هونەر ئەحمەد
نووسەر
به‌شیر به‌رامبه‌ر به خوورماتوو وه‌ك سه‌عدییه به‌رامبه‌ر به گوڵاڵه
ئه‌و پلانه‌ی كه ئێران ده‌یه‌وێت په‌یڕه‌وی بكات بۆ دروستبوونی هیلالی شیعە جێبه‌جێكردنی زۆر ئاسانتر ده‌رچوو له‌وه‌ی كه ئێران بیری لێ ده‌كرده‌وه، چونكه به‌ده‌ر له شیعه مه‌زهه‌به‌كانی عێراق هه‌ندێ سیاسی كوردن هه‌ن كه له سیاسییه شیعه‌كان به په‌رۆشتر كارده‌كه‌ن بۆ دروستبوونی هیلالی شیعی.
ده‌مه‌وێت له گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی خوورماتووه قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكەم, له شەڕی داعشدا ئه‌وه‌ی كه به‌رگریی له گه‌ڕه‌كه توركمانه شیعه مه‌زهه‌به‌كانی خوورماتووی ده‌كرد هێزی پێشمه‌رگه بوو، به‌ڵام ئێستا هیچ هێزێكی كوردیی ناتوانێت بچێته نێو ئه‌و گەڕهكانه.
حه‌شدی شه‌عبیی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌جۆرێك په‌لی هاوێشت، كه ئێستا ده‌توانێت به ئاسانیی مه‌ترسیی له‌سه‌ر هه‌موو گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی شاره‌كه دروست بكات.
پاش هه‌موو شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌ك حه‌شدی شه‌عبیی داوای ئاگربه‌ست ده‌كه‌ن و به‌مه‌رجی نوێوه دێنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ ئاشكراشه كه كورد له داكۆكیکردن له مافه‌كانی به رێگەی گفتوگۆ مێژوویه‌كی تاڵی هه‌یه، چونكه ئه‌وه‌ی له شه‌ڕر به‌ده‌ستی ده‌هێنێت له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له سه‌ر مێزی گفتوگۆ ده‌یدۆڕێنێت.
له دوایین رێككه‌وتنی نێوان كورد و حه‌شدی شه‌عبیی له خوورماتوو باس له‌وه ده‌كرا كه حه‌شدی شه‌عبیی داوای داگرتنی ئاڵای كوردستانیان كردووه له‌سه‌ر سایلۆی شاره‌كه، پێم وابوو ئه‌و ده‌نگۆیانه دوورن له راستییه‌وه، چونكه هیچ به‌رپرسێكی كورد ئاماده نییه سازش له‌سه‌ر داگرتنی ئاڵای كوردستان بكات، به‌ڵام من زۆر هه‌ڵه بووم، چونكه راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاماده‌ی رێككه‌وتنی كورد و حه‌شدی شه‌عبیی بوون رازی بوونه به داگرتنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر سایلۆی خوورماتوو.
به‌شیر به‌رامبه‌ر به خوورماتوو
پاش كۆنترۆڵكردنی به‌شیر له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه، پێشمه‌رگه له به‌شێكی زۆر له‌و ناوچانه پاشه‌كشێی كردووه و راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبیی كراون.
حه‌شدی شه‌عبیی به‌شیریان كردبووه بیانووی هێنانی هێز، ئه‌وان ئێستا بیانوویه‌كی دیهكهیان هه‌یه بۆ هێنانی هێزی زیاتر و ده‌ڵێن پێویسته گونده‌كانی ده‌وروبه‌ی به‌شیر كۆنتڕۆڵ بكرێن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستمان به هێزی زیاتره.
بڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیكدا هێزێكی نوێی حه‌شدی شه‌عبیی بێته سنووری كه‌ركووك كه ژماره‌یان نزیكه‌ی هه‌زار چه‌كداره به‌چه‌ند قۆناغێك دێنه كه‌ركووك به گه‌یشتی ئه‌و هێزه‌ش ژماره‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیی لە شارەکە ده‌گاته هه‌شت هه‌زار و پێنج سه‌د چه‌كدار به‌و پێیه‌ش بێت حه‌شدی شه‌عبیی ژماره‌ی چه‌كدارانی له ژماره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نزیكده‌بێته‌وه.
ئێستا ده‌سه‌ڵاتی حه‌شدی شه‌عبیی له كه‌ركووك و خوورماتوو تادێت فراوانتر ده‌بێت، من پێشبینیی ئه‌وه ده‌كه‌م له داهاتوودا كورد سه‌رپشك بكرێت له‌نێوان خوورماتوو و به‌شیر هه‌روه‌ك چۆن سه‌رپشك كرا له‌نێوان سه‌عدییه و گوڵاڵه، دواجار كورد گوڵاڵه‌ی هه‌ڵبژارد.
به‌ڵام كورد به هه‌ڵبژاردنی خوورماتوو ئه‌منییه‌تی كه‌ركووك له ده‌ست ده‌دات، چونكه حه‌شدی شه‌عبیی له ناحییه‌ی تازه ته‌نها پێنج كیلۆمه‌تر له چه‌قی كه‌ركووكه‌وه دوورن، به هه‌ڵبژاردنی به‌شیریش خوورماتووی له‌ده‌ست ده‌چێت، كه به بازگه‌ی كوردستان ئه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه خوورماتوو یه‌كێكه له‌و شارۆچكانه‌ی كه ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 به كوردستان ده‌به‌ستنه‌وه.