هیجری داوا له وڵاتان ده‌كات بۆ دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆی درووزه‌كان پشتیوانی‌یان بكه‌ن

یه‌كێك له شێخه باڵاكانی درووزهكانی سووریا داوا له وڵاتانی جیهان و سه‌ركرده سیاسییه‌كان ده‌كات پشتیوانیان بكه‌ن بۆ دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌ت به خۆیان له باشووری سووریا.
دووشه‌ممه، 25ـی ئابی 2025، حیكمه‌ت هیجری، یه‌كێك له شێخه باڵاكانی درووزهكانی سووریا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له ماڵه‌كه‌ی خۆی له پارێزگای سوه‌یدا بۆ یه‌كخستنی ڕیزه‌كانیان و كۆبوونه‌وه‌یان به ده‌وری پاسه‌وانی نیشتمانیی درووهزهكان ڕایگه‌یاند، ڕێگاكه‌یان به ناونیشانێكی نوێ له دوای ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی پارێزگاكه‌یان كه بووه هۆی كوشتوبڕی درووزه‌كان، ده‌ست پێ كردووه. گوتووشیه‌تی، ڕێگا نوێیه‌كه‌یان تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌یه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه گه‌وره‌كه‌یان.
حیكمه‌ت هیجری هه‌روه‌ها داوای له وڵاتان و سه‌ركرده سیاسییه‌كانی جیهان كردووه، پشتیوانیان بكه‌ن بۆ دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆی تایبه‌ت به درووزه‌كان له باشووری سووریا.
پێشتر 30 گرووپی چه‌كداری له سوه‌یدا له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی و به ئاماده‌بوونی حیكمه‌ت هیجری، په‌یوه‌ندیكردنیان به ڕیزه‌كانی "سوپای نیشتمانی له سوه‌یدا" ڕاگه‌یاند.
شه‌ممه، 16ـی ئابی 2025، سه‌دان كه‌س له دانیشتووانی پارێزگای سوه‌یدا له باشووری سووریا ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئاڵای ڕه‌نگاوڕه‌نگی درووز و شێخ حیكمه‌ت هیجری، یه‌كێك له شێخه باڵاكانی درووزهكانیان به‌رز كرده‌وه و چه‌ندان دروشمی وه‌كوو (سوه‌یدا ئازاده ئازاده)ـیان ده‌گوته‌وه.
خۆپیشانده‌رانی سوه‌یدا هه‌روه‌ها یه‌كێك له دیارترین دروشمه‌كانیان كه به‌رزیان كردبووه‌وه، دیاریكردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین بووه و هاوكات به توندی سه‌ركۆنه‌ی توندوتیژییه‌كانی پارێزگاكه‌یان كرد، كه به پێی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، 1677 كه‌س كوژراون.
خۆپیشانده‌رانی سوه‌یدا ڕایانگه‌یاندبوو، مافی چاره‌نووس، مافێكی پیرۆزی دانیشتووانی ئه‌و پارێزگایه و به پێویستی ده‌زانن بۆ ئازادبوون و ڕزگاربوونیان له پاشكۆیه‌تی و ژێرده‌ستی، به‌و مافه ڕه‌وایه‌یان بگه‌ن.
شەممە، 16ـی ئابی 2025، ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ تایبه‌ت به كوردستان24ـی ڕایگه‌یاند، ژمارەی کوژراوانی توندوتیژییەکانی پارێزگای سوه‌یدا لە باشووری سووریا له 13ـی ته‌ممووزه‌وه تاوه‌كوو 20ـی هه‌مان مانگ، هەزار و 677 کەس بووه، كه 452ـیان به ئاشكرا له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی سووریا لە سێدارە دراون و له‌و ژماره‌یه‌شدا 43ـیان ئافره‌ت و 14ـیشان منداڵ و پیر بوون.