پۆڵا سه‌عید
نووسەر
ئێتیک له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ سه‌گدا
ده‌گمه‌نن ئه‌و سه‌ربازانه‌ی سوپای سۆسیال میدیا، که ته‌واوی هه‌واڵێک، باسێک، وتارێک ....هتد. بخوێننه‌وه. ئه‌مانه ته‌نها تایتڵی هه‌واڵ و بابه‌تێکیان به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بکه‌نه سه‌ر تاک
کۆکردهیی کۆمه‌ڵگایه‌ک، ره‌نگدانه‌وه‌ی که‌ڕاکته‌ری تاکه‌کانیه‌تی. ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا میدیای کوردیی پێوه‌ی سه‌رقاڵه، بریتییه له‌و ڕووه فیرتوفێڵهی هه‌وادارانی پارته دیموکراته‌کان، له سۆسیال میدیادا. هۆکاری ئه‌مه‌ش بریتییه له تووندوتیژیی ده‌روونیی ئه‌م هه‌وادارانه، به‌رانبه‌ر نه‌ک به نه‌یارانیان، به‌ڵکوو به‌رانبه‌ر به هه‌موو شتێک، که له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌واندا نییه. لێ میدیای کوردیی هه‌تاوه‌کوو ئێستا سه‌رنجی له سوپا فرتوێڵهکهی پارته ئیسلامییه‌کان نه‌داوه. توندوتیژیی سوپای پارته ئیسلامییه‌کان له سۆسیال میدیادا دوو قات زیاتره له سوپای پارته دیموکراته‌کان. جیاوازیی نێوان سوپای پارته دیموکراته‌کان و ئیسلامییه‌کان، له سۆسیال میدیادا له‌وه‌دایه، که ئیسلامییه‌کان داوایه‌ک، بڕیارێک، بۆچوونێک ....هتد. ده‌سه‌پێنن به‌سه‌رتا، هه‌روه‌کوو چۆن دادوه‌رێک به یاسایه‌ک داوایه‌ک به‌سه‌ر تاکدا ده‌سه‌پێنێت. لێره‌دا تاکی ئیسلامیی ڕۆڵی دادوه‌رێک ده‌بینێت و ته‌واوی له‌شکره‌که‌ش شایه‌تی ئه‌م دادگاییه و دۆسیه‌یه‌ن.
ده‌گمه‌نن ئه‌و سه‌ربازانه‌ی سوپای سۆسیال میدیا، که ته‌واوی هه‌واڵێک، باسێک، وتارێک ....هتد. بخوێننه‌وه. ئه‌مانه ته‌نها تایتڵی هه‌واڵ و بابه‌تێکیان به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بکه‌نه سه‌ر تاک. ئه‌مانه ناتوانن ئێتیکانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و یه‌کترییشدا بکه‌ن. ئه‌مه‌ش کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی بۆ کۆی گشتیی کۆمه‌ڵگای کوردیی ناوه‌ته‌وه. مامه‌ڵه‌کانی ئه‌م خه‌ڵکانه بۆیه نائێتیکانهن، چونکه مۆڕاڵ له مامه‌ڵه‌کانیاندا بوونی نییه.
من تووندوتیژیی گفتوگۆ و ده‌روونیی سووپای پارته دیموکراته‌کانم لا پێباشتره وه‌ک له توندوتیژیی ئیسلامییه‌کان، چونکه ئه‌م دیموکراتییه به هه‌موو کهموکوڕییهکیشیهوه به‌رهه‌می پارته دیموکراته‌کانه نه‌ک ئیسلامییه‌کان. هه‌نووکه ئیسلامییه‌کانیش له سای سه‌ری پارته دیموکراته‌کاندا به‌شدارن له حکومه‌تدا و خاوه‌نی کورسین له په‌رله‌ماندا.
ئێتیک له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ سه‌گدا، هه‌مانشێوه پێویستی به مۆڕاڵه. هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ سه‌گدا ئێتیکانه نه‌بێت، به واتای نه‌بوونی مۆڕاڵ له مامه‌ڵه‌کاندا. ئه‌و ئازاره‌ی تۆ ده‌یچێژیت وه‌ک مرۆڤ، سه‌گیش هاوشێوه‌ی مرۆڤ ئازار ده‌چێژێت. بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌ی ڤێجیتاربوون وا له مۆڕاڵدا. تاکی گۆشت نه‌خۆر، بۆیه گۆشت ناخوات، چونکه به‌رپرسیارێتییه‌کی مۆڕاڵانه‌ی گرتۆته ئه‌ستۆی خۆی، که ئه‌ویش ئازارنه‌دانی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌یه. مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکه، که ده‌توانێت به‌بێ گۆشتیش بژیی. چه‌نده‌ها سه‌رچاوه‌ی تر هه‌یه، که مرۆڤ له ڕێگایه‌وه بگات به پرۆتین، کریاتین، زینک ...هتد.
