بەهۆی شەڕە تەقەی دوو بنەماڵە رووداوێکی هاتووچۆ روویدا

شوفێرێک گیان لەدەستدەدات و تەقەکەرەکان دەستگیر دەکرێن

رووداوی هاتووچۆ لە هەریر
رووداوی هاتووچۆ لە هەریر

K24- هەولێر:

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، کاتژمێر شەش و 15 خولەکی ئێوارە، ڕووداوێکی تەقەکردن لە ڕێگای نیوان هەولێر باسرمە روویدا، کێشەکەش لەنێوان دوو بنەماڵە لەسەر زەوی و زار درووستبووە.
وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، دواتر بەهۆی رووداوەکە و تەقەکردن، بارهەڵگرێک کۆنتڕۆلی خۆی لەدەستدەدات و خۆی بە ئۆتۆمبێلی نیسان سەنیدا کە لە نێوان شەقام و شۆڵدەر وەستاوە دەکێشێت و لەئاکامدا بەرهەڵگرەکە وەردەگەڕێت و شۆفێرەکەی گیانلەدەست دەدات.

شەش تۆمەتبار کە لە رووداوەکە تێوەگلاون دەستگیرکراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.