مه‌سروور بارزانی
نووسەر
كوردستان شایسته‌ی ئه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌كی دۆستانه له به‌غدا جیابێته‌وه
له درێژایی مێژووی نوێی عێراقدا، گه‌لی كورد كه چواریه‌كی عێراق پێكده‌هێنێ، له دۆخێكی نكوڵیكردن له مافه‌كانیدا ژیاوه. ئێمه وعه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی عێراق و دۆسته‌كانمان له سه‌رتاسه‌ری جیهان، هه‌میشه به هیوای ئه‌وه بووین، رۆژێك له رۆژان عێراقێكی فره‌لایه‌ن ودیموكراتیك بێته ئاراوه.
عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردوو، له پاشماوه‌ی داڕماوی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی هاته ئاراوه، له‌كاتێكدا خه‌ڵكه‌كه‌ی كه هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوبه‌شیان به یه‌كه‌وه نه‌بوو، به زۆر ئاخنرانه نێو وڵاتێكه‌وه و رووبه‌ڕووی چاره‌نووسێكی نادیار كرانه‌وه. ئێستاش كاتی ئه‌وه‌یه دان به‌وه‌دا بنێین كه ئه‌زموونه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و عێراق ده‌وڵه‌تێكی فاشیل وشكستخواردووه و مانه‌وه‌شمان له چوارچێوه‌ی عێراقدا، به‌رده‌وام مه‌حكوممان ده‌كات به به‌رده‌وامبوونی ناكۆكیی و دوژمنایه‌تی.
ئاڵۆزی و پشێوی ده‌وریان داوین، له هاوینی 2014دا، عێراق تووشی مه‌ترسی و شه‌رمه‌زاری هات، كاتێك گرووپی تیرۆریستی داعش ده‌ستی به سه‌ر یه‌ك له سه‌ر سێی وڵات‌دا گرت، كه به‌شێكی گه‌وره‌ی له سنووری عێراق وسووریا بوو. سوپای عێراق كه یه‌كێك له دامه‌زراوه باوه‌ڕپێكراوه‌كان بوو، نه‌یتوانی وڵاته‌كه بپارێزیت . لێره‌وه ده‌توانین بڵێین 11 ساڵ دوای رووخانی رژێمی دیكتاتۆری سه‌دام حوسێن، عێراق دووچاری شه‌رمه‌زاری بوو، چونكه وڵاته‌كه نه‌یتوانی خه‌ڵكه‌كه‌ی بپارێزێت و داكۆكی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بكات.
پێكه‌وه‌ژیانی زۆره‌ملێیانه سه‌ركه‌وتوونه‌بوو، بۆیه هه‌رێمی كوردستانی عێراق ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌دات، كه هه‌نگاوێكه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و میكانیزمێكیشه بۆ جیابوونه‌وه له به‌غدا و دابینكردنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر كۆنترۆڵی ئێمه‌دان كه نیشتمانی گه‌لی كورده.
ئه‌م هه‌نگاوه نه‌ك ته‌نیا ئومێد و هیوا به گه‌لی كورد ده‌به‌خشێت، به‌ڵكو سه‌قامگیریش له‌و ناوچه دابهشكراوهدا دێنێته دی، ئێمه سه‌لماندوومانه كه ده‌كرێ هاوپه‌یمانی جێی متمانه‌ی زۆرێك له وڵاته دراوسێیكانمان بین. ئێمه به‌ردی بناخه و هێزی سه‌ره‌كی شه‌ڕی دژی داعشین و میوانداری هێزی سه‌ربازیی لانیكه‌م دوازده وڵاتیش ده‌كه‌ین، ده‌یان قوربانشیمان داوه له رزگاركردنی ناوچه عه‌ره‌بنشینه‌كان، له ژێر ده‌ستی هێزی زه‌به‌لاحی داعش كه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ هه‌موومان.
ئێمه ئێستا له ده‌روازه‌كانی موسڵین و ئاماده‌ین بۆ گێڕانی رۆڵێكی سه‌ره‌كی له ده‌رپه‌ڕاندنی داعش له دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عێراق، له دوو ساڵی رابردووش‌دا پێشوازیمان له سه‌دان هه‌زار ئاواره كردووه، به‌هه‌مان شێوه له‌كاتی رۆژه ره‌شه‌كانی شه‌ڕی تایفه‌گه‌ری له سه‌نته‌ر و باشووری عێراقیش هه‌مان كارمان كرد. هه‌رێمی كوردستان ئێستا باوه‌شی بۆ ژماره‌یه‌كی زۆری كریستیان كردووه‌ته‌وه، كه له موسڵ و به‌غدا رایانكردووه و حكوومه‌تی به‌غداش نه‌یتوانی بیانپارێزێت.
