به‌رزان عه‌لی حه‌مه
نووسەر
وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م!
تۆ ده‌توانیت، باشترین ئۆتۆمبێلی جیهان، وا جاڕ بده‌یت كه خراپه. خه‌ڵك و شوێنكه‌وته‌یشی بۆ دروست بكه‌یت كه به یه‌قینه‌وه پێیان خراپ بێت. باشترین مۆبایڵ، باشترین كۆمپیوته‌ر، باشترین هه‌ر شتێكی تر، ته‌نیا جاڕدانێكی پاراوی ده‌وێت...
تۆ ده‌توانیت، باشترین ئۆتۆمبێلی جیهان، وا جاڕ بده‌یت كه خراپه. خه‌ڵك و شوێنكه‌وته‌یشی بۆ دروست بكه‌یت كه به یه‌قینه‌وه پێیان خراپ بێت. باشترین مۆبایڵ، باشترین كۆمپیوته‌ر، باشترین هه‌ر شتێكی تر، ته‌نیا جاڕدانێكی پاراوی ده‌وێت.
خۆی لێره باوه‌ڕی مرۆڤه‌كان وایه كه هه‌موو شت خراپه، ته‌نیا هێنده به‌سه كه كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی، موقابه‌له‌ی خه‌ڵكی بۆ بكات. (ئه‌م كاته‌ت باش؟ به بۆچوونی تۆ كه‌وانته‌ری جاران باشتر نه‌بوو له كه‌وانته‌ری ئێستا؟ به‌ڵێ بێگومان، جاران كه‌وانته‌ر باشتر بوو! ئه‌ی پێت وانییه هۆكاری ئه‌مه بگه‌رێته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات؟ به‌ڵێ حه‌تمه‌ن خه‌تای ده‌سه‌ڵاته، سی ساڵه نه‌یان توانیوه كه‌وانته‌ر ڕێك بخه‌ن و ... هتد) ئیتر تۆ چیت پێ خۆشه بپرسه، ئه‌و وه‌كو شتێكی خراپ و تاوانی ده‌سه‌ڵات بۆت شرۆڤه ده‌كات، هه‌ر بۆیه موعاره‌زه بوون له‌م وڵاته‌دا ئاسانترین شته، حوكمڕانیی قورسه، چونكه تۆ ده‌بێت كار بكه‌یت بۆ میلله‌تێك هه‌ر جۆرێك بیكه‌یت، ئه‌و هه‌ر پێی خراپه! جا خراپ شرۆڤه‌كردنی شته‌كانیش ده‌تكاته په‌بڵیك فیگه‌ر، له شاشه‌كان زوو زوو ده‌رده‌خرێیت، وه‌ك بوێر و ئازا و قاره‌مان له به‌ره‌ی میلله‌ت داده‌نرێیت.
لێره به گشتی، مرۆڤه‌كان سه‌رڕێژن له نۆستالۆژیا و یاده‌وه‌ری نا په‌سه‌ند و هه‌ندێ جاریش زیانبه‌خش. هه‌ندێ له یاده‌وه‌رییه‌كانیان له ڕووی ئابوورییه‌وه زیانیان لێ ده‌دات و هه‌ندێكیشیان له ڕووی سایكۆلۆژییه‌وه.
ئه‌وان نه‌ك هه‌ر بۆ ڕژێمی سیاسی و جۆری حوكمڕانییه‌كه‌یان هه‌میشه ئه‌وه‌ی پێشتریان پێ باشتره، به‌ڵكو له جۆری ئۆتۆمبێل و مۆبایڵ و كه‌ره‌سته‌كانی ڕۆژانه‌شیاندا ئه‌وه‌ی پێشتریان پێ باشتره. سه‌ره‌تا كه مۆبایل هاته ئه‌م وڵاته‌وه،
ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ئابوورییان داتاشی بۆ ئامێره‌كان، به نمونه مۆبایلێكی نۆكیا، هه‌میشه كۆنه‌كه‌یان له تازه‌كه‌ی پێ باشتر بوو، ئه‌وان پێیان ده‌وت (وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م).
ئێستاش لای كورده‌كانی باشوور، ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا ئه‌ڤه‌لۆنی مۆدێل 2011 له هه‌مان ئۆتۆمبێڵی مۆدێل 2021 باشتره. (BMW)ی مۆدێڵ 1991 له‌و ساڵه‌ی كه دروست كرا، نرخی پێنج هه‌زار دۆلار بوو، كه‌چی پاش سی ساڵ ته‌مه‌ن، هه‌مان ئۆتۆمبێل به هه‌مان نرخه.
كورده‌كان پاكه‌ت و مقه‌بای هیچ ئامێرێك فڕێ ناده‌ن، ماڵی هه‌موو كوردێك پڕیه‌تی له كارتۆنی ته‌له‌فزیۆن و موبایڵ و ڕادیۆ و ئوتوو و هتد، ئه‌وان پێیان وایه ئامێره‌كانیان به كارتۆنه‌كانییه‌وه پاره‌ی باشتر ده‌كاته‌وه. كه تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان په‌نچه‌ر ده‌بێت، سپێره‌كه‌ی داناگرن، ده‌چن تایه‌ی تری بۆ ده‌كڕن، ئه‌وان له كڕین و فرۆشتنه‌وه‌دا، وه‌كو په‌سنێكی گه‌وره‌ی ماشێنه‌كه‌یان، ده‌ڵێن: تا ئێستا سپێری دانه‌گیراوه!
خۆی هه‌ر لێره به شێوه‌یه‌كی عورفی، مرۆڤه‌كان زۆر شتیان له یه‌كدی قه‌ده‌غه كردووه، جارێ ئه‌وه تۆ له هیچ گۆشه‌یه‌كه‌وه ڕێگه پێدراو نیت حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی خۆت پێ باش بێت. چه‌نده‌ت پێ خۆشه بیكوته و هه‌وڵی له ناوبردنی بده، پێی ده‌بیته پاڵه‌وان، به‌ڵام بته‌وێت پاڵپشتیی حكومه‌تی خۆت بكه‌یت، به‌ر نه‌فره‌ت ده‌كه‌ویت.
ئه‌م جۆره میلله‌تانه‌ی هه‌میشه ده‌یانه‌وێت حكومه‌ته‌كه‌یان كاری باش و خزمه‌تگوزاری باشیان پێشكه‌ش بكات و هیچ كاتیش خۆیان پێیان باش نه‌بێ و یارمه‌تیده‌ریشی نه‌بن.
هه‌ندێ جار ڕاسته، به‌شێك له شته‌كان كۆنه‌كه‌ی له نوێكه‌ی باشتره، به پێی دیرۆكی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه كه به‌نده هه‌ندێكیم لێ خوێندووه‌ته‌وه، وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م میلله‌ته باشتر بوون!