K24 بەغدا
پەیامنێر
فوئاد مه‌عسوم: پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران پته‌وتر بكرێن
سه‌رۆك كۆماری عێراقى فيدراڵ داوا ده‌كات په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و تاران توندوتۆڵ‌تر بكرێن، به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته دراوسێیه بكات.
K24 - به‌غدا:
سه‌رۆك كۆماری عێراقى فيدراڵ داوا ده‌كات په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و تاران توندوتۆڵ‌تر بكرێن، به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته دراوسێیه بكات.
فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراقی فيدراڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ئێران پاڵپشتی عێراقی كردووه له شه‌ڕی دژی داعشدا و هاوكات رۆڵی ئێران له پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق به‌رز نرخاند.
فوئاد مه‌عسووم جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و تاران فراوانتر بكرێت سه‌رجه‌م بواره‌كانی بگرێته‌وه.
ئه‌و گوتانه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراقی فيدراڵ له میانه‌ی پێشوازیكردن له حه‌سه‌ن دانایی، باڵیۆزی ئێران له به‌غدا هاتن و لای خۆیه‌وه‌ی دانایی ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌موو جۆره پاڵپشتییه‌ك ده‌ربڕی بۆ گه‌لانی عێراق.
دانایی جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگی كاری هاوبه‌شی نێوان به‌غدا و تاران كرد، به‌تایبه‌تیش له‌و پرسانه‌ی كه هاوبه‌شن.
