ئه‌نه‌كه‌سه ھێرشكردنە سەر بارەگاكانیان شەرمەزار دەكات
"پێویسته هێزه ئه‌منییه‌كان دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه بپارێزرێت"

K24 - ھەولێر
ئه‌نه‌كه‌سه هێرشه‌كانی سه‌ر باره‌گاكانی له كۆبانێ شه‌رمه‌زار ده‌كات و داواش له گه‌ره‌نتیكارانی دانوستانه‌كان ده‌كات، هه‌ڵوێستی توندیان به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وانه هه‌بێت.
ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) لە بەیاننامەیەكدا لەبارەی ھێرشكردنە سەر بارەگاكانیان داواده‌كات، هێرشی سه‌ر ئۆفیسه‌كانیان له كۆبانێ شه‌رمه‌زار بكرێت و رایگه‌یاند، به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و هێرشانه له ئه‌ستۆی هێزه ئه‌منییه‌كانه.
ئه‌نه‌كه‌سه راشیگەیاند، ئه‌و كارانه له چوارچێوه‌ی تێكدانی دانوستانه‌كانی لایه‌نی كوردییه و كاری له‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كریزی كورد دا یه‌ك ناگرێته‌وه و داواش له ئه‌مەریكا و فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده مه‌زڵوم عەبدی ده‌كات، هه‌ڵوێستێكی توند له‌وباره‌یه‌وه رابگه‌یه‌نن.
رۆژی سێشەممە 19/1/2021 لەلایەن چەند كەسێكەوە بە نارجۆك ھێرش كرایە بارەگای ئەنەكەسە لە كۆبانێ، زیانی مادی بەر بارەگاكە كەوتووە. پێشتریش لە چەند شار و شارۆچكەیەكی رۆژئاوای كوردستان ھێرشكراوەتە سەر بارەگاكانی ئەنەكەسە و لە ھەندێك شوێنیش سوتێندراو‌ن.