ئه‌گه‌ر پارتی ڕووخا!
بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ پێناسه‌ی ڕۆشنبیری له سلێمانی شاره‌كه‌ی من، هه‌موار كرایه‌وه، تۆ به‌وه نه‌ده‌بوویته ڕۆشنبیر كه بخوێنیته‌وه و ئاگات له دیرۆك و ده‌سته‌واژه و ده‌واری دنیا بێت، هێنده به‌س بوو كه پارتی نه‌بوویتایه، ئیتر ده‌بوویته ڕۆشنبیر، شۆڕشگێڕ، پاڵه‌وان و مۆدێرن!
من ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ی پێم باشه له تۆی بگه‌یه‌نم، له هیچ حاڵ و زروفێكدا جنێوه‌كانی تۆ هیچ له مندا ناگۆڕێت، به‌ڵام تۆ لای من ده‌گۆرێت، وه‌ك ساده‌ترین مافی خۆم، ده‌توانم به گه‌مژه‌ت بزانم!
یانی چی تۆ به حه‌یاتی ناخوێنیته‌وه، خوێندنت ته‌واو نه‌كردووه، دوو هاوكێشه‌ی زانستی له مێشكتدا نییه، به‌ناوبانگترین شۆڕشی جیهان به لاوه‌ته‌وه حه‌ڤده‌ی شوباته، له مۆسیقا نازانیت، زمانێكی تری زیندووی جیهان نازانیت، سه‌د كیلۆمه‌تر ئه‌ولاتری گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی خۆتانت نه‌دیوه، به‌ڵام هه‌ر ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی نیت، ئیتر تۆ ئاقڵیت، موهیمیت، ئازادیت، كه‌س به‌قه‌د تۆ له دنیا ته‌نه‌گه‌یشتووه؟ ئه‌مه چ لۆژیكێكه كردوتانه به ستراكچه‌ری سه‌قافی و سه‌وادی سیاسی شار؟!
ئه‌ڵبه‌ت لۆمه‌كردنی ئه‌مه ناكاته پیاهه‌ڵدانی پارتی، خۆ ده‌شێت پارتی له سه‌د ڕووی دیكه‌دا خراپ بێت، به‌ڵام تۆ هیچ كات به‌و جۆره باست له خراپییه‌كان نه‌كرد كه منیش قایل بكه‌یت، یانی چی دۆستایه‌تی حه‌شدی شه‌عبی باش بێت و دانیشتن له‌گه‌ڵ مالكی و عامری و مه‌هدی موهه‌ندیسیش باش بێت، به‌ڵام پارتی خراپه و مه‌رحه‌بایی كردنی بكه‌یت به عه‌یبه؟
ئه‌وه جارێكیان ڕێك ئه‌و كاته‌ی ململانێی گۆڕینی سیستمی هه‌رێم له سه‌رۆكایه‌تییه‌وه بۆ په‌رله‌مانی، له نێوان گۆڕان و پارتی سه‌ری هه‌ڵدا، كاك نه‌وشیروان مسته‌فا،له‌په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنه‌كه‌یان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌پرسێت: به‌رنامه و پلانی پارتی چییه؟ ده‌یانه‌وێت چی بكه‌ن و به‌ته‌مای چین؟ په‌رله‌مانتاره‌كه‌شیان ده‌ڵێت: وه‌ڵا نازانین كاك نه‌وشیروان! ئه‌ڵێت چۆن نازانن، مه‌گه‌ر ئێوه له په‌رله‌مان پێكه‌وه نین؟ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ش ده‌ڵێت: ئێ كاك نه‌وشیروان ئێمه تێكه‌ڵی یه‌ك نابین و له پارتییه‌وه دوورین، هه‌ر نزیك ببینه‌وه و مه‌رحه‌بای یه‌كتریش بكه‌ین، ده‌ڵێن بووه به پاراستن، كه دووریشین ئه‌وه‌تا ئاگامان لێیان نییه!
جا ئه‌مه ڕێك دیدگای ته‌واوی كورده به‌رانبه‌ر به یه‌كدی، كه‌س له پلان و به‌رنامه‌ی ئه‌وی دی ورد نابێته‌وه، ئێ ڕه‌نگه پلان و به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌ویش باش بێت، با ڕ‌قیشمان لێی بێت، ئێ بۆ هه‌ر به‌لاته‌وه گرنگ ئه‌وه‌یه دژی بێت و پلان و به‌رنامه‌كه‌ی خۆت بخه‌یته كار؟
ئێمه له‌م چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ی ڕابردووماندا، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیمان دروست كرد، زانكۆی نێوده‌وڵه‌تیمان دروست كرد، پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیمان دروست كرد، كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی، گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی، مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی، قوتابخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و پانێڵ و كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌دان و هه‌زاران شتی تری نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام هه‌تا ئێستا مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تیمان دروست نه‌كرد!
كه‌مترین مرۆڤمان هه‌یه كه نێوده‌وڵه‌تی بێت و به گه‌وره‌تر له خێڵ و خێمه‌كه‌ی خۆی بیر بكاته‌وه، ده ساڵ چوار پێنج حیزب وه‌ك داڵ، به‌لای كه‌لاكی زیندووی پارتییه‌وه كه‌وتن و به ئومێدی ئه‌وه‌ی بكه‌وێت، به میلله‌تێكیان وت: به‌س ئه‌مه بڕوخێنین، ئیتر له پشتی ئه‌مه‌وه گه‌نج و شاخه ئاڵتوونییه‌كه‌ی دیجله‌ش ده‌رده‌كه‌وێ و هه‌ر كه‌سه‌تان فه‌رده زێڕی خۆی ده‌بات!
هاوڕێم هه‌یه ئێستاش كه ده‌چێته‌وه ماڵه‌وه، هه‌ر به گۆره‌وی و پانتۆڵه كاوبۆكه‌یه‌وه ده‌خه‌وێت و نایگۆرێت، كه‌چی چووبووه نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ده‌یویست تێكڕای سیستمی سیاسی و ژیاری ئه‌م وڵاته‌مان بۆ بگۆرێت!
ئه‌وجا ده‌شێت من وه‌ك تاك، به حوكمی پارتیش ڕازی نه‌بم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پارتیش ڕووخا، به‌و ئیداره‌یه‌ی تۆ ڕازی نیم كه ئیلهام له حه‌شدی شه‌عبییه‌وه وه‌ربگرێ و فه‌رمان له قونسوڵییه‌ی ئێران و جێبه‌جێ كردنیش له په‌نجا باڵه‌وه، ئه‌وجا كه‌س تووڕه نه‌بێت،من پێم وانییه هه‌رگیز پارتی به‌و جۆره خراپه كه گۆڕان وه‌سفی ده‌كرد!