فازڵ جاف
نووسەر
كولتوور، ژیان، یان ده‌وڵه‌وت كامیان گرینگتره؟
له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ڕیژیسۆری ڕووسی (ئه‌لكسه‌نده‌ر سۆكورۆڤ) ده‌رهێنه‌ری نوێترین فیلمی ڕووسی (فرانكفۆنیا) له دیمانه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، به‌م جۆره وه‌ڵام ده‌داته‌وه: له‌لای ئیمه‌ی ڕووس كولتوور گرینگتره، ژیان یان ده‌وڵه‌ت گرینگه، به‌ڵام ئه‌و شته گرینگتره كه ژیانی له پێناودا به‌خت ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئێمه‌ی ڕووس هه‌موو جۆره هه‌ڵه‌یه‌ك كه به بیردا دێت، كردوومانه. ئێمه یه‌كه‌م میلله‌ت بووین بڕیارمان دا، ببین به خاوه‌نی ئه‌زموونی سۆسیالیزم.
ئێمه هه‌میشه گۆمه‌ڵگه‌ی خه‌ونمان له‌لا هه‌یه، ئه‌مه پلانی یۆتۆپیائاسای ئێمه‌یه. ئێمه به ئه‌ندازه‌یه‌ك شێتین، كه باوه‌ڕ و متمانه‌مان پێ هه‌بوو.
سه‌باره‌ت به هزر و ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ناونیشانی (فرانكفۆنیا) ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه فیلمه‌كه ده‌رباره‌ی پێوه‌ندیی نێوان ڕووسیا و ئه‌وروپایه. ئه‌م پێوه‌ندییه به واتای ئه‌و، پێوه‌ندییه‌كی ئاڵۆزه، پێوه‌ندییه‌كه گوزراه له دوو لایه‌ن ده‌كات: سه‌رسامی به ڕووسیا، هاوكاتیش متمانه‌بوون به ڕووسیا.
سه‌باره‌ت به قه‌یرانه‌كانی ڕووسیا: ڕووسیا وه‌ڵاتێكه به‌رده‌وام قه‌یرانی به‌خۆوه دیوه، به‌ڵام هه‌میشه و هه‌ر له ده‌ورانی ڕۆمانۆڤه‌وه، به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌دا زاڵ بووه. وڵاتێكی وه‌كو ڕووسیا چۆن بێ قه‌یران ده‌بێت! هه‌ر له كاتدا یازده زوونی هه‌یه، چه‌ندین نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزای له‌خۆ گرتووه. به‌ڵام گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ڕووسیا هه‌میشه سه‌باره‌ت به ڕووبه‌ر و ئایین بووه، كێشه‌كان و دژوازییه‌كانی ناو خۆمان، به كێشه‌ی نێوان ئایینی كریستیانێتی و ئایینی ئیسلامیشه‌وه.
اقه‌یرانی ئابووری هه‌یه، قه‌یرانی سیاسی هه‌یه، قه‌یرانه‌كان شێوازیان زۆر و جیاوازن، به‌ڵام له هه‌موویان خه‌ترناكتر قه‌یرانی ئه‌خلاقییه، كه ڕه‌نگه چه‌ندین سه‌ده بخاێنێت تاكو له قه‌یرانی ئه‌خلاقی ده‌رباز ببیت.ب
ئه‌م به‌رسڤانه‌م له دیمانه‌كه‌ی سۆكورۆڤ هێنایه‌وه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی ڕوونی پێگه و ڕۆڵی هونه‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه، له شیكردنه‌وه و شڕۆڤه‌كردنی باری كولتووری و پێوه‌ندیی بزاڤی ڕۆشنبری به سه‌رجه‌می ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و هه‌روه‌ها به شارستانییە‌ت و مێژووه‌وه.
امیلله‌تان ده‌بێ دان به هه‌ڵه‌كانیاندا بنێن، وه‌كو چون ئه‌ڵمانه‌كان دانیان به ڕابووردی نازیستانه‌ی خۆیاندا ناب.
بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه، ئه‌م بیركردنه‌وه قووڵه بۆ هه‌میشه له ڕووسیادا بنج و بنه‌وانی داكوتاوه؟ ئه‌ی بۆ له لای كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌كو ئه‌وه‌ی خۆمان، تێیدا كولتوور به‌م شێوه‌یه بێ بایه‌خ و ئیفلیج و بێ ڕۆڵه؟
كولتوورێك كه له دیدێكی گه‌لێك قووڵه‌وه ته‌ماشای ژیان و كێشه‌كانی جیهان و گه‌ردوونی كردبێت، كولتوورێك به دیدی دۆستۆیڤسكی و لێڤ تۆلستۆییه‌وه ته‌ماشای بوون و مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی كردبێت؟ میلله‌تێك كه له سیاسه‌تدا لینین و ترۆتسكی به جیهان به‌خشیبێت و سیاسه‌تی جیهانیش به‌و ڕاده‌یه به‌و دوو سه‌ركرده بیرمه‌نده ئاڵووده بووبێت؟
رووسه‌كان خۆیان كه باس له بلیمه‌ته‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌نده به‌سه‌رسامییه‌وه باس له داهێنه‌ره بلیمه‌ته‌كانیان ده‌كه‌ن، كه یه‌كسه‌ر كه‌سانی خۆاپه‌رست و وه‌لییه‌كانم ده‌هێننه‌وه یاد.
