خێرخوازێک لە هەولێر نەخۆشخانەیەکی چاودێریی چڕ بە سێ ملیۆن دۆلار دروست دەکات

K24 – هەولێر

خێرخوازێک بەگوژمەی سێ ملیۆن دۆلار، نەخۆشخانەیەکی 40 قەرەوێڵەیی چاودێریی چڕ لە هەولێر دروستدەکات.

نەخۆشخانەی چاودێریی چڕی لالاڤ، لەلایەن بازرگان، حاجی چۆلی لە هەولێر دروستدەکرێت، کە لە دوو قاوشی گەورە پێکدێت و هەر قاوشێکیش 20 قەرەوێڵەی لێ دەبێت.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا ئەمڕۆ (دووشەممە، 13-7-2020)، هەریەک لە فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر و  د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر زانیارییان لەبارەی نەخۆشخانەکە ئاشکرا کرد.

د. دلۆڤان رایگەیاند "نەخۆشخانەی چاودێریی چڕی لالاڤ لە هەولێر لە 40 قەرەوێڵەیە پێکدێت کە لەلایەن کۆمپانیای لالاڤ دروستدەکرێت".

10 رۆژە دەستکراوە بە کارکردن لە نەخۆشخانەکە، دوای تەواوبوونیشی رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر دەکرێت.

هـ.ر.