لوقمان غه‌فوور
نووسەر
دوای 48 سه‌عات له وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه
دوای وه‌رگرتنی ڤاكسین، چی به‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤدا دێت؟
رۆژی 7ی نیسان (ئه‌پریل-ی 2021) یه‌كه‌م ژه‌م (دۆز)ی ڤاكسین دژی كۆرۆنا ڤایرۆس-م له ویلایه‌تی مینیسۆتا وه‌رگرت. پرسیار زۆر ده‌كرێت، له ماوه‌ی 48 سه‌عاتدا دۆخی ته‌ندروستیت چۆن بوو؟
سه‌ره‌تا هه‌قه ئه‌وه بڵێین چۆن له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا ڤایرۆس كۆمه‌ڵێك سه‌رقاڵی پرۆپاگه‌نده بوون و گاڵته‌یان به كۆرۆنا ڤایرۆس ده‌هات تا دواجار ئه‌مانه بوونه مایه‌ی ماڵوێرانی بۆ زۆر خێزان و مردنی هه‌زاران كه‌س له كوردستان. ئێستا ئه‌وه‌تا زۆرێك ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ی ڤاكسین-ه‌وه خۆیان بپارێزن، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م كه‌سانه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی پڕۆپاگه‌نده و ترسانی خه‌ڵك كه ڤاكسین وه‌رمه‌گرن. بۆیه ئه‌م قسانه‌ی كه ئه‌ینووسم بۆ ئه‌م جۆره كه‌سانه نییه!
به‌كورتی: سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی ڤاكسینه‌كه‌م وه‌رگرت. وه‌ك رێوشوێنی ته‌ندروستی ده‌بێت 20 ده‌قیقه له شوێنه‌كه بمێنیته‌وه كه ڤاكسینه‌كه‌ت لێوه‌رگرتووه، چونكه هه‌ر كاریگه‌رییه‌كی لاوه‌كی Side Effects ترسناكی هه‌بێت له20 ده‌قیقه‌ی یه‌كه‌می دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت. تا ئێواره‌ی رۆژی یه‌كه‌م هیچ ئازار و كاریگه‌رییه‌كم له‌خۆمدا به‌دینه‌كرد، به‌ڵام دره‌نگانی ئێواره بۆماوه‌ی 10 ده‌قیقه تووشی كه‌مێك ژانه سه‌ر بووم. ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی ڤاكسینه‌كه ئازاری ده‌هات.
رۆژی دواتر به پێچه‌وانه‌وه له هه‌موو رۆژێك ته‌ندروستیم چوست و چالاكتر بوو، چونكه رۆژێك به‌ر له وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه و رۆژی وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه‌ش سه‌عاته‌كانی خه‌وم زۆر زیادكرد، به‌رێژه‌یه‌ك له‌ماوه‌ی دوو شه‌و دوورۆژدا 20 سه‌عات خه‌وتم، به‌مه‌زنده‌ی خۆم خه‌و هۆكارێكه بۆ زیادكردنی به‌رگری له‌ش.
رێگه‌یه‌كی تر، رۆژێ به‌ر له وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه، رێژه‌یه‌كی به‌رزی ڤیتامین (سی)م خوارد.
ده‌شێت ئه‌م دوو هۆكاره بووببنه هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌رگری له‌شم زیادبكات و كاریگه‌ری ڤاكسینه‌كه كه‌متر بێت.
به‌پێی راپۆرتێكی زه نیویۆرك تایمز له هه‌ر ملیۆنێك ته‌نیا 5 كه‌س هه‌ستیاری و كاریگه‌ری لاوه‌كی یان هه‌یه بۆ ڤاكسینی فایزه‌ر. له‌هه‌ر ملیۆنێك كه‌س ته‌نیا 2 كه‌س په‌رچه‌كرداری خراپیان هه‌یه به‌رامبه‌ر ڤاكسینی مۆدێرنا.
به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه ئه‌و ڤاكسینه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌كاردێت له‌وه‌یه كه له ئه‌مه‌ریكا به‌كاردێت؟
بیگومان له‌وه نییه. ئه‌وه‌ی من بیستوومه له كوردستان، ڤاكسینی ئۆكسفۆرد (یونی - ئه‌سترازینیكا)ی به‌ریتانییان به‌كارهێناوه. راسته ڤاكسینه‌كان له رووی جۆرایه‌تییه‌وه یه‌ك نیین، به‌ڵام له رووی چاره‌سه‌ره‌وه، هه‌مان پرۆسه ده‌كه‌ن.
هه‌ر ڤاكسینه و به‌شێوه‌یه‌ك ئاماده‌كراوه. ڤاكسینی ئۆكسفۆرد (یونی - ئه‌سترازینیكا)ی به‌ریتانی ڤاكسینێكی گرنگه و ته‌نیا له به‌ریتانیا 38 ملیۆن كه‌س وه‌ریگرتووه، ته‌نیا 7 كه‌س به چه‌ند رۆژێك دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه مردوون كه ته‌مه‌نیان سه‌روو 70 ساڵه، تا ئێستاش نه‌سه‌لمێنراوه كه ڤاكسینه‌كه هۆكاره.
له‌ئه‌مه‌ریكا پرۆسه‌ی كوتان له‌رێگه‌ی دوو كۆمپانیای ده‌رمانه‌وه‌یه، ئه‌وانیش: ڤاكسینی كۆمپانیای مۆدێرنا و ڤاكسینی فایزه‌ر-ه. كۆمپانیای مۆدێرنا-ی ئه‌مه‌ریكی یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه له مانگی ئادار (مارس-ی 2020) له‌سه‌ر 34 كه‌س ده‌ستی پێكرد. ڤاكسینه‌كه له به‌شێك له په‌ڕله‌ی (Code)ی بۆماوه‌یی ڤایرۆسه‌كه (mRNA) وه‌رگیراوه.
هه‌رچی ڤاكسینی فایزه‌ر-ه، تاقیكردنه‌وه‌كانی له مانگی ئایار (مه‌ی) 2020 ده‌ستپێكرد، سه‌ره‌تا له‌سه‌ر 80 كه‌س تاقیكرایه‌وه.
هه‌مان ته‌كنیكی ڤاكسینی مۆدێرنا له ڤاكسینی فایزه‌ر به‌كارهاتووه.
ئه‌م ته‌كنیكه پێشتر له هیچ ڤاكسینێكدا به‌كارنه‌هاتووه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ. ئه‌م ته‌كنیكه نوێیه بۆ یه‌كه‌مینجاره به‌كاردێت و ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتن و داهێنانێكی تری نوێی له‌بواری ڤاكسیندا ئه‌نجامدا. كه‌ڵكی ئه‌م ته‌كنیكه نوێیه بۆ جه‌سته ئه‌وه‌یه كه ده‌بێته هۆی دروستكردنی پرۆتیناتی ڤایرۆسه‌كه، ئه‌ویش به‌وه‌رگرتنی پارچه‌یه‌ك له په‌رله‌ی بۆماوه‌یی ڤایرۆسه‌كه و به‌كارهێنانی له ڤاكسینه‌كه له پێناو پارێزگاریكردن و بنیاتنانی به‌رگری له‌ش دژی ڤایرۆسه‌كه.
شێوازی هه‌ڵگرتنی ڤاكسینی فایزه‌ر و مۆدێرنا له پله‌ی گه‌رمی زۆر نزمدا، هه‌ڵده‌گیرێت، بۆیه ده‌شێت ئه‌م دوو ڤاكسینه بۆ كوردستان و عێراق، ده‌ستنه‌ده‌ن.
ڤاكسینی ئۆكسفۆرد (یونی - ئه‌سترازینكا)ی به‌ریتانی له كوردستان بۆ خه‌ڵك به‌كارهاتووه، ئه‌م ڤاكسینه به هه‌مان ته‌كنیكی ڤاكسینی گامالێیا (رووسی) و ڤاكسینه چینییه‌كه‌یه كه كلاسیكییترین رێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینه.
ڤاكسینه‌كه له نموونه‌یه‌كی لاوازی ڤایرۆسێكی باو (ناسراو به ئایدهنۆ ڤایرۆس) به‌رهه‌مهێنراوه. دوای چاككردنی جینه‌كانی به‌كارهاتووه، وێڕای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه بنه‌ڕه‌تییه‌كه نابێته هۆی تووشبوونی هیچ نه‌خۆشییه‌ك.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان و راپۆرتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رێژه‌ی كاریگه‌ری ڤاكسینی ئۆكسفۆرد كاریگه‌ری لاوه‌كی كه‌مێك زیاتره.
ڤاكسینی ئۆكسفۆرد له‌هه‌ر دوو ڤاكسینه ئه‌مه‌ریكییه‌كه هه‌رزانتره، هۆكاری ههرزانییهكهی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كلاسیكی و هه‌رزان به‌رهه‌مدێت وه‌ك مۆدێرناو فایزه‌ر نییه به‌شێوه‌یه‌كی نوێ به‌رهه‌مبێت.