به‌كورتی هه‌وڵمانداوه هاوكاری هه‌موو لایه‌نه‌كان بكه‌ین و به سنگێكی فراوانه‌وه پێشوازیان لێ بكه‌ین، ئێمه زۆر سه‌بر و ئاراممان گرت، به‌ڵام رێككه‌وتنه ئابوورییه‌كانمان كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بژێوی ئێمه بوون، رێزیان لێ نه‌گیرا. له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێكهوتنانهدا ئێمه وه‌كو پێكهاته‌یه‌كی عێراق، ئه‌ركمان له سه‌ر بوو، به‌ڵام رێز له مافه‌كانمان نه‌گیرا.
هه‌ر كه‌سێك له سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات بووبێت له عێراق، له به‌ڵێنه‌كانی به‌رامبه‌ر كورد په‌شیمان بووه‌ته‌وه و ئیلتیزاماته ده‌ستوورییه‌كانیان پشتگوێ خستووه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی عیراقیش هاتبێ كه باشتر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كردبێت، به‌ڵام نیازپاكییهكهی نه‌یتوانیوه به سه‌ر سیسته‌می نكۆڵی‌كردن له مافه‌كانمان زاڵ بێت، ئێمه هاووڵاتی نین، به‌ڵكو وه‌كو تابیع و ملكه‌چ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئێمه كردووه، به‌كورتی هیچ متمانه‌یه‌ك له نێوان ئێمه و حكوومه‌تی ناوه‌ندیدا نییه و په‌یوه‌ندییه‌كانمان زۆر دژبه‌یه‌ك وله یه‌ك دوورن .
چاره‌سه‌ره‌كه له به‌غدایه، ئێمه هه‌موو هه‌وڵێكمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندی داوه و هیچیان سه‌ریان نه‌گرتووه، تاكه چاره‌سه‌ر جیابووهنهوهیه، بۆیه ده‌مانه‌وێ ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ین، به‌ڵام له سه‌ره‌تادا پێویسته گفتوكار له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین بۆ رێگه‌خۆشكردن بۆ جیابوونه‌وه‌یه‌كی دۆستانه و هێمنانه، كه ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی ههردوولاماندایه، پرۆسه‌كه ده‌ستی پێكردووه و چین و توێژێكی به‌رفراوانی كورد پشتگیریی لێده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ توركیا وئێرانیش قسه ده‌كه‌ین بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه ئاسایش و سه‌قامگیریی سنووره‌كان تێكنادات، ئێمه به توندی له‌و باوه‌ڕه‌داین كه ئه‌م هه‌نگاوه به هه‌مان شێوه له خزمه‌تی دۆسته‌كانمان ده‌بێت له ناوچه‌كه‌دا.
ئێمه ده‌بێ گه‌یشتبینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه رزگاربوونی به‌غدا له‌و كۆت و به‌ندانه‌ی ناوی ناوه "كێشه‌ی كورد"، هه‌ردوولامان ئازاد ده‌كات و پشت نه‌به‌ستن به یه‌ك، وامان لێده‌كات كه هه‌ریه‌كه‌مان شوێنپێی ئابووری خۆمان جێگیر بكه‌ین.
كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ كه خاوه‌نی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بێت بۆ به‌رگری له خۆكردن، زیاتر ده‌توانێ به‌رژه‌وه‌ندی هاوپه‌یمانه‌كانی و خه‌ڵكی ناوچه‌كه بپارێزێت، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئاسته‌نگی بۆ ئێمه دروستكردووه له ده‌ستگه‌یشتن به چه‌ك، ئێمه چه‌كی پێشكه‌وتوومان به ده‌ست ناگات، چونكه ده‌بێ له رێگه‌ی حكوومه‌تی به‌غداوه بێت. سه‌ربه‌خۆبوونی كوردستان، یارمه‌تیمان ده‌دات كه قه‌رزی ماوه درێژ وه‌ربگرین و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ بازاڕی جیهانی بكه‌ین و نه‌وت و گاز، به نرخێكی كێبڕكێكار بفرۆشین بۆ سووككردنی قه‌یرانی داراییمان.
كاتی ئه‌وه هاتووه كه دان به‌وه‌دا بنرێت مانه‌وه له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردوو، كارێكی ده‌به‌نگانه‌یه، به هۆی دڵسۆزی و قوربانیدانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، بنه‌مای ده‌وڵه‌تێكی گه‌شه‌سه‌ندوو و سه‌ركه‌توو بنیاتنراوه، ئێمه مافی بڕیاردانی چاره‌نووسمان هه‌یه و سه‌لماندوومانه كه به بێ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تیشمان هه‌بێت، پێكهاته‌یه‌كی گرنگ و به‌هادار بووین بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانێكی زۆر جێی متمانهبووین، له ناوچه‌یه‌كدا كه جێگیربوونی تێدا كه‌مه.
ئێمه ئاماده‌ین وه‌كو ده‌وڵه‌تێك ببینه به‌شێك له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
* راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه له رۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆست) كرته لێره بكه