فوئاد حوسێن: كلیلی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی لای یه‌كێتی و پارتییه
تا ئێستا میكانیزمی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دیارنییه
K24 - هه‌ولێر:
ته‌واوی لایه‌نه سیاسیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كده‌نگن، به‌ڵام تا ئێستا له‌سه‌ر دانانی میكانیزمێك بۆ چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كۆك نین.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، قسه له‌سه‌ر كێشه‌كان ده‌كرێت.
هاوكات جه‌عفه‌ر ئیمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، گۆڕینی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی به باشترین چاره‌سه‌ر ده‌زانێت.
هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی یه‌كتری به په‌ككه‌وتنی په‌رله‌مان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، ئێستا له‌سه‌ر شتێك یه‌ك ده‌نگن، ئه‌ویش كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وبه‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێكنه‌كه‌وتوون، چۆن ئه‌و په‌رله‌مانه كارابكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نایشارێته‌وه كلیلی ئه‌و قوفڵه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌كات لای یه‌كێتی و پارتییه، بۆیه دڵنیایه له كۆبونه‌وه‌ی داهاتوو ڕێگا چاره‌یه‌ك ده‌دۆزنه‌وه.
هه‌رچه‌نده له په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌ندامانی گشت فراكسیۆنه‌كان ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش، ئومێد ده‌كات په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه، به‌ڵام نایشارێته‌وه پێشتر په‌رله‌مان بۆ مه‌رامی سیاسی به‌كارهات، بۆیه له‌كارخرا.