وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ مەسرور بارزانی ئاشکرا دەکات

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: پەیوەندییەکی بەرهەمدارم لەگەڵ سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ئەنجامدا

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌رشیڤ
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌رشیڤ

K24- هەولێر:

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، باس لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە تویتێکدا نووسیویەتی: ''پەیوەندییەکی بەرهەمدارم لەگەڵ سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی هەبوو، جەختمان لە هاوبەشیمان کردەوە و باسمان لە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان کرد''.

ئاماژەی بەوەشکردووە: ''ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ عێراق تاوەکو رووبەڕووی ئاستەنگە ئەمنییەکانی ببێتەوە و سەرباز و ئەندامانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان بپارێزێت''.