باوکی فه‌لسه‌فه‌ی ڤێجیتار و ئێتیکی پراکتیکیی پێته‌ر سینگه‌ر (Peter Singer)، له ئێتیکی پراکتیکییدا ده‌ڵێ، جیاوازیی نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵێک له‌وه‌دایه، که مرۆڤ خاوه‌نی هه‌لومه‌رجه و له توانایدایه که پێوابوونه‌کانی به وشه ده‌رببڕێت. لێ ئاژه‌ڵ ناتوانێت هۆکاری کرده‌کانی به وشه ده‌رببڕێت. به‌ڵام ئه‌م ئارگومێنته به‌تاڵه، چونکه ئێمه وه‌ک مرۆڤ مافی ئه‌وه‌مان نییه، که داوا له ئاژه‌ڵێک بکه‌ین، که بۆمان ڕوونبکاته‌وه، بۆچیی کارێک ده‌کات؟ واتا بۆ نموونه بۆچی، په‌لامارمان ده‌دات، بۆچی مه‌ڕه‌کانمان ده‌خوات ...هتد. ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه‌ی، که مرۆڤ هه‌میشه به پێوابوون و ئارگوومێنت بڕیار له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ و باڵندهدات. بۆ نموونه ئیسلام ده‌ڵێ، سه‌گ گڵاوه. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، گڵاویی چییه؟ یاخود ده‌ڵێ، سه‌گ هه‌ڵگری نه‌خۆشیی مه‌ترسییداره؟ پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، کامه نه‌خۆشیی ترسناک؟
هه‌موو ئاژه‌ڵ و باڵنده‌یه‌ک نه‌خۆشیی دهگوێزێنهوه، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئاژه‌ڵه‌که یاخوود باڵنده‌که نه‌خۆش بێت، ئینجا له ڕێگای به‌رکه‌وتنه‌وه بێت یان لیک یان دهنووکگرتن و گازگرتنه‌وه بێت. مرۆڤیش نه‌خۆشیی ده‌گوێزێته‌وه له ڕێگای به‌رکه‌وتنه‌وه، ئاکتوێلترین نه‌خۆشیی کۆرۆنایه. مرۆڤیش کۆرۆنا ده‌گوێزێته‌وه بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده. لێ هیچ باڵنده و ئاژه‌ڵێک هه‌ڵنه‌ستان به له‌ناوبردنی مرۆڤ. به‌پێچه‌وانه‌وه، مرۆڤ چهندهنها میلیۆن ئاژه‌ڵ و باڵنده له‌پێناوی پاراستنی خۆیدا ده‌کووژێت. له ناوه‌ڕاستی ئایاری ساڵی2020دادانمارک پانزده میلیۆن مینکی کووشت. ئارگوومێنتی حکومه‌تی دانمارک بریتیی بوو له تووشبوونی مینکهکان به ڤایرۆسی کۆرۆنا، که ناویان نا کۆرۆنای مینک. له‌دوای کووشتنی ئه‌م پانزده میلیۆن ئاژه‌ڵه، ده‌رکه‌وت، که هه‌ڵه‌بوون.
سه‌گ ساڵانه ڤاکسین وه‌رده‌گرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراوبێت له نه‌خۆشیی، نه‌ک خۆی هه‌ڵگری نه‌خۆشیی بێت. ئێمه‌ی مرۆڤیش له له‌دایکبوونمانه‌وه هه‌تا ئێستا چه‌ندینجار ڤاکسینمان وه‌رگرتووه، ئێمه‌ش به‌بێ ڤاکسین مه‌ترسیی تووشبوونی چه‌نده‌ها نه‌خۆشییمان له‌سه‌ره.
ئه‌و سه‌گانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌سووڕێنه‌وه، ده‌کرێت کۆبکرێنه‌وه و ژیانیان بپارێزرێت. ده‌کرێت پارێزگاکان هه‌ڵبستن به‌م کاره، ده‌کرێت ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان هه‌ڵبستن به‌م کاره، یان ئاژه‌ڵ دۆستان هه‌ڵبستن به کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک بۆیان. کوردستان خاوه‌نی سروشتێکی گه‌وره‌یه. ئه‌م ئاژه‌ڵانه وه‌ک ئێمه‌ی مرۆڤ خاوه‌نی کوردستانن، مافیان هه‌یه زه‌ویی و شوێنی ژیانی خۆیان هه‌بێت. ئێمه‌ی مرۆڤیش ده‌توانین بۆیان دابین بکه‌ین. چه‌ند دۆنمێک زه‌ویی بده‌ین به‌وان. شوێنێکیان وه‌ک ناشیۆناڵ گیۆگرافیک بۆ ئاماده بکه‌ین. کووشتن چاره‌سه‌ر نییه و بێ مۆڕاڵانه‌یه.
هاووڵاتییان گله‌یی ده‌که‌ن، که له‌به‌ر سه‌گ که‌س ناوێرێت بێته ده‌ره‌وه، سه‌گه‌کان گه‌وره‌ن و هارن. سه‌گه‌کان گه‌وره‌ن، لێ هارنین. له کولتووری کوردییدا، کاتێک ده‌گووترێت سه‌گێک هاره، یان سه‌گی هار، واتا نه‌خۆشه، که به نه‌خۆشیی هارییش ناوده‌برێت. لێ سه‌گ تووڕه‌یه، نه‌ک هاربێت. ئه‌م تووڕه‌ییه‌ی سه‌گ به‌هۆی ڤایرۆسێکه‌وه تووشی ده‌بێت، نه‌ک سه‌گه‌که خۆی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌که بێت. کاتێکیش ڤایرۆسه‌که ده‌چێته سه‌گه‌که‌وه، ئیدی سه‌گه‌که‌ش له ڕێگای به‌رکه‌وتن و گازگرتنه‌وه ده‌یگوێزێته‌وه بۆ مرۆڤه‌که، به‌مشێوه‌یه مرۆڤه‌که‌ش تووشی هه‌مان نه‌خۆشی ده‌بێت. هه‌روه‌کوو بۆ نموونه نه‌خۆشیی کۆرۆنا.
ئه‌و ڤایرۆسه‌ی سه‌گ تووشی نه‌خۆشیی تووڕه‌یی ده‌کات، ناوی "ڕابیس"ه (Rabiesvirus)، هه‌ر بۆیه ناوه زانستییه‌که‌ی نه‌خۆشییه‌که "ڕابیس"ه. هه‌ربۆیه کاتێک مرۆڤ تووشی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌بێت، ناگووترێت، که مرۆڤه‌که هاربووه، به‌ڵکوو ده‌گووترێت، که تووشی ڤایرۆسی ڕابیس بووه.
هاووڵاتییان ده‌ڵێن، سه‌گه‌کان هارن. ئه‌م ده‌ربڕینه‌ش مه‌ترسییداره، چونکه تۆ په‌نجه بۆ ئاژه‌ڵێک درێژ ده‌که‌یت، که هه‌ڵگری ڤایرۆسێکی مهترسییداربێت، به‌بێئه‌وه‌ی پشکنینێکی زانستییانهت بۆ کردبێت. ئه‌م ڤایرۆسه له مێشکی بوونه‌وه‌ره‌کان ده‌دات و تووشی هه‌وکردنی ده‌کات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی شێواندنی نۆیرۆنه‌کانی مێشک و پاشان کووشتنی بوونه‌وه‌ره‌که. ئه‌م ڤایرۆسه، ئه‌گه‌ر بێته مرۆڤه‌وه هه‌مانشێوه له مێشکی ده‌دات. هه‌موو ئه‌و ئاژه‌ڵ و باڵندانه‌ی، که گۆشتخۆرن ده‌توانن تووشی ئه‌م ڤایرۆسه ببن، لێ ئه‌وانه‌ی دانهوێڵهخۆر و گیاخۆرن تووش نابن یاخوود به ده‌گمه‌ن تووشده‌بن، مه‌گه‌ر به‌رکه‌وته‌یان هه‌بێت یان گازیان لێبگیرێت. به‌پێی ڕاپۆرته‌کانی ڕێکخراوی ته‌ندروستیی جیهان له سه‌دا نزیکه‌ی شه‌ستی هاووڵاتییانی جیهان تووشی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌بن. هه‌موو ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له ئه‌فریکا و ئاسیادان. هۆکاره‌که‌شی به گشتیی پیس و پۆخڵییه نه‌ک سه‌گ. بۆ نموونه یه‌ک چه‌قۆ ده‌یان مریشکی پێ سه‌رده‌بڕدرێت، یان ده‌یان مه‌ڕ و بزن ....هتد.
له هیندستاندا ساڵانه له سه‌دا سیی و پێنج که‌س به ڤایرۆسی ڕابیس ده‌مرن. لێره‌دا مه‌رج نییه، که سه‌گ هۆکاربێت له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه. ده‌شێت ئه‌و مریشکه‌ی که ده‌یخۆیت، پێشتر هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌که بووبێت، ئه‌و که‌وه، ئه‌و فاسانه ....هتد. چونکه ئه‌مانه کرمیش ده‌خۆن. ده‌شێت ئه‌و گۆشتی مه‌ڕ و به‌رخه‌ی که ده‌یخۆیت هۆکاربێت له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه، چونکه ئه‌و چه‌قۆیه‌ی، که ئاژه‌ڵێکی پێ سه‌ربڕدراوه، پاشماوه‌ی ڤایرۆسه‌که‌ی له‌سه‌ر بووه، کاتێک ئاژه‌ڵێکی تری پێ سه‌رده‌بڕدرێت، ڤایرۆسه‌که ده‌گوێزرێته‌وه بۆ ئاژه‌ڵێکی تر و به‌مشێوه‌یه گۆشته‌که له بازاڕدا ده‌فرۆشرێت و هاووڵاتییان تووشده‌بن. کورت و پووخت، هه‌موو ئاژه‌ڵێک گۆشتخۆره و به‌س ناوی گورگ به‌د چووه.
