په‌یجێك بكه‌ینه‌وه یان حیزبێك؟
ئێستا له باشووری كوردستان، حیزب هه‌یه ته‌نیا باره‌گاكانی فه‌یسبووكی به ده‌سته‌وه ماوه. حیزبیش هه‌یه تازه كه‌وتۆته خۆ و باره‌گا له فه‌یسبووك ده‌كاته‌وه. له كوردستان ترافیكی سۆشیاڵ میدیا له‌سه‌ر فه‌یسبووكه، تۆ ته‌نیا له فه‌یسبووكه‌وه ده‌زانیت كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، له چی تووڕه‌یه و به چیش دڵخۆشه!
پێش هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كان، له‌وێ ده‌زانیت كام حیزبه ده‌بێته یه‌كه‌م و كامه‌ی تر به‌ره و دۆڕان ڕۆشتووه. كورسییه‌كانی فه‌یسبووك، له هه‌موو كورسییه‌كانی په‌رله‌مان گرنگتره بۆ حیزب، به‌ڵام كام حیزب زۆرترین كورسیی له فه‌یسبووك هه‌یه؟! جاران له سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه ده‌مانزانی كه خه‌ڵك ناڕازییه، به‌ڵام ئێستا كه‌سیش نه‌یقیڕاندبێ و كه‌سیش نه‌هاتبێته سه‌ر شه‌قام، هه‌ر هه‌ست به تووڕه‌یی یان هێمنی خه‌ڵك ده‌كه‌ین!
ماوه‌یه‌ك باو بوو، هه‌ر په‌یجێكی فه‌یسبووكت ده‌بینی، پاش ماوه‌یه‌ك ده‌بووه حیزبێك. ڕێك له‌و كاته‌شدا سه‌ركرده‌كانی پارتی ده‌یان وت: ئێمه حیزبی فه‌یسبووك نین. دواجارهه‌موو له فه‌سبووكین و ئه‌وانیش هاتن!
له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی بڕیاره گه‌وره‌كانی جیهان ده‌ده‌ن، یه‌ك حیزب یان دووان وڵاته‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن. له وڵاته شڕۆڵه‌كانیش كه به نیو سه‌ده كارگه‌یه‌كی پیشه‌سازییان بۆ دروست ناكرێت، زۆرترین حیزب و باره‌گایان هه‌یه و به‌رده‌وامیشن له كردنه‌وه‌ی حیزب و دوكانی تری سیاسی.
هه‌موو چین له لایه‌ن حیزبی كۆمۆنیستی چینییه‌وه به ڕێوه ده‌برێ و وڵاتێكی سۆسیالیستی تاك حیزبییه. له ڕووسیا یه‌ك حیزب فه‌رمانڕه‌وایه. ئه‌مه‌ریكا كه هه‌وڵی خاوه‌ندارێتی هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌دات، ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن كۆماری یان دیموكراتییه‌كانه. ئێمه‌ش له كوردستان له نێو ئه‌م هه‌موو حیزبه‌دا ده‌سه‌ڵاتمان لێ بزر بووه. نازانین چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌م هه‌موو بۆچوون و باره‌گا جۆرا و جۆره‌دا بكه‌ین!
دوو كه‌س له یه‌ك كاتدا یه‌كێكیان پارتی پێ ڕاسته و ئه‌وی تریشیان یه‌كێتی. تۆش هه‌ر یه‌كێك له‌و دوو كه‌سه‌ت پێ ڕاست بێت، به‌ر نه‌فره‌تی ئه‌وی تریان ده‌كه‌ویت.له نێو ئه‌م هه‌موو ژاوه ژاوه‌دا، له پڕ گه‌نده‌ڵی و نیشتمان په‌روه‌ری تێكه‌ڵ بوون.هه‌موو پارتی به چاك و خراپییه‌وه به نیشتمان په‌روه‌ر و هه‌موو یه‌كێتیش به چاك و خراپییه‌وه، وه‌ك لاده‌ر و دژه ده‌وڵه‌ت كه‌وتنه پێش چاو. له‌مه‌وه شه‌ڕی كه‌لامی و میدیایی به چڕی ده‌ستی پێ كرد. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌ویست حكومه‌ت بڕووخێنن، مه‌به‌ستیان ئه‌و به‌شه بوو له حكومه‌ت كه به ده‌ست پارتییه‌وه بوو، كه ده‌یان وت سیستم ده‌گۆڕین، مه‌به‌ستیان ئه‌و سیستمه بوو كه لای پارتییه، كه باسیان له شۆڕش ده‌كرد، مه‌به‌ستیان له شۆڕشێك بوو به سه‌ر پارتیدا.ئیدی ئا به‌م جۆره پارتی كه‌وته ژێر جه‌بری ئینقلابی ئه‌وان و سۆزی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆی به ده‌ست هێنایه‌وه!
گرفتی گه‌وره‌ی پارتی (كه ڕۆژێك هه‌ر ئه‌مه‌ش سه‌ری ده‌خوات) ئه‌وه‌یه كه چه‌مكی نه‌ته‌وه‌ی وه‌ك سه‌ری ڕم به ده‌سته‌وه گرتووه‌و حزبه‌كانی تریش چه‌مكی ئینقلابیان به ده‌سته‌وه‌یه.مرۆڤیش به سروشت حه‌زی به‌وه‌یه هه‌میشه ئینقلاب بكات و له دۆخ و دیارده‌كان یاخی بێت. به تایبه‌ت مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی كه هه‌رده‌م له دۆخی ناڕه‌زاییدایه، به‌تایبه‌تیتریش مرۆڤی كورد كه هێنده نابێت له شۆڕشێك بۆته‌وه و سه‌ری بۆ شۆڕشێكی تریش ده‌خورێت، به‌ڵام ئه‌م جاره به‌سه‌ر خۆیدا.