گولیزار ره‌شید سندی
نووسەر
دیوی پشته‌وه‌ی رێكه‌وتنی هه‌ولێر- به‌غدا
چه‌ندین داوای یاسایی له دادگاكانی ده‌ره‌وه له دژی كوردستان جوڵێنرا، ئیتر ئه‌و بیانووه‌ش نه‌ما به‌ده‌سته‌وه كه باس له نایاسی بوونی پرۆسه‌ی نه‌وت بكرێت، سه‌رجه‌م سكاڵاكانیش له دادگا ده‌كشێنرێته‌وه
له رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا بابه‌تێكی زۆر گرنگ هه‌بوو، ده‌كرێت وه‌ك دیوی دووه‌م ته‌ماشابكرێت، ئه‌ویش كۆتایی هێنان بوو به‌و ده‌نگ و ره‌نگانه‌ی ده‌یانه‌وێت له ئه‌نجامی قه‌یرانی نه‌بوونی رێككه‌وتن. كوردستان راده‌ستی به‌غدا بكه‌نه‌وه، یان سلێمانی بكه‌نه هه‌رێمێكی جیاواز، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاره‌زووی ئه‌وانه‌ی كۆتایی پێهێنا كه پرۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی كوردستانیان بۆ به‌غدا كردبووه ئامانج.
ئه‌مه باشترین تاقیكردنه‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و حزب و گروپانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه حكوومییه‌كان، هه‌ر هه‌وڵێكیان ده‌دا بۆ بچووكردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی كوردستان، په‌یامێكیش بوو بۆ به‌غدا كورد به‌شێك نییه له گرفته‌كان، به‌تایبه‌ت له تێپه‌ڕاندنی بودجه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆیان بیكه‌نه گرفت له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بێ گومان هه‌ر خودی خۆشیان زه‌ره‌مه‌ند ده‌بن، باشترین بژارده گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ گفتووگۆ و لێگه‌یشتن، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه كهبهروونی له مادده‌ی 11 ی پرۆژه‌كه هاتووه، هه‌رێمی كوردستان سیاده‌ی ئیداره‌دانی پرۆسه‌ی نه‌وتی ده‌كات، بهتیرێك دوونیشانه هه‌م رێككه‌وتنی ئه‌نجامدا هه‌م پرۆسه‌كه‌ی كرده یاسایی، وه‌ك بینیمان له‌سه‌رده‌می نووری مالیكی له كۆتاییه‌كانی 2014 چه‌ندین داوای یاسایی له دادگاكانی ده‌ره‌وه له دژی كوردستان جوڵێنرا، ئیتر ئه‌و بیانووه‌ش نه‌ما به‌ده‌سته‌وه كه باس له نایاسی بوونی پرۆسه‌ی نه‌وت بكرێت، سه‌رجه‌م سكاڵاكانیش له دادگا ده‌كشێنرێته‌وه.
بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ستیارترین و باشترین ده‌رفه‌ته كه پێداچوونه‌وه بهكۆیی سیسته‌می پرۆسه‌ی نه‌وت و مامه‌ڵه‌كانی بكرێت، ئه‌وه‌ی گرنگه ستراتیژیه‌تی حكوومه‌ت له ده‌رهێنانی نه‌وته‌وه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م و له درێژه‌دان به سیاسه‌تی ئێستای نه‌وت، ستراتیژیه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی بگیرێته ئه‌ستۆ، ئامانجی پارتی له دانانی وه‌زیری سامانی سروشتی هه‌ر له‌و روانگه‌وه بووه كه پرۆسه‌ی نه‌وت له كوردستان بخرێته‌وه سه‌ر رێڕه‌وێك كه دواجار نه‌وه‌ی داهاتووی كوردستان زیانی تێدانهكهن، بنه‌مایه‌كی زانستی دروست دابنرێت بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه، ره‌نگبێت له دیوی پشته‌وه‌ی رێككه‌وتن ئه‌وه‌بێت بۆ كوردستان جیا له‌وه‌ی پرۆسه‌ی نه‌وتی كراوه‌یه یاسایی له‌هه‌مان كاتدا ده‌ستمان ئاوه‌ڵاتر ده‌بێت كه له‌جیاتی فرۆشتنی نه‌وت به شهریكهكان دواجار بدرێته وڵاتان یان له رێگای دیكه‌وه بفرۆشرێت لێره‌ش رزگارمان بێت له‌وه‌ی نرخی هه‌ر به‌رمیل نه‌وت به‌رێژه‌ی %10 كه‌متر بێت له بازاره‌كانی جیهان، ئایندهی پرۆسه‌ی وزه له كوردستان ده‌بێت خێراتر هه‌نگاوی بۆ بنرێت، له تازه‌ترین كاردانه‌وه‌یدا فه‌ره‌نسا بریاری داوه پرۆسه‌ی به‌رهه‌م هێنانی وزه له عێراق بدرێته كۆمپانیای (تۆتاڵ) ئه‌م كۆمپانیایه ئاماده‌یی ده‌ربڕیووه له كوردستانیشه‌وه په‌ره به‌بواری وزه بدات لێره‌وه وزه‌ی پێویست بۆ عێراق دابین بكرێت، كۆی ئه‌م به‌ره‌و پێش چونانه پێمان ده‌ڵێت دوای رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ئایندهی باشتر ده‌بینرێت له كوردستان، پێشووتریش ئاماژه‌م پێداوه پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهان گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه،ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردستان خاوه‌نی نزیكه‌ی 45 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گ و 5.66 ترلیۆن مه‌ترسێجا یه‌ده‌گی گازی سروشتییه، كۆی ئه‌مانه پاڵنه‌رن بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌غداوه ئه‌و ده‌نگه پاشه‌كشه بكات كه پێی وابوو پرۆسه‌ی نه‌وتی له كوردستان ناشه‌فاف و ئاقارێكی خراپی وه‌رگرتووه.