هه‌موو سه‌گێک دوای خه‌ڵک ده‌که‌وێت و هه‌ندێکیان هه‌وڵده‌ده‌ن گازیش بگرن. ئه‌م کاره‌ی سه‌گ پاراستنی ده‌ڤه‌ری ژیانیه‌تی. سه‌گی به‌ره‌ڵاش گه‌ڕۆکه و ده‌ڤه‌ری ژیانی گه‌وره‌یه. ده‌شێت هه‌ندێکیان ده بۆ دوانزده کیلۆمه‌تر بسوڕێنه‌وه. هه‌موو ئه‌م ده بۆ دوانزده کیلۆمه‌تره‌ش بریتییه له ده‌ڤه‌ری ژیانی ئه‌م سه‌گانه، هه‌ر بۆیه ده‌یپارێزن. له ماڵه‌که‌ی خۆتدا، ئه‌گه‌ر سه‌گت هه‌بێت، ئه‌وا له ناچارییدا ته‌نها ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌کات به نیشتیمانی خۆی، هه‌ربۆیه هیچ که‌سێک به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی تۆ، بۆی نییه بێته حهوشهکهتهوه. ده‌ڤه‌ری گورگێک پێنج بۆ شه‌ش جار گه‌وره‌تره وه‌ک له هی سه‌گێک، هه‌ربۆیه ئه‌مانیش پارێزگاریی لێده‌که‌ن. هه‌موو بوونه‌وه‌رێک ده‌ڤه‌ری خۆی هه‌یه، ته‌نانه‌ت چۆله‌که‌ی ده‌ڤه‌رێک بۆی نییه له خۆیه‌وه بێته ده‌ڤه‌رێکی تر بۆ نانخواردن، ئه‌ویش ده‌رده‌کرێت.
له دارستان و ده‌ره‌وه‌ی شاردا، له شاخ و ده‌شته‌کاندا، ده‌کرێت مرۆڤ میز بکات به‌و ده‌ڤه‌ره‌دا، که ئه‌و تێیدا دێت و ده‌چێت، به‌مشێوه‌یه پیشانی ئه‌و گورگانه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی ده‌ده‌یت، که ئه‌م شوێنه گیراوه، ئه‌م شوێنه تۆی تێدا ده‌ژیت. ئه‌گه‌ر هاتوو گورگه‌کان هاتن میزیانکرد به هه‌مان شوێندا، که تۆ میزت پێدا کردووه، ئه‌وا واتای ئه‌وه‌یه، که ئه‌وان سنوره‌که‌ی تۆیان په‌سه‌ند کردووه. لێ له‌ناو شاردا، ئێمه ناکرێت ئه‌م کاره له‌گه‌ڵ سه‌گی به‌ره‌ڵادا بکه‌ین، به‌ڵکوو ده‌بێت کۆیان بکه‌ینه‌وه و شوێنێکی تر ژیانیان بۆ دابین بکه‌ین.
کاتێک بڕیار ده‌ده‌یت، که سه‌گت هه‌بێت، ئه‌بێت مۆڕاڵ له بیرکردنهوهکهتدا هه‌بێت. ناکرێت سه‌گێک به‌کاربهێنیت ته‌نها بۆ پاسه‌وانی ماڵه‌که‌ت، پاسه‌وانی مه‌ڕ و بزنه‌کانت و هیچ مافێکی تری نه‌بێت. به زنجیر بیبه‌ستیته‌وه، له‌به‌ر تیشکی خۆری هاویندا و له به‌سته‌ڵه‌کی زستاندا ....هتد. که سه‌گت هه‌بوو، ده‌بێت وه‌ک ئه‌ندامێکی خێزانه‌که‌ت مامه‌ڵه‌ی بکه‌یت.
دواجار بابه‌ت لێره‌دا ئه‌وه نییه، که ڕاست بکه‌ین یان له‌سه‌ر هه‌ق بین، به‌ڵکوو بابه‌ت ئه‌وه‌یه، که تێگه‌یشتنمان هه‌بێت چ بۆ یه‌کتریی و چ بۆ کێشه‌کان.