سیستەمی پاراستنی نهێنییەکان

سیاسه‌تی پاراستنی تایبه‌تمه‌ندیی

تایبه‌تمه‌ندی و زانیاری نهێنی

وێبسایتی (كوردستان24) ره‌چاوی مه‌ترسی و گرنگیدانی تایبه‌تمه‌ندی زانیارییه‌كانتان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت ده‌كات، ئه‌و سیاسه‌ته دووباره‌ داڕێژراوه‌ته‌وه‌‌، بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیتان بده‌ین و تێبگه‌ن، له‌ شێوه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و داتایانه‌ی كۆیانده‌كه‌ینه‌وه و چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، كاتێك سه‌ردانی وێبسایته‌كه‌مان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت.

گه‌ڕان

نه‌خشه‌سازی وێبسایته‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ نه‌كراوه‌‌، تا زانیارییه‌ تایبه‌تییه‌كانی ئامێره‌كه‌تان كۆبكه‌ینه‌وه‌، كاتێك سه‌ردانی وێبسایته‌كه‌مان ده‌كه‌ن، ‌ته‌نیا ئه‌و داتا سه‌ره‌تاییانه‌ی به‌ زانین و ویستی خۆتان، به‌كارده‌هێنرێت، هه‌ر وه‌ك خز‌مه‌تگوزارییه‌كانمان بێبه‌رامبه‌ر.

ناونیشانی پرۆتۆكۆڵ تۆڕی ئینته‌رنێت (IP)

هه‌ر كاتێك سه‌ردانی پێگه‌یه‌كی ئینته‌رنێت بكه‌ی، به‌م وێبسایته‌وه‌ش، (سێرڤه‌ر) ناونیشانی پرۆتۆكۆڵ تۆڕی ئینته‌رنێت (IP)ی تایبه‌ت به‌ئێوه‌ تۆمار ده‌كات؛ مێژوو، كات، ئه‌و گه‌ڕانه‌ی له‌ ئینته‌رنێت به‌كاریدهێنیت، ناونیشانی (URL)ی تایبه‌ت به‌ هه‌ر پێگه‌یه‌كی ئینته‌رنێت، كه‌ ئاراسته‌ی ئه‌و وێبساته‌ت ده‌كات، تۆمار ده‌كرێن.

به‌سته‌ر (لینك)ی پێگه‌كانی دیكه‌ له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت

له‌وانه‌یه‌ لایه‌نی سێیه‌م، كه‌ (كۆمپانیاكانی ریكلامه‌)‌ به‌كاربهێنین، كاتێك له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت سه‌ردانی وێبسایته‌كه‌مان ده‌كه‌ن، مافی ئه‌و كۆمپانیایانه‌یه‌، زانیارییه‌كانتان له‌ باره‌ی سه‌ردانیكردن بۆ ئه‌و وێبسایته‌ و پێگه‌ی دیكه‌ به‌كاربهێنێت، (جگه‌ له‌ ناو، ناونیشان، ناونیشانی ئیمێلی ئه‌لیكترۆنی یان ژماره‌ی مۆبایل)، بۆئه‌وه‌ی زانیاریتان له‌باره‌ی كاڵا و خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌ش بكات، كه‌ به‌ گرنگی ده‌زانن.

ئاشكراكردنی زانیاری

هه‌موو كاتێك، پارێزگاری له‌ تایبه‌تمه‌ندی و نهێنی هه‌موو زانیارییه‌كانتان ده‌كه‌ین، كه‌ به‌ده‌ستمان ده‌گات. ئه‌و زانیارییانه‌ ئاشكرا ناكرێن، ته‌نیا ئه‌گه‌ر به‌پێی یاسا داواكراو بێت، یان كاتێك له‌ نیه‌تپاكیمانه‌وه‌، پێمانوایه‌ ئه‌و رێككارانه‌ داواكراون و له‌گه‌ڵ یاسادا یه‌كناگرێنه‌وه‌، یان بۆ به‌رگری و پاراستنی مافی خاوه‌نداریه‌تی تایبه‌ت به‌م پێگه‌ و لایه‌نی سوودمه‌نده‌.

زانیاری پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵی داواكراو بۆ ئێوه‌

كاتێك پێویستمان به‌ زانیارییه‌كی تایبه‌ت به‌تۆ هه‌بێت، ئه‌و كات به‌ ویستی خۆت داوات لێده‌كه‌ین. ئه‌و زانیارایانه‌ یارمه‌تیمان ده‌دات، تا په‌یوه‌ندیت پێوه‌ بكه‌ین و داواكه‌ت جێبه‌جێبكه‌ین، كاتێك گونجاو بێت. ئه‌و زانیارییانه‌ی پێشكه‌شمان ده‌كه‌ی، به‌مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی، هه‌رگیز به‌ لایه‌نی سێیه‌می نایفرۆشینه‌وه‌، به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی پێشوه‌خته‌ و نووسراو، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری گشتی نه‌بێت، كه‌ به‌مه‌به‌ستی ئامار و توێژینه‌وه‌ به‌كاردێت، كه‌ ره‌نگه‌ بۆ ناسینه‌وه‌ی تۆ به‌كاربێت.

كاتێك په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ ده‌كه‌ی

كاتێك په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ ده‌كه‌ی، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو زانیارییه‌كانت ده‌كرێت، له‌سه‌ر بنه‌مای نهێنی. راسته‌وخۆ ئه‌و نموونانه‌ت لێ داوا ده‌كرێت، كه‌ یارمه‌تی باشكردنی وێبسایته‌كه‌مان ده‌دات.ئه‌و زانیارییانه‌ی پێشكه‌شمان ده‌كه‌ی، وه‌ڵامی هه‌موو پرسیار، تێبینی و داواكارییه‌كانت ده‌درێته‌وه‌، یان داواكاری له‌و وێبساته‌ یان ئه‌و پێگانه‌ی سه‌ر به‌م پێگه‌یه‌ن.

ئاشكراكردنی زانیاری بۆ لایه‌نی سێیه‌م

زانیارییه‌كان بۆ فرۆشتن، بازرگانیكردن و به‌كرێدان نییه‌، بۆ لایه‌نی سێیه‌م ئاشكرا ناكرێن، ته‌نیا ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه‌ فرمان له‌باره‌ی ئاشكراكردنی زانیاری ده‌ربچێت.

هه‌مواركردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی نهێنی و تایبه‌تمه‌ندی زانیاری

مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌، به‌ند و مه‌رجه‌كانی سیاسه‌تی نهێنی و تایبه‌تمه‌ندی زانیاری هه‌مواربكه‌ینه‌وه‌، كه‌ پێویست بكات و كاته‌كه‌ی گونجاو بێت. هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ لێره‌ و له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌كی به‌شێوه‌یه‌ی به‌ده‌ستمان هێناوه‌، روونیده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ چۆن به‌كاریده‌هێنین و ئه‌و لایه‌نه‌ی زانیاری پێده‌ده‌ین، به‌رده‌وام ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌.

كۆتایی

مه‌ترسی و گرنگیدان له‌ باره‌ی نهێنی و تایبه‌تمه‌ندی زانیارییه‌كانت، یه‌كێكه‌ له‌ بابه‌ته‌ هه‌ر گرنگه‌كانمان، هیواخوازین له‌ژێر ئه‌و سیاسه‌ته‌ بێته‌دی.