نێچیرڤان بارزانی: ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه و به‌غدا شه‌ڕی داعشه
"ده‌بێ به ته‌نسیق له‌گه‌ڵ به‌غدا ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین چاره‌سه‌ری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه(خورماتوو) بكه‌ین"
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه و ئه‌وله‌ویه‌تی به‌غداش شه‌ڕی داعش و شه‌ڕی تیرۆریستانه.
له‌باره‌ی ره‌وشی خورماتوو و ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌ی رۆژانی رابردوو له قه‌زاكه روویدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم گوتی: "ئه‌وه‌ی له دووزخورماتوو روویدا شتێكی ناخۆشه، ده‌بێ به ته‌نسیق له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین چاره‌سه‌ری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكه‌ین، ناخۆشترین شت ئه‌وه‌یه كه شه‌ڕ و پێكدادان ده‌بێتن".
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم زیاتر گوتی: "ئه‌مڕۆ ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه و ئه‌وله‌ویه‌تی به‌غداش شه‌ڕی داعش و شه‌ڕی تیرۆریستانه".
م.ح