
مەشخەڵ كەوڵۆسی
نووسەر
كوردستان 24 له‌قۆناغی دوای"عاجل"دا

ڕه‌نگه، دامه‌زراندنی كه‌ناڵێكی ئاسمانی، ئه‌وه‌نده‌ی له‌ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه زه‌حمه‌ت بێت، نیوئه‌وه‌نده له‌ڕووی سه‌رمایه‌ی ته‌كنیكی و دارایی و مرۆییه‌وه سه‌خت نه‌بێت. چونكه ئێمه ڕۆژانه ده‌بینین كه‌ناڵ گه‌لێكی زۆروزه‌وه‌نده ده‌كرێنه‌وه. به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌بنه به‌شێك له‌ژیانی وه‌رگر "موته‌له‌قی" له‌په‌نجه‌كانی ده‌ست تێناپه‌ڕن.
له‌جیهانی عه‌ره‌بیدا، نزیكه‌ی 500كه‌ناڵی ئاسمانی كارده‌كه‌ن، به‌ڵام جگه له جه‌زیره به‌پله‌ی یه‌كه‌م و دواتر عه‌ره‌بییه، به‌م دواییانه‌ش كه‌ناڵی"المیادین" خه‌ریكه شانكهشانكهی عه‌ره‌بییه ده‌كات بۆ گه‌یشتن به‌پله‌ی دووه‌م، كه‌ناڵه‌كانی تر مه‌تره‌ح نین بۆ به‌راورد، چ جای ئه‌وه‌ی له‌ڕیز به‌ندیدا جێگه‌یان بۆ دابنرێت.
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، وابه‌سته‌نییه به‌توانای ته‌كنیكی و داراییه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌سته به مه‌سیج و په‌یام و ناوهڕۆك و ڕیتمی كاركردن فه‌لسفه و ئه‌دای جیاوازی كه‌ناڵه‌كه‌وه.
چونكه ئه‌گه‌ر وابا، ئه‌مریكا به‌هه‌موو توانای ته‌كنیكی و مرۆیی و دارایی خۆیه‌وه، له‌ساته‌وه‌ختی هێرشه‌كانی ڕزگاركردنی عێراقدا كه‌ناڵی"الحره"ی كرده‌وه. ده‌یویست بیكاته ژماره له لیستی بایه‌خ پێدانی بینه‌ری عه‌ره‌بیدا، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ی بۆنه‌كرا، بگره زووبهزووش لهلیستهكه دیلێت كرا‌و، بڕواناكه‌م كه‌سێك هه‌بێت ئه‌و كه‌ناڵه سه‌یر بكات. یاخود كردبێتییه سه‌رچاوه. كاتێ ئیسرائیلیش كه‌ناڵی 2ی دانا، هه‌مان سیناریۆی "الحره" له‌گه‌ڵیدا دووباره بوویه‌وه.
ئێستا، كه له‌سه‌روبه‌ند و چاوه‌ڕوانیی كه‌ناڵی كوردستان 24داین، چه‌ند سه‌رنج و تێبینییه‌كی به‌رایی به‌پێویست ده‌زانم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه، كه‌ماوه‌یه‌كی زۆره بینه‌ران و ڕۆشنبیرانی كوردی چاوه‌ڕوان كردووه، ئه‌دایه‌كی جیاوازی هه‌بێت.
قۆناغی دوای عاجل: یه‌كه‌م پرنسیپێك، كه ئه‌و كه‌ناڵه ده‌بێ له‌ئه‌دای خۆی و ناوه‌ڕۆكی مه‌سیجی ئیعلامی خۆیدا بیچه‌سپێنێت، ئه‌وه‌یه ئێستا میدیای جیهانی له قۆناغی دوای "عاجل و به‌په‌له"دا ده‌ژی. واته ململانێ میدیاییه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌نییه كه كێ زووتر هه‌واڵه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه له‌و ڕووه‌وه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان و به‌گشتی ماس میدیا و سۆسیال میدیا، قوفڵیان له‌درگای عاجل داوه و، له‌سه‌ر خۆیان تاپۆ كردووه، به‌یه‌ك كرته، وردترین هه‌واڵ له‌مسه‌ری جیهانه‌وه بۆ ئه‌وسه‌ری جیهان ده‌گوازێته‌وه، ته‌نانه‌ت میدیاگهورهكانیش، له‌ڕێی په‌یجه‌كانی سۆسیال میدیاوه، وه‌رگر بۆخۆیان بانگ ده‌كه‌ن، ده‌نا كایه‌كه به‌جێیان دێڵێت.
پرسیاری هه‌ره قورس بۆ دیزاینكردنی مه‌سیجی ئیعلامیی كوردستان 24 ئه‌وه‌یه: له‌دوای قۆناغی عاجل ده‌بێ به‌كام پره‌نسیپ كاربكرێت؟ ڕۆژنامه‌نووسی گه‌وره‌ی میسر "محه‌مه‌د حه‌سه‌نه‌ین هه‌یكه‌ل" زۆربه‌كورتی له وه‌ڵامی وه‌ها پرسیارێكدا ده‌ڵێت: " له‌قۆناغی دوای عاجلدا، ئه‌ركی میدیاكار ئه‌وه‌یه مانایه‌ك بدات به عاجلهكان" واته لهعاجلهكان مانا و ڕیتم و سیاق بدۆزێته‌وه و كاری له‌سه‌ر بكات.
چونكه قۆناغی عاجل له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ده‌ستی پێكرد و، له‌گه‌ڵ فراوان بوونی ئینته‌رنێت له‌كۆتایی ده‌یه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا كۆتاییهات.
چیتر وه‌رگر پێویستی به‌وه‌نییه به‌دیار كه‌ناڵێكه‌وه دابنیشێت تا هه‌واڵێكی بۆ بگوازێته‌وه، چونكه وه‌زیرێك، به‌رله‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بكات، به‌رله‌وه‌ی ڕووداوه‌كه ڕوویدابێت، له فه‌یسبووك و تویته‌ر و ئینستاگرامی خۆیه‌وه ده‌نووسێت بۆفڵان شوێن ده‌چم.
ئیتر منی وه‌رگر به‌دوای ئه‌و ڕووداوه‌دا ناچم. ئه‌وه‌نده‌ی به‌دوای ماناكه‌یدا ده‌چم، كه ده‌بێ كوردستان 24 ئه‌و مانایهم بۆ بدۆزێته‌وه.
ژێرخانی مه‌عریفیی هاوتا به‌ژێرخانی ته‌كنیكی و دارایی: خاڵێكی زۆر گرنگ ئه‌وه‌یه، كوردستان 24 له‌په‌نای هه‌موو كار و ئه‌ركه‌كانی تری‌دا، ژێرخانێكی مه‌عریفیی پته‌و له‌پشتی خۆیه‌وه دروست بكات، ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌بێت سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كانی جیهان بۆخۆی دروست بكات، تا ئه‌و سه‌نته‌ره ئه‌بجه‌دیاتی ماناكانی هه‌ر ڕووداوێك بداته كه‌ناڵه‌كه، وه‌ك ناوه‌رۆكێكی مه‌عریفی بۆ به‌رنامه‌كانی.
هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانی كه‌سایه‌تییه به‌شداره‌كانی به‌رنامه‌كانی بۆ بكات، نه‌ك هه‌ر پێشكه‌شكارێك به‌ئاره‌زووی خۆی به‌رنامه و ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه و، كه‌سایه‌تییه به‌شداره‌كانی به‌رنامه‌كان هه‌ڵبژێرن. ئه‌وه سه‌نته‌ری جه‌زیره‌یه بۆدیراسات كه ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌كانی جه‌زیره به‌دیقه‌ت هه‌ڵده‌بژێرێت و كه‌ناڵه‌كه جێبه‌جێی ده‌كات، بۆیه له‌ململانێی ئیعلامیدا گه‌یشتۆته ترۆپك.
ئیبرازكردنی كاریزمای ڕۆشنبیریی سیاسیی كوردی: كه‌ناڵی جه‌زیره، ئه‌گه‌ر لهوكاتهوهكهدروست بووه، ته‌نها كارێك كه كردوویه‌تی ئیبرازكردنی "دكتۆر عه‌زمی بشاره و حه‌سه‌نه‌ین هه‌یكه‌ل و..هتد" بووبێت، به‌جۆرێك ئاماده‌یان بكات بۆ ئه‌وه‌ی قسه له سیاسه‌تی ده‌ولی بكه‌ن، ئه‌وه گه‌وره‌ترین كاره كه بۆ وه‌رگری عه‌ره‌بیی كردووه، كه كه‌سایه‌تیه‌ك له‌خۆیان ئیبراز ده‌كات، كادیری ئه‌كادیمی ئیبراز ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی قسهكهربن له‌سیاسه‌تی ده‌ولی. هیچ میدیایه‌كی كوردی ئه‌و ستراتیژه‌ی نییه.
مادده ئیعلامییه‌كه‌ی توانای ژیانی هه‌بێت له‌ناو كێشمه‌كێشمی جه‌نجاڵ عه‌وله‌مه‌دا، پرۆژه میدیاییه‌كانی كوردستان، هه‌میشه وه‌ك شیر یه‌ك جار هه‌ڵده‌چن.
یه‌كه‌مجار دهبنهجێی بایه‌خ، به‌ڵام وه‌ك شیر ههڵچوونهكهیان له‌ناكاو داده‌مركێته‌وه. هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه "به‌بڕوای من" كه لۆكاڵییانه بیر له‌په‌یامی ئیعلامی ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها لایه‌نێك نییه سه‌نه‌دی به‌جیهانی بوونی مادده‌كان بێت و، ته‌مویلی مه‌علوماتی پرۆژه میدیاییه‌كان بكات. بۆیه توانای ململانێ‌یان نامێنێت و، زووبه‌زوو خامۆش ده‌بن. بۆ داخستنی درگای ئه‌و ئه‌گه‌ره، گرنگه وێڕای بڕیاردان له‌سه‌ر دروستكردنی سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به كوردستان 24، له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا ئه‌و كه‌ناڵه كۆنگره‌یه‌ك بۆ پسپۆڕانی بواری میدیا و كۆمۆنیكه‌یشن سازبكات و ڕاسپارده‌كانیان بكاته به‌رنامه‌ی كار.
هیوای سه‌ركه‌وتنی گه‌وره بۆ ئه‌و كه‌ناڵه ده‌خوازم و له‌چاوه‌ڕوانی یه‌كه‌م چركه‌كانی په‌خش كردنیداین.