وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا گه‌يشته به‌غدا
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا، ئاشتۆن كارته‌ر، به سه‌ردانێكى له‌ناكاو گه‌يشته به‌غدا.
K24 – به‌غدا:
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا، ئاشتۆن كارته‌ر، به سه‌ردانێكى له‌ناكاو گه‌يشته به‌غدا.
بڕياره له ميانى ئه‌و سه‌ردانه‌يدا، كارته‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى و وه‌زيرى به‌رگرى عێراق كۆببێته‌وه.
هاوكات چاوه‌ڕوانده‌كرێت، كارته‌ر سه‌ردانى ئه‌و بنكه سه‌ربازييانه‌ى سوپاى وڵاته‌كه‌ى بكات، كه به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى مه‌شق و راهێنان به هێزه عێراقييه‌كان، هاتوونه‌ته عێراق.
پرسى شه‌ڕى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كانى كارته‌ر و به‌رپرسانى باڵاى عێراق بن.
ئه‌م سه‌ردانه‌ى وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا بۆ عێراق به ده‌ستپێكى سه‌ردانى ناوبراو بۆ ژماره‌يه‌ك وڵاتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هه‌ژمار ده‌كرێت.
دوێنێ عه‌ره‌بستانى سعووديه سه‌رپه‌رشتيى درووستكردنى هاوپه‌يمانێتييه‌كى نوێى وڵاتانى سوننهمهزههبى كرد بۆ مه‌به‌ستيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و 34 وڵاتى ئيسلامى به‌شدارييان له هاوپهيمانێتييهكهدا كردووه.