جارید کۆشنەر: بە دڵنیاییەوە سعوودیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە

ئەو کاتە دێت و دەبێت کاری لەسەر بکەین

جێرد کۆشنەر راوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا
جێرد کۆشنەر راوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا

K24 – ھەولێر:

جارید کۆشنەر راوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: بە دڵنیاییەوە سعوودیەش پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە.

کۆشنەر گوتی: بە دڵنیاییەوە ئیسرائیل و سعودیە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکتر ئاسایی دەکەنەوە تەنیا لەسەر کات وەستاوە و ئەو کاتەش دێت و دەبێت کاری لەسەر بکەین.

قسەکانی کۆشنەر دوای ئەوە دێت، کە مەغریب وەک چوارەم وڵاتی عەرەبی دوای ئیمارات و بەحرەین و سودان پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییکردەوە و ئەمریکا دانیناوە  بە سەروەری مەغریب لەسەر بیابانی رۆژئاوا.

Fly Erbil Advertisment