به‌رزان عه‌لی حه‌مه
نووسەر
ناحه‌زانی بارزانی!
"هه‌رچی گرووپی تیرۆریستییه له عێراق و لوبنان و ته‌نانه‌ت یه‌مه‌ن و سووریاش، به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له بارزانی ده‌كه‌ن و كه‌سی تر نابینن"
كاتێك داعش پێشمه‌رگه‌كانی یه‌خسیر ده‌كرد یان كاتێك شه‌هیدی ده‌كردن، به بێ ئه‌وه‌ی بپرسێت سه‌ر به كام حیزب و ڕه‌نگن، پێی ده‌وتن خهنازیرهكانی بارزانی (به‌راز!)، كاتێك ئه‌لقاعیده هه‌ڕه‌شه‌ی له كورد ده‌كرد، ده‌یوت عهناسر و خهبیسهكانی بارزانی! كه ئێستاش ئه‌بو ئالای تیرۆریست هه‌ڕه‌شه له كوردستان و پایته‌خته‌كه‌ی ده‌كات، په‌لاماری بارزانی ده‌دات!
له شازده‌ی شوومی ئۆكتۆبه‌ریش، حه‌شدی شه‌عبی و پاسدار و ئه‌تباعه‌كانی، كه په‌لاماری كوردستانیان دا و ده‌یانویست وه‌ك له‌شكری ته‌ته‌ر و مه‌غۆل، سه‌ری بارزانی به دیاری ببه‌نه‌وه بۆ قوم و نه‌جه‌ف، هێرشێكی توند و نابه‌جێیان كرده سه‌ر بارزانی!
له سه‌ر ڕیفراندۆم، تاكه كه‌سه‌ك بۆ كوتین و جنێوپێدان و هه‌ڕه‌شه‌ی ناوخۆ و ده‌ره‌وه، هه‌ر بارزانی بوو. له باشووری كوردستان، كه پڕی بووه له حیزب و سه‌رۆك و له‌ته سه‌رۆك، هیچ دوژمن و نه‌یارێك، له هیچ كونێكه‌وه هه‌ڕه‌شه له هیچیان ناكات و به‌رده‌وام بارزانی به له‌مپه‌ر و كۆسپ له به‌رده‌م خۆیان ده‌بینن.
هه‌رچی گرووپی تیرۆریستییه له عێراق و لوبنان و ته‌نانه‌ت یه‌مه‌ن و سووریاش، به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له بارزانی ده‌كه‌ن و كه‌سی تر نابینن. سوپای پاسداران كه له لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكادایه، جیهان له گه‌ڵی كۆك نییه، كه‌چی ئه‌ویش به‌رده‌وام دژی بارزانی ده‌ڵێ و ده‌جووڵێ. حزبوڵڵای لوبنان و حه‌سه‌ن نه‌سروڵا كه خۆیان له لیستی تیرۆری جیهاندان، په‌لاماری كه‌وشی بارزانی‌یان دا.
له به‌غداد و په‌رله‌مانه شڕۆڵهكهیشی، هه‌ر كاتێك بیانه‌وێت خواستێكی كورد بن پێ بخه‌ن، سه‌ره‌تا میدیای خۆیان و هی دۆسته‌كانیشیان له كوردستان، ده‌كه‌ن به گژ بارزانی دا و به دژایه‌تیكردنی ئه‌و پیلانه‌كانیان ده‌به‌نه پێشه‌وه.
كورده لاده‌ره‌كانی خۆشمان له بازگه‌كانی حه‌شد و پاسدار بۆ ئه‌وه‌ی خۆشبویسترانایه یان سووكایه‌تییان پێ نه‌كرایه، ده‌یانوت (احنا م‌و جه‌ماعه بارزانی)، كه مالكی بودجه‌ی كوردستانی بڕی، قوتی شه‌ش ملیۆن كوردی بڕی بوو، كه‌چی ته‌نیا په‌لاماری بارزانی ده‌درا و ده‌یانوت كێشه‌ی شه‌خسیی له‌گه‌ڵ مالكی هه‌یه. حه‌یده‌ر عه‌بادییش كه سه‌رۆكوه‌زیر بوو، بۆ به هێزكردنی پێگه‌ی خۆی له شه‌قامی بهدهوهیی عه‌ره‌بیدا، په‌لاماری بارزانیی ده‌دا. ئێستاش له باسه كوردییه‌كاندا، هه‌موو حیزبه‌كان له كه‌ركووكن و به كورد نازانرێن، كاتێك ده‌ڵێن نا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، مه‌به‌ستیان گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌یه كه له بن فه‌رمانی بارزانیدان.
ئیدی به كورتی و كرمانجی، ئێستا هه‌موو شته‌كان فۆرمه‌له بوون له بارزانیدا. ئاڵای كوردستان و ئه‌ی ڕه‌قیب و پێشمه‌رگه و بودجه و ته‌واوی سیمبوله نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد لكێنراون به بارزانییه‌وه و كه‌س خۆیان لێ به خاوه‌ن ناكات. هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌یش كه به‌شێك له كوردستانیان داگیر كردووه، كاتێك ترسی ده‌وڵه‌تی كوردی یان شتێكی له‌و جۆره‌یان لێ ده‌نیشێت، یه‌كسه‌ر بارزانی به تاوانباری وه‌ها بیرۆكه‌یه‌ك ده‌زانن.
له ناوخۆی كوردستانیش، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت بگاته پێگه و پاره و په‌رله‌مان، به جنێودان و سووكایه‌تی به بارزانی ده‌ستپێده‌كات. جا (بارزانی باش بێت یان خراپ)، ئه‌مڕۆ ڕه‌مز و سیمبولی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه دوژمنی كورد پێی تووڕه ده‌بێت.