په‌رله‌مان؛ له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه
هه‌ندێك لایه‌ن وا به‌باش ده‌زانن ئیمزای 56 پەرلەمانتار كۆبكرێتەوە بە مەبەستی ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان
K24 - هه‌ولێر:
دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكان لە ناو پەرلەماندا وایكرد كە زۆر بیرۆكە بۆ چارەسەركردنی ھەندێك كێشە بخرێنە ڕوو، ھەندێك لە ئەندام پەرلەمانەكانی فراكسیۆنییەكگرتووی ئیسلامی پێیان وایە بۆ تێپەراندنی ئەم بارودۆخە واباشە كە ئیمزای 56 پەرلەمانتار كۆبكرێتەوە بە مەبەستی ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت، بەڵام ھەندێك لە فراكسیۆنەكانی نێو پەرلەمان لەگەڵ ئەم بیرۆكەیەدا نین و پێیان وایە ئەمە ڕاكردنە لە بەرپرسیارێتی.