Kurdistan24 ئیستەنبوڵ
پەیامنێر
ئه‌ردۆغان بۆ پوتن: گه‌لانی توركیا به‌رگه‌ی برسێتی ده‌گرن به‌ڵام ده‌ست له سه‌ربه‌خۆییان هه‌ڵناگرن
سه‌رۆكی توركیا وه‌ڵامی دوایین لێدوانه‌كانی پوتن ده‌داته‌وه
K24 - ئیستانبول:
سه‌رۆكی توركیا وه‌ڵامی دوایین لێدوانه‌كانی پوتن ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، فڕۆكه‌وانی وڵاته‌كه‌ی ته‌نها ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان به‌جێهێناوه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكی توركیا له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند، فڕۆكه‌وانانی وڵاته‌كه‌ی ته‌نها ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێكردووه، له‌باره‌ی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كات، فڕۆكه رووسییه‌كه سنووری ئاسمانی توركیای به‌زاندووه و به‌گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه.
ئه‌ردۆغان له دوایین په‌یامی خۆیشیدا، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سزا ئابوورییه‌كانی مۆسكۆ له‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره، ئاماژه به‌وه ده‌كات گه‌لی توركیا ده‌توانن به‌رگه‌ی برسێتی بگرن، به‌ڵام ئاماده‌نین ده‌ستبه‌رداری سه‌ربه‌خۆیی خۆیان بن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، له‌باره‌ی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه رووسییه‌كه، هیچ كه‌سێ چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌بێت توركیا داوای لێبوردنی لێبكات یاخود چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بێت قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه‌و گوتی: "بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به سه‌روه‌ری وڵاته‌وه هه‌یه".
گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی سه‌روه‌ری ئاسمانی وڵاته‌كه‌مانییان به‌زاند، پێویسته داوای لێبوردن بكه‌ن، نه‌ك ئێمه".