به‌ڵام له مۆدێرنا و فایزه‌ر سه‌ركه‌وتووتره بۆ هه‌ڵگرتن، چونكه له به‌فرگری ئاسایی هه‌ڵده‌گیرێت و مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاسانه، هه‌رچی فایزه‌ره ته‌نیا چه‌ند سه‌عاتێك له به‌فرگری ئاسایی هه‌ڵده‌گیرێت.
زۆر كه‌س له هه‌رێمی كوردستان له وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه ده‌ترسێت. ره‌نگه ئه‌مه ترسێكی بێ مانا بێت. ئامۆژگاری من ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌ترسیت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڤاكسینه‌كه به‌كارمه‌هێنه. چونكه ئه‌وه هاوكێشه‌یه‌كی سایكۆلۆژییه، له‌كاتی ترس‌دا به‌رگری له‌ش داده‌به‌زێت. بۆیه به‌ئاسانی هه‌رچی كاریگه‌ری لاوه‌كی ڤاكسینه‌كه‌یه له‌سه‌رت ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌ڵام ئه‌ی چۆن وره‌ی خه‌ڵك به‌رزكه‌ینه‌وه؟ به‌ر له‌هه‌موو شتێك پێویسته تێكڕای ستافی حكومه‌ت و په‌رله‌مان ڤاكسینه‌كه وه‌رگرن به به‌رچاوی میدیاكانه‌وه. له‌هه‌مانكاتدا ژوورێكی میدیایی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دروست بكرێت بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌موو پرۆپاگه‌نده و چه‌واشه‌كارییه‌ك و له‌هه‌مانكاتدا وه‌زاره‌ت له‌رێگه‌ی ئه‌و ژووره‌وه تۆڕێكی میدیایی له‌گه‌ڵ ته‌واوی میدیای حزبی و ئه‌هلی پێكبهێنێت. رووماڵی هه‌موو ئه‌و بنكانه به به‌رده‌وامی بكرێت كه ڤاكسه‌نه‌یشنی تێدا ئه‌نجامده‌ده‌ن. چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه كه خەڵکی کوردستان تیبگهیهنێت كه کۆرۆنا ڤایرۆس نەخۆشیەکە کۆتایی نایەت تەنیا بە ڤاکسین نەبێت. بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵك ئاسایی بێته‌وه پێویسته 75% ی خه‌ڵك ڤاكسینه‌كه وه‌رگرێت. ئەو 25٪ ی کە دەمێنێتەوەو ڤاکسین وەرناگرن بۆ ئەوانە جێھێڵرێت کە نەخۆشی (شێرپەنجە)یان ھەیە یان ھەستیاریان ھەیە بەرامبەر ھەموو جۆرێکی ڤاکسین.
ئه‌ركی دكتۆر و كارمه‌ندانی ته‌ندروستییه هاوكاری پرۆسه‌كه بن له رێگه‌ی به‌رده‌وامی تایبه‌ته بۆ خه‌ڵك روونكه‌نه‌وه كه ئه‌و كاریگه‌رییه لاوه‌كیانه له زۆربه‌ی ڤاكسینه‌كاندا هه‌یه.
تا ئێستا لە ئەمەریکا زیاتر لە 178 ملیۆن کەس ڤاکسینی وەرگرتووە و بەردەوامیشە، زۆرێک لە خەڵک خۆی داوا دەکات. ئەوانەی کە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە خەڵک ھاندەدەن کە وەریگرێت. پێویستە ئەم ڕۆحیەتە بگوازرێتەوە بۆ کوردستان تا گشت لایەک سەلامەت بێت. بۆیە لانی کەم کوردستان ئەگەر لە 5 ملیۆن کەسیش (3) ملیۆنی سەروو 18 ساڵ بێت ئەوا 2 ملێۆن کەس دەبێت ڤاکسین وەرگرێت، بۆیە کوردستان 4 ملیۆن ژەم (دۆز) ڤاکسینی زیاتر پێویستە، چونکە ھەموو کەسێک دوو ژەم وەردەگرێت لە ھەر ڤاکسینێک بێت.
نابێت شتێکیشمان بیرچێت و خەڵکی کوردستان ئاگادار نەبێت، ئەو ڤاکسینانەی هەن لە ئێستادا ڤاکسینی کۆمپانیای بەتوانان بۆیە دەشێت لە چەند مانگی داهاتوو بە دەیان کۆمپانیا ڤاکسین بەرهەمبێنێت کە رێژەی سەرکەوتنی وەک ئەمەی ئێستا نەبێت.