تائێستا ئه‌وه‌ی كراوه گرنگ بووه، به‌ڵام بۆ هه‌رێمی كوردستان و بۆ عێراقیش گرنگتر له‌وه په‌سه‌ندكردنی یاسایی نه‌وت و گازه كه خۆی ئه‌مه جه‌وهه‌ری بابه‌ته‌كه و ستراتیژیه‌ته، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گرنگه ئه‌و لایه‌نه پارتی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ده‌كات، یان ده‌چێته‌وه گفتووگۆوه له‌گه‌ڵی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، تێپه‌ڕاندنی ئه‌م یاساییه بكاته ئهولهوت، چونكه ناكرێت بودجه‌ی كوردستان پشت به‌ستووبێت به مانگانه‌ی نرخی نه‌وته‌وه ده‌بێت ئه‌م پرسانه له چوار چێوه‌ی یاسا چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌و كاته داهاتی كوردستان ده‌چێته قۆناغی جێگر بوونه‌وه و له‌وه رزگارمان ده‌بێت كه مانگێك به‌رمیلێك نه‌وت هه‌ڵكشێت یان داكشێت. ئێستا به په‌سه‌نكردنی ئه‌م یاسایه وه‌زاره‌تی سامانی سروشتی به‌رچاوی روون ده‌بێت كه به‌بازاركردنی نه‌وت و گواستنه‌وه و فرۆشتن و گرێبه‌سته‌كانی به‌پێی یاسا جێگركراوه، له‌وه‌ش گرنتر ئه‌وه‌نده من ئاگادار بم له تیمی حكوومهوه، پرسیارم كردووه، بابه‌تێك بۆ لایه‌نه عێراقییه‌كان روونكراوه‌ته‌وه، زۆر گرنگ بووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌بووه كه ناكرێت پرۆسه‌ی نه‌وتی له كوردستان به‌راوردی عێراق بكرێت،عێراق له مێژه خاوه‌نی ژێرخانی ده‌رهێنانی نه‌وته. به‌ڵام كوردستان یه‌كێكه له وڵاته تازه پێگه‌یشتووه‌كان له‌و بواره‌دا. ئه‌م تیمه‌ی حكوومه‌ت ئه‌وه‌شیان بۆ لایه‌نه عێراقیه‌كان روون كردوه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر لێدانی بیره نه‌وتێك له‌به‌سره 5 ملیۆن دۆلار تێچووی بێت ره‌نگه له كوردستان 20 ملیۆن ببێت، واته پرسه‌كه هه‌ر ئه‌وه‌نییه نه‌وتیمان راده‌ست بكه‌ن یان داهاته‌كه‌ی بابه‌ته‌كه هه‌م تاكتیكیه هه‌م هونه‌ریه، ئه‌مانه باشترین ده‌رفه‌ت بوو بۆ هه‌ردوولا بگه‌نه لێگه‌یشتنی باش.
دیوێكی دیكه‌ی رێككه‌وتن، ئه‌وه‌یه كه له 2004 تا ئێستا به‌غدا مووچه و شایسه‌ته‌ی دارایی كوردستانی به ناته‌واوی داوه، ئێستا به‌غدا ده‌بێت پاكتاوی ئه‌مه بكات لێره‌وه گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وته كه ئێمه بتوانین له به‌رمه‌بنای ئه‌م رێككه‌وتنه سه‌رجه‌م ئه‌م شایستهداراییانهمان وه‌ربگرینه‌وه، ئه‌مه جیاله‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت سه‌رپه‌رشتیاری راسته‌وخۆی تیمی دانووسانكاری كوردستانی كردووه له‌به‌غدا. له‌به‌غداشه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق خۆی یاریده‌ده‌ری باش بووه بۆ تێپه‌راندنی ئه‌و بودجه‌یه، گرنگ ئه‌وه‌یه له چوار چێوه‌ی ئه‌م رێككه‌وتن هاووڵاتیان قازانجیان تێدا كرد و به‌ره‌ی نه‌یاریش به‌ره‌و پاشهكشهچوو، لێره‌وه‌ش توانرا ئه‌و ستراتیژیهتیهی بچه‌سپێنرێت كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی دانپیانراو خاوه‌نی پێگه‌ی خۆیه‌تی له چوار چێوه‌ی ده‌ستوور، بۆیه ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه چاوه‌روانی ئه‌وه بكه‌ین حكوومه‌تی عێراق تاچه‌نده په‌یوه‌سته به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه .