مهریوان عهلی
نووسەر
لە(1920)ەوە وەهمی پێكەوەژیان..!
"درۆنە بچووكەكان و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، هی گرووپو كەتائیبی میلیشاكان، نزیكبن یان دوور، بە ئەحداسیاتی درۆنە گەورەكانی دراوسێ، بەرەو هەولێر دەفڕێندرێن..!"
لە تشرینی دووەمی (1920)ـەوە تا ئێستا، سەرەڕای گۆڕینی سیستەمی سیاسیو كودەتاكانیشی، بەڵام عێراق نەبوو بە نیشتمانی پێكەوەژیان..!
بەریتانییەكان، وڵاتێكیان بەپرسو راوێژ، بەڵام لەسەر بنەمای بەرژەوەندخوازیی و بە سوودوەرگرتن لەوشەی (irak)ی سۆمەریی كە (زەوی دەشتایی بەپیت) دەگەیەنێت، (عێراق)یان لەم چوارچێوەیەی ئێستای گرت.
دوای مێژوویەكی سەد ساڵە، لە قەتڵو عامی كورد، جارێكی ترو بەنەزمێكی نوێ، بە ستراتیجی ئەقڵییەتی تائیفی، مەزهەبی و فاشیزمێكی نوێچەشن، چین چین، جگە لