مەسرور بارزانی: پشتیوانیی خۆمان بۆ وەرزشوانان و بزاڤی وەرزشیی کوردستان دووپات دەکەینەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانە وەرزشییەکانی سەنحاریب، ئەکاد و بەخدێدا کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم، دووەم و سێیەمی پاڵەوانێتی بالەی خانمانی عێراق.
شەممە 30ـی ئابی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ئاراستەی ڕاهێنەر و یاریزانانی یانە وەرزشییەکانی سەنحاریب لە دهۆک، ئەکاد لە عەنکاوە و قەرقۆش/ بەخدێدا کرد.
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتدا هاتووە، ئەو سێ یانە وەرزشییە، پلەی یەکەم، دووەم و سێیەمی پاڵەوانێتی بالەی خانمانیان بەدەست هێناوە و گەرمترین پیرۆزباییان ئاراستە دەکەم.
هاوکات دەشڵێت: هیوای پێشکەوتنی بەردەوام بۆ ئەو سێ یانە وەرزشییە دەخوازم، پشتیوانیی خۆمان بۆ وەرزشوانان و بزاڤی وەرزشی لە کوردستان دووپات دەکەینەوە.
گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ڕاهێنەر و یاریزانانی یانەکانی سەنحاریب لە دهۆک و ئەکاد لە عەنکاوە و یانەی قەرەقۆش/بەخدێدا دەکەم بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمی پاڵەوانیێتی بالەی خانمانی عێراق.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) August 30, 2025