یه‌كێتی و پارتی ئه‌م شته‌ن!
په‌ڕگیری و زۆرلێكردن به كارێكی په‌سه‌ند نازانم، به‌رانبه‌ره‌كانتان ناچار مه‌كه‌ن ئه‌و شتانه بكات كه تۆ حه‌ز ده‌كه‌یت بیانكات، هه‌ر نه‌خشه‌یه‌كی نیشتمان له مێشكتدایه، با جێی بۆ ئه‌وانه‌ش تێدا بێت كه دژن و حه‌زیان به‌و جۆره نه‌خشه‌یه‌ی تۆ نییه!
له گه‌ڕه‌كه‌كان هه‌م ماڵی باش هه‌یه و هه‌م خراپ، له شاره‌كان هه‌م گه‌ڕه‌كی باش و هه‌م خراپ، له وڵاتان هه‌م شاری باش و هه‌م خراپ هه‌یه، كۆمه‌ڵگه به‌هه‌شت نییه هه‌ر خه‌ڵكی باش و چاك و ده‌سته‌بژێری لێ بێت.
ئێمه میلله‌تێكی تا بڵێیت هێور و گوێڕایه‌ڵمان له‌به‌ر ده‌سته، ده‌توانین بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی باش هانیان بده‌ین. ده‌ی ئێمه ٢٩ ساڵه هه‌ر (ئیخبار)یان بۆ به‌رهه‌م ده‌هێنین، زۆرینه‌ی مرۆڤه‌كانمان به‌شی هێنده پاره‌یان ده‌ست ده‌كه‌وێت كه خۆراكی ڕۆژانه و چه‌ند شتێكی ساده‌ی تری پێ بكڕن، هه‌ر له‌م هه‌رێمه‌دا بۆ هه‌ندێ كه‌س ژیان له كه‌مپی په‌نابه‌ران ده‌چێت و بۆ هه‌ندێكی ده‌سته‌بژێریش، دورگهییهكی خه‌یاڵی و گه‌شتیارییه. خه‌ڵكێكی زۆرمان هه‌یه كاری نییه بۆیه تووڕه ده‌بێت و جنێو به هه‌موو شت ده‌دات، خهڵكێكیشمان هه‌یه كاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه تووڕه بێت و جنێو به‌هه‌موو شتێك بدات.
ئێمه ده‌بێت ببینه مرۆڤی گرنگ. ئێستا هیچمان گرنگ نین، كامه‌مان له‌وی تر زۆر به‌نێوبانگتره، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئێستا بمرێت، هیچمان زه‌ره‌ر ناكه‌ین. تۆ ببینه، هه‌ر كێمان لێ مرد، هه‌ر خه‌فه‌تمان خوارد بۆی، ده‌نا زه‌ره‌رمان نه‌كرد. ده‌ی كه‌واته ده‌بێت ببینه شتێكی گرنگ، گه‌ر نه‌شمان توانی، لانیكه‌م با ئه‌مه‌ی ئێستا نه‌بین!
هه‌موو ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌یڵێت، پیت به پیت ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی بكه‌ین، چی دروست ده‌بێت؟ ده‌ی وه‌رن با بیكه‌ین؟! هه‌موو ئه‌وه‌ی پارتی كردوویه‌تییه ده‌ستووری كاری خۆی، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی بكه‌ین، ده‌گه‌ین به چی؟ ده‌ی وه‌رن با بیكه‌ین؟! په‌یڕه و پڕۆگرام و به‌رنامه‌ی هه‌رچی حزبی كوردستانه، جوان و شایسته و مرۆڤدۆستانه‌یه. كام حیزبه‌ت له‌وانی دی پێ خراپتره، په‌یڕه و پڕۆگرامه‌كه‌ی له هی ئه‌وانی تر جوانتره. هیچ حیزبێكی كوردستان نییه پڕۆگرامه‌كه‌ی نه‌گونجاو و نالایق بێت. هی هه‌ر كامیان به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بكه‌یت نیشتمانێكی ڕازاوه دروست ده‌بێت. په‌یڕه‌وی حیزبه‌كانی كوردستان، نه‌خشه و دیزاین و ماسته‌رپلانی نیشتمانێكه، جوانتر له سویسرا.
تۆ بڕوانن له مادده‌ی دووه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا چه‌ند جوان و ڕازاوه نووسراوه "ی ن ك، حیزبێكی سۆشیال دیموكراته، له‌سه‌ر بنه‌مای پێشكه‌وتنی شارستانی و هاونیشتمانی بوون، دوور له وابه‌سته‌یی ئێل و هۆز و تیره‌گه‌ری، بنه‌ماڵه‌یی و ناوچه‌گه‌ری، كاری سیاسی و ڕێكخراوه‌یی و په‌یكه‌ربه‌ندی خۆی ڕێك ده‌خات و خه‌بات ده‌كات بۆ فه‌رمانڕه‌وایی دروست(حكم الرشید)، سه‌قامگیری ئاشتی، پته‌وكردنی به‌هاكانی ئازادی، دیموكراسی، هاوڵاتی بوون، مافی مرۆڤ، مافی چاره‌ی خۆنووسین، بڕوای هه‌یه به كلتووری یه‌كسانی و لێبوورده‌یی و پێكه‌وه ژیان!". ده‌ی كه‌ی وایه؟
له مادده‌ی سێیه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارتی دیموكراتی كوردستاندا چه‌ند شیرین نووسراوه "بره‌ودان به پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی برایانه و پشتگیری و هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حیزب و ڕێكخراوه دیموكرات و ئاشتیخوازه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردیدا، تا به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد به دی بهێنرێن و كلتوری دیالۆگ و لێبوورده‌یی له ناو ماڵی كورددا بڵاو بێته‌وه و په‌نا بردن بۆ تووند و تیژی حه‌رام بكرێ". ده‌ی كه‌ی ئه‌مه ده‌كه‌ن؟
جا بزانه په‌یڕه‌وی ناوخۆی دوا حیزبتان كه (نه‌وه‌ی نوێ) بوو، چه‌ند جوانتر و ناسكتر و شاعیرانه‌تره. له مادده‌ی دووه‌می پێناسی حیزب‌دا ده‌ڵێت"جوڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسیه، ژنان و گه‌نجان پایه سه‌ره‌كیه‌كانی پێكدێنن، كار ده‌كات بۆ گه‌یشتن به لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات و بنیاتنانی ژێرخانی ئابوریه‌كی پته‌و به ئامانجی فه‌راهه‌م كردنی خۆشگوزه‌رانی له هه‌رێمی كوردستان و سه‌رتاسه‌ری عێراق. جوڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسی مه‌ده‌نی خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌ویه‌و، هه‌ڵگری هیچ خه‌سڵه‌تێكی تایفی و مه‌زهه‌بی نیه، هه‌وڵده‌دات بۆ پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی وڵات، له‌و نه‌وه نوێ یه پێكدێت كه به ئیراده‌ی ئازادی خۆیان ئه‌ندامێتی له حزبدا هه‌ڵده‌بژێرن".
قسه‌ی هه‌ر یه‌كێك له‌م حیزبانه و ئه‌وانی تریش جێبه‌جێ بكرێت، نیشتمانێكی جوانتر له هۆڵندا یان فینله‌ندا له‌م هه‌رێمه دروست ده‌بێت!