ئه‌وان به چاوی ڕێز و پێ‌زانین و گه‌وره‌ییه‌وه، ته‌ماشای دۆستوێیڤسكی و تۆلستۆی و گۆگۆل و چێخۆڤ و ئۆسترۆڤسكی ده‌كه‌ن.
رۆژێك له هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كاری ڕووسم پرسی؟
گوتم: ئێوه له ڕۆماننووسه‌كان ئه‌و كه‌ڵه ڕۆماننووسانه‌تان هه‌یه كه ناوه‌كانیان له جیهاندا وه‌كو ئه‌ستێره‌ن، له موزیك چایكۆڤسكی و شه‌ستاكۆڤیچ و پرۆكۆڤیڤ و ڕه‌حمانینۆڤتان هه‌یه، له شانۆ ستانیسلاڤسكی و مییرهۆلدتان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌ی له هونه‌ری شێوه‌كاریدا كێتان هه‌یه؟
گوتی: ئێمه له بواری شێوه‌كاریدا به‌ڕاستی كێشه‌مان هه‌یه، چونكه ناوه‌كان ئه‌وه‌نده زۆرن، نازانین ناوی چه‌ند هونه‌رمه‌ندی بلیمه‌ت بژمێرین.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ڕووسی ئه‌وه بووه، كه كۆمه‌ڵگه به‌ر له ده‌وڵه‌ت، به‌ر له حكوومه‌ت، پشتگیریی هونه‌ر و ئه‌ده‌یبانیان كردووه، ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ڕووس خۆیان كۆمه‌كی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی ڕووسیان كردووه.
یه‌كێك له چالاكییه‌كانی كولتووری ڕووسی هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابووردووه‌وه، وه‌زری هونه‌ری ڕووسی بوو له پاریس، مه‌به‌ست له‌م وه‌رزه هونه‌رییه پیشاندانی هونه‌ری ڕووسی بوو، بەتایبەت له موزیك و له هونه‌ری بالێه‌دا، له جیهانی كولتووری باریسدا، اوه‌زری دیالگیلیڤب ناونیشانی ئه‌م چالاكییه بوو، كه دیاگیلڤ پاره‌یه‌كی زۆری بۆ ته‌رخان كردبوو.
ئه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئێمه؟
فه‌رموون ئه‌م نموونه‌یه: له‌م ڕۆژانه‌دا بۆ یه‌كه‌مین جار، به‌رهه‌مێكی شانۆیی كوردی له فیستیڤاڵی قه‌رتاج له تونس بانگهێشت بكرێت، فێستیڤاڵی قه‌رتاج چالاكییه‌كی كولتووری گه‌لێك گه‌وره‌یه، زۆر شانازییه بۆ گرووپێكی كوردی به‌شداریی تێدا بكات، ئه‌م گرووپه پێویستی به كۆمه‌كه، كۆمه‌كێك ته‌نیا بۆ دابینكردنی بلیتی سه‌فه‌ری شه‌ش كه‌س!
ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم، نزیكه‌ی دوو مانگه، ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه له شاری سڵێمانی ڕوویان له ده‌یان كۆمپانیا و لایه‌نی جۆراوجۆر كردووه، ته‌نیا بۆ كۆمه‌كێكی زۆر كه‌م. به‌ڵام هیچیان وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه.
نا… بیرم كه‌وته‌وه. مرۆڤ نابێت ئاكاری جوان له‌بیر بكات!
یه‌كێك له كۆمپانیاكانی شاری سڵێمانی كه زۆر بانگاشه‌ی كاری خێرخوازی و كولتوور ده‌كات، لافی وه‌به‌رهێنان و كۆمه‌كی پرۆژه‌ی كولتووری ده‌كات، ئه‌م كۆمپانیا ده‌وڵه‌مه‌نده، بۆ ویژدان ده‌بێت ئاماژه به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی بكه‌م، پاش یه‌ك مانگ گفتوگۆ، پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی كۆمپانیاكه موحازه‌ره‌یه‌كی ده‌باره‌ی ڕۆڵی كولتوور له پایته‌ختی ڕۆشنبیریدا كرد، پاش ڕوولێنان و هاتوچۆ و هه‌ست و نه‌ستی پۆزه‌تیڤانه، بڕیاری دا، كۆمه‌كی گرووپه‌كه بكا، به‌ڵام به چه‌ندێك: ته‌نیا به پێنج سه‌ت دۆلار! گرووپه‌كه‌یش سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی و ده‌ستكورتی: سوپاسیان كرد و ڕه‌تیان كرده‌وه.