K24- گۆران شاخەوان
پەیامنێر
پارتى ده‌يه‌وێ پرسى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مانيش يه‌كلايى بكاته‌وه
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانيش پێداگيرى ده‌كا
K24 – ھەولێر
پارتی دیموكراتی كوردستان دوای گۆڕانكارییه‌كانی له حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان و پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی وه‌زیره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به وه‌كاله‌ت, ده‌یه‌وێت پرسی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش یه‌كلای بكاته‌وه.
دانيشتنى سه‌رۆكی په‌رله‌مان چ له نووسینگه‌ی هه‌ولێر بێت، یان سلێمانی به‌لای پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ر نا ياساييه.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر، ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی پێيوايه ئێسته هیچ كه‌سێك به‌ناوی "یوسف محمه‌د" سه‌رۆكی په‌رله‌مان نییه، ته‌نيا ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانه و ده‌توانێت لە نووسینگەی سلێمانی ده‌وام بکات.
له‌به‌رانبه‌ريشدا، ئومێد حمه عه‌لی، ئه‌ندام په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر فراكسيۆنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رايده‌گه‌يه‌نێ كه بزووتنه‌وه‌كه‌ى پشت به په‌یڕه‌وی ناوخۆيی په‌رله‌مان ده‌به‌ستێت به جۆرێك سه‌رۆكی په‌رله‌مان له هه‌ر شوێنێك بیه‌وێت ده‌توانێت ده‌وام بكات.
به‌پێى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، پارتی هه‌رچه‌نده نیگه‌رانه له كاره‌كانی یوسف محه‌مه‌د و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، ته‌نیا وه‌ك په‌رله‌مانتارێك ده‌توانێت كار بكات، نه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌ڵام هێشتا هیچ چاره‌سه‌رێكی یاسایی بۆ ئه‌و پرسه نه‌خستووه‌ته‌ڕوو و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش سووره له‌سه‌رئه‌وه‌ی ده‌بێت ره‌وشی هه‌رێمى كوردستان بگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش رووداوه‌كانی 12ی تشرينى يه‌كه‌م.