وه‌زیری ته‌ندروستی موژدهيهك ده‌داته تووشبووانی تالاسيميا
ژماره‌ی تووشبووان روو له كه‌مبوونه
K24 - هه‌ولێر:
له رۆژی جیهانی تالاسیما وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: له داهاتوویەكی نزیكدا و لهھەرێمی كوردستان مۆخ بۆ نه‌خۆشانی تالاسیما دەچێنین . كه‌سوكاری نه‌خۆشه‌كانیش ئومێدیان بە چاره‌سه‌ركردنی منداڵەكانیان ھەیە و دەڵێن : هه‌ر خێزانێك منداڵێكی نه‌خۆش بێت وه‌ك ئه‌وه وایه ھەموو خێزانه‌كه نەخۆش بن.
دڵۆپێك خوێن هه‌ناسه‌یه بۆ ژیان، زۆرن ئه‌وانه‌ی سه‌رتاپای ژیانیان به‌ستراوه‌ته‌وه به‌و نه‌خۆشییه‌ی كه چاره‌سه‌ركردنی تا ئاستێك ئه‌سته‌مه، به‌ڵام زۆرجار هه‌ندێك له نه‌خۆشه‌كان به‌خت یاوه‌ریان ده‌بێت و تا هه‌تایه له وه‌رگرتن و كه‌مكردنی خوێن رزگاریان ده‌بێت.
تالاسیمیا نه‌خۆشییه‌كی زگماكی درێژخایه‌نه، له‌دوای ته‌مه‌نی سێ مانگی نیشانه‌كانی له منداڵ به‌دیار ده‌كه‌وێت، باوكێك كه منداڵه‌كه‌ی هه‌ڵگری ئه‌م نه‌خۆشییه به چاوێكی پڕ له ئومێده‌وه ده‌ڵێت نه‌ك تاكه كه‌سێك، به‌ڵكو خێزانێك به‌خته‌وه‌ر نابێت، ئه‌گه‌ر جگه‌ر گۆشه‌كه‌ی تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه بێت.
له هه‌رێمی كوردستان 2623 تووشبوو به تالاسیمیا هه‌یه، 511 كه‌سیان ئه‌و ئاوارانه‌ن كه ولات و شاره‌كانی خۆیان له‌به‌ر مه‌ترسی تیرۆر جێهێشتووه. وه‌زیری ته‌ندروستیش مزگێنی ده‌دات، له داهاتوویه‌كی نزیك چاندنی مۆخ له كوردستان ئه‌نجامده‌درێت.
8ی ئایار، ئه‌و رۆژه‌ی لای هه‌ڵگرانی تالاسیمیا جه‌ژنه، هه‌موویان چاویان له‌وه‌یه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانییه‌كانیان له چاوه‌ڕوانی ئه‌و 150 هه‌زار دیناره كۆتای پێبێنێت، كه مانگانه وه‌ك مووچه پێیان ده‌به‌خشێت، به‌ڵام 8 مانگه وه‌ریان نه‌گرتووه.