لوقمان غه‌فوور
نووسەر
دۆخی من، له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێر، له‌دوای وه‌رگرتنی دۆزی "دووه‌می" ڤاكسینه‌كه
ڤاکسینە جیاوازەکانی کۆرۆنا، کاریگەری لاوەکی جیاوازیان هەیە
پێشبینیت چییه له‌سه‌ر كاریگه‌ری لاوه‌كی ڤاكسینه‌كه له‌دوای وه‌رگرتنی ژه‌م (دۆز)ی دووه‌می ڤاكسینه‌كه؟ ئایا هه‌مان كاریگه‌ری ژه‌م (دۆزی) یه‌كه‌می هه‌یه یان زیاتر؟ دۆخی من له‌دوای وه‌رگرتنی ژه‌م (دۆز)ی دووه‌می ڤاكسینه‌كه له‌ماوه‌ی 48 سه‌عات چۆن بوو؟.
رێكه‌وتێكی سه‌یر بوو، چوار رۆژ به‌ر له‌وه‌رگرتنی دۆزی دووه‌می ڤاكسینه‌كه، مامۆستا دیانا شێرمیر له‌وانه‌ی (نوسینی پرۆفیشناڵانه و ته‌كنیكی) دوا راپۆرتی درێژی كۆرسی خوێندنه‌كه‌ی دانا بۆ بابه‌تێكی هه‌نووكه‌یی. خۆی چه‌ند بابه‌تێكی دانابوو، به‌ڵام من داوام لێ‌كرد له‌سه‌ر كاریگه‌ری لاوه‌كی (Side Effect) ی ڤاكسینی كۆڤید-19، بنووسم. به دیاریكراویش ناوی راپۆرته‌كه‌م نا (خه‌ڵك شتی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌بێژن له‌سه‌ر كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ڤاكسینی كۆڤید-19).
رۆژی 28ی نیسان (ئه‌پرل)-ی 2021 دوای 21 رۆژ، ساتی وه‌رگرتنی دۆزی دووه‌می ڤاكسینه‌كه بوو. سێ رۆژ بوو له‌سه‌ر یه‌كیش سه‌رقاڵی نووسینی راپۆرتێك بووم له‌سه‌ر كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ڤاكسینه‌كه. له‌ماوه‌ی سێ شه‌و و سێ رۆژدا نزیكه‌ی 15 کاتژمێر خه‌وتم، كه ئه‌مه دۆخێكی زۆر خراپه بۆ پێش وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه جا هه‌ر ژه‌مێك بێت یه‌كه‌م یان دووه‌م، چونكه هه‌موو رێنماییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه پێش وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه خه‌و و پشووی دورودرێژ گرنگه.
ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریكا ڤاكسینی سێ كۆمپانیا به‌كاردێت (ڤایزه‌ر- مۆدێرنا- جۆنسن ئاند جۆنسن). هه‌ر یه‌كێك له‌م ڤاكسینانه كاریگه‌ری جیاوازی هه‌یه. راستی ڤاكسینی جۆن ئاند جۆنسن سه‌ره‌تا جێگه‌یه‌كی باشی نه‌كرده‌وه له‌ناو خه‌ڵك، به‌ڵام ئێستا بۆته باشترین ڤاكسین نه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكو له جیهان. تانه‌ت كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی زۆر زۆر كه‌مه و به یه‌ك ژه‌م (دۆز) یش ئه‌درێت له كه‌سه‌كه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر ڤاكسینی (ڤایزه‌ر و مۆدێرنا) له‌ئه‌مه‌ریكا به‌كاردێت، بۆیه له‌ناو وتاره‌كه‌مدا كاریگه‌ری ئه‌و دوو ڤاكسینه ره‌نگیدایه‌وه.
به‌پێی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن-ی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ڤاكسینی مۆدێرنا له‌شوێنی ده‌رزی ڤاكسینه‌كه، ئازار و سووربوونه‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌وكردنیش رووده‌دات، به‌گشتی له‌شیش ئه‌م نیشانانه‌ی تێدا ده‌ره‌كه‌وێت (ماندووبوون و سه‌رئێشه و ئازاری ماسولكه و له‌رز و تا و هه‌ستكردن بهسووتانهوهی قورگ). كاریگه‌رییه‌كه‌ش نابێت رۆژێك بۆ دوو رۆژ زیاتر بخایه‌نێت. و تاراده‌یه‌كیش هه‌ردوو جۆره‌كه هه‌مان كاریگه‌ریی لاوه‌كییان هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه كه كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ڤاكسینی مۆدێرنا زۆر زیاتره له ڤاكسینی ڤایزه‌ر.
به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو كه‌سێك هه‌موو كاریگه‌رییه‌كانی تێدا ده‌ركه‌وێت. بۆ نموونه له كاتی وه‌رگرتنی ژه‌م (دۆز)ی یه‌كه‌م، شه‌ش سه‌عات بۆ نیو سه‌عاتێك كه‌مێك ژانه سه‌رم هه‌بوو، بێئه‌وه‌ی هیچ كاریگه‌رییه‌كی ترم له‌سه‌ر ده‌ركه‌وێت.
كاتێك كه راپۆرته‌كه‌م ئاماده‌ده‌كرد بۆم ده‌ركه‌وت كه جگه له ئازار و سووربوونه‌وه و هه‌وكردنی شوێنی ڤاكسینه‌كه، (ماندووبوون و سه‌رئێشه و ئازاری ماسولكه و له‌رز و تا و هه‌ستكردن بهسووتانهوهی قورگ) رووده‌دات، كه به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نیوزلانده، ئه‌م نیشانانه به كاریگه‌رییه لاوه‌كییه باوه‌كان ناوبراوه و له 1 بۆ 10 كه‌س نیشانه‌كانی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت. به‌ڵام به‌پێی به‌پێی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن-ی ئه‌مه‌ریكا كارییه‌كه ناباوه قورسه‌كان بریتین له ئاوسانی گرێ لیمفاوییه‌كان، هه‌ستكردن به نه‌خۆشكه‌وتن، ئازار له ههرچوارپهل، خوران له شوێنی ڤاكسینه‌كه.
به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌م نیشانانه پێكه‌وه رووبده‌ن. به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نیوزلاند له هه‌زار كه‌س، یه‌ك كه‌س ئه‌م نیشانانه‌ی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت.
دووباره مه‌رج نییه تێكڕای ئه‌م نیشانانه پێكه‌وه ده‌ركه‌ون، ده‌شێت نیشانه‌یه‌ك یان دوان یان سیان پێكه‌وه ده‌ركه‌ون.
پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه ئایا كاریگه‌ری لاوه‌كی ڤاكسینه‌كه له‌سه‌ر كه‌سه له ژه‌می (دۆزی) یه‌كه‌م و دووه‌م جیاوازه یان كاریگه‌ری كام دۆزیان به‌هێز تره.
له‌كاتی نوسینی راپۆرتهكهمدا تێگه‌یشتم كه له ژه‌می دووه‌مدا كاریگه‌ری لاوه‌كی ڤاكسینه‌كه زیاتر ده‌ركه‌وێت وه‌ك له‌یه‌كه‌م. به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی ده‌ستم كه‌وت. توێژینه‌وه‌یه‌كی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن-ی ئه‌مه‌ریكا كه له سه‌ر هه‌ریه‌ك له وه‌رگرانی ڤاكسینی ڤایزه‌ر و مۆدێرنا كراوه. ژه‌می دوومی ڤاكسینه‌كه كاریگه‌ری زیاتره له دووه‌م.
به‌پێی ئه‌و گرافیكه‌ی كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمانه (FDA) ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وانه‌ی ڤاكسینی مۆدێرنا-یان وه‌رگرتووه له‌دۆزی یه‌كه‌مدا 87%ی كه‌سه‌كان ئازاری شوێنی ڤاكسینه‌كه‌یان له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام له دۆزی دووه‌مدا به‌رزبۆته‌وه بۆ 90%. به‌پێچه‌وانه‌وه له‌كاتی وه‌رگرتنی ڤاكسنی ڤایزه‌ر ئه‌م ژماره‌یه كه‌متره. له‌ژه‌می یه‌كه‌م 83% ی ئه‌وانه‌ی ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه هه‌ستیان به ئازاری شوێنی ڤاكسینه‌كه كردووه، به‌ڵام له‌شوێنی دووهك بووه به 78%.
هه‌ست كردن به شه‌كه‌ت و ماندووبوونی جه‌سته له هه‌ردوو ڤاكسینه‌كه له ژه‌می دووه‌م زیاتره له ژه‌می یه‌كه‌م. له‌كاتی وه‌رگرتنی مۆدێرنا، له‌ژه‌می یه‌كه‌م 39% بووه، له ژه‌می دووه‌م بووه به 68%. به‌ڵام ڤایزه‌ر له 47% بووه به 59%.
له‌كاتی وه‌رگرتنی ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینی مۆدێرنا 35%ـی ئه‌وانه‌ی ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه تووشی ژانه‌سه‌ر بوون، به‌ڵام له ژه‌می دووه‌م بووه به 63%، به‌ڵام له ڤایزه‌ر له 42%ه‌وه بووه به 52%.
له كاتی وه‌رگرتنی ژه‌می یه‌كه‌می مۆدێرنادا، من ته‌نیا كه‌مێك ژانه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عاتێك شوێنی ڤاكسینه‌كه ئازاری هه‌بووه. به‌ڵام له وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌م دوای 20 سه‌عات نیشانه لاوه‌كییه باوه‌كان ده‌ركه‌وت. هه‌ستكردن به ماندوێتی و سه‌رئێشه و ته‌نانه‌ت بۆ نیو سه‌عات كه‌مێك له‌رز و تا. ئه‌م نیشانانه به درێژایی 10 سه‌عات به‌رده‌وام بوو.
هه‌رچه‌نده به‌رای من چه‌ند هۆكارێك هه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی كه كاریگه‌ری ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه له‌سه‌ر من كه‌متر بێت، له‌وانه ئه‌و چه‌ند سه‌عاته زۆره‌ی پشوو و خه‌و له‌پێش وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه و وه‌رگرتنی رێژه‌یه‌كی به‌رزی ڤیتامین c، به‌ڵام هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه كاریگه‌ری لاوه‌كی له ژه‌می دووه‌مدا توندتره وه‌ك له یه‌كه‌م.