ئاراس ئەحمەد
پەیامنێر
لايهنهكان چاوهڕێى كۆتا هاتنى ئاڵۆزييهكانى نێوان پارتى و گۆڕانن
دهيانهوێ دهست به كۆبوونهوهكانيان بكهنهوه
K24 – ھەولێر
لايهنهكانى كوردستان بە تایبەت یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی، لە چاوەڕوانی کۆتا ھاتنی ئاڵۆزییەکانی نێوان پارتی و گۆڕانن، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە كۆبوونهوهی پێنج لایەنەکە لەسەر پرسی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان دەست پێ بکەنەوە، ئەندامێکی شاندی بزووتنهوهی گۆڕانیش لە كۆبوونهوهكان دەڵێ، تا پارتی مەرجەکانی گۆڕان جێبەجێ نەکات دەست پێکردنەوەی كۆبوونهوهكان ئەستەمە.
شەمەندەفەری نۆیەم كۆبوونهوهی پێنج لایەنەکە لە سلێمانی وەستا، ئێسته ھیچ ئاسۆیەک نییە بۆ دەست پێ کردنەوەی كۆبوونهوهكان.
بەھار مەحموود، ئەندامی شاندی بزووتنهوهی گۆڕان لە كۆبوونهوهكان، باس لەوە دەکات، بزووتنهوهكهيان شتێکی وای لەگەڵ کراوە لەبیرکردنی ئەستەمە، بۆیە لەم حاڵە دەستبەرداری كۆبوونهوهكان بن باشترە.
بەلای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ھێشتا کۆبوونەوەکان نەگەیشتوونەتە بن بەست، بەڵام ئاگادار نین کەی كۆبوونهوهكان دەست پێ دەکەنەوە.
قوباد تاڵەبانی، ئەندامی شاندی دانوستانکاری یەکێتى لە كۆبوونهوهكان، پێی وایە تا زووتر كۆبوونهوهكان دەست پێ بکرێنەوە، زووتر کێشەکان چارەسەر دەکرێن.
ھەرچەندە دوای وەستانی کۆبوونەوەی پێنج لایەنەکە، چەند كۆبوونهوهیەکی جیا لە نێوان لایەنەکان ئەنجامدراوە، یەکێتیش دەڵێت: "ھیچ کۆبوونەوەیەک بۆ نێوەندگیری نەبووە، گۆڕانیش دەمێکە مەرجی خۆی بۆ ئامادەبوونی كۆبوونهوهكان ئاشکرا کردووە، کە ئهميش گەڕانەوەی سەرۆکی پەرلەمانە بۆ سەر کارەکەی و ھێنانەوەی وەزیرەکانیانە بۆ ناو حکوومەت، بەڵام تاوەکوو ئێسته پارتی بێ دەنگە و سوورە لەسەر ھەڵوێستەکانی.