پۆڵا سه‌عید
نووسەر
رۆڵی فه‌له‌ستین له دۆسییه‌ی کورددا
به‌شێک له کورد خۆی جوو بووه، کریست بووه. لێ کێشه‌ی کورد له‌وه‌دایه، که هه‌رگیز گرنگیی به نه‌ته‌وه نه‌داوه و ئیسلامی له‌سه‌رو هه‌موو شتێکی خۆیه‌وه ڕاگرتووه
پشتگیرییکردنی عه‌ره‌ب بۆ عه‌ره‌ب خاوه‌نی کرۆکێکی نه‌ته‌وه‌ییه، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی، که زۆرینه‌ی وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کیشدا ناکۆک بن، لێ عه‌ره‌ب بوون بۆ ئه‌وان له‌سه‌رو هه‌موو شتێکه‌وه‌یه. ئیسلامبوون بۆ عه‌ره‌ب وه‌ک دڵی جه‌سته‌ی ته‌واوی نیشتیمانی عه‌ره‌بیی وه‌هایه، هه‌ربۆیه هه‌موو کۆکن له‌سه‌ر پاراستنی ئیسلام. ئیسلامبوون بۆ فارس ئامڕازه بۆ پاراستنی نه‌ته‌وه‌ی فارس و خاکه‌که‌ی. ئیسلامبوون بۆ تورک ئامڕازه بۆ به‌ده‌ستهێنانی خاک و نه‌ته‌وه. تورکه‌کان له مێژوودا کۆمه‌ڵێک مه‌غۆلی تووندوتیژ و بکووژ بوون، که دواجار ئیسلامیان به‌کارهێنا و بوون به خاوه‌ن ده‌سته‌ڵات و خاک. کورد خاوه‌ن خاک و ده‌سته‌ڵات و ئایینی خۆی بوو، لێ به‌پێچه‌وانه‌ی تورک و فارسه‌وه هه‌موو شتی خۆی له‌کیسدا و بوو به ئیسلام.
ته‌واوی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی داگیرکارییان بینووه و چه‌شتووه، له‌دوای ڕزگاربوونیان، گه‌وره‌تریین گرنگییان به کو‌لتوور و زمانی خۆیان داوه. کورد به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه داگیرکراوه‌کانه‌وه، نه توانی خۆی ڕزگار بکات و نه توانی گرنگیی به کو‌لتوور و زمانی خۆی بدات. له‌م مێژووی داگیرکارییه‌وه هه‌تا ئێستا، کورد هه‌تا بێت کو‌لتوور و زمانی خۆی زیاتر له‌کیس ده‌دات و کولتوورێکی عه‌ره‌بیی ئیسلامی‌یش جێگای ده‌گرێته‌وه. هه‌تا ئێستا تاکی کورد ناو ده‌نرێت، محه‌ممه‌د، عومه‌ر، عه‌باس، عه‌لی، شه‌مسه‌دین، عه‌ینه‌دین، فاتمه، عائیشه ....هتد. هه‌تا ئێستا له چوار به‌ش سێ به‌شی زمانی کوردیی عه‌ره‌بییه، هه‌تا ئێستا وته‌کانی ئیسلام و قورئان ئارگوومێنتی گفتووگۆی خه‌ڵکی کوردن. هه‌تاوه‌کوو ئێستا وته‌کانی ئیسلام و قورئان وه‌ک زانست ته‌ماشا ده‌کرێت ....هتد.
جووه‌کان هاوشێوه‌ی کورد تووشی کۆمه‌ڵێک کاره‌ساتی جه‌رگبڕبوون له مێژوودا. له‌سه‌ر ده‌ستی فیرعه‌ونه‌کانی میسر، له‌سه‌ر ده‌ستی ڕۆمه‌کان، له‌سه‌ر ده‌ستی ئیسلام، له‌سه‌ر ده‌ستی نازییه‌کان و دواجاریش وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان. هه‌میشه کۆی وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان به نهێنیی و به ئاشکرا کۆمه‌کی فه‌له‌ستنیانکردووه بۆ دژایه‌تییکردنی ئیسرائیل. تورکیا و ئێران وه‌ک دوو گه‌وره داگیرکا‌ر، که خاوه‌نی چه‌ندیین مێژووی کۆمه‌ڵکووژیین، ئیسرائیل به داگیرکا‌ر ده‌زانن و فه‌لسه‌تینییه‌کانیش به خاوه‌ن ماڵ.
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه کوردیش تێوه‌گلێنراوه له‌م دژایه‌تییکردنه‌ی ئیسرائیل، له‌کاتێکدا به‌شێک له کورد خۆی جوو بووه، کریست بووه. لێ کێشه‌ی کورد له‌وه‌دایه، که هه‌رگیز گرنگیی به نه‌ته‌وه نه‌داوه و ئیسلامی له‌سه‌رو هه‌موو شتێکی خۆیه‌وه ڕاگرتووه. له سه‌ره‌تاوه کورد دژ به خۆی بووه له‌پێناوی پاراستنی بوونێکی نامۆ و بێگانه‌دا، له سه‌رده‌می سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌ییووبییه‌وه هه‌تاوه‌کوو مامه‌ڕیشه، ئاخر مامه‌ڕیشه‌ش وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان له فه‌له‌ستیندا شه‌ڕی دژی ئیسرائیل کردووه.
به‌شێکی گه‌وره‌ی سه‌ربازه‌کانی سووپای ئێراق فه‌له‌ستینیی بوون له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا. به‌شێکی گه‌وره‌ی عه‌ره‌به هاورده‌کان بۆ که‌رکووک ناوچه کوردییه داگیرکراوه‌کان فه‌له‌ستینیی بوون. ملازم موحسین، که دێوه‌زمه‌ی سه‌ر دڵی شاری سلێمانیی بوو، فه‌له‌ستینیی بوو.
ماوه‌ته‌وه بڵێم ڕێزگرتن له خود وه‌ک کورد، ڕێزگرتنه له کوردستان، که تاکی کورد ڕێزی خۆی وه‌ک کورد نه‌گرت، ئه‌وا ناشتوانێت ڕێزی کوردستان بگرێت.
12.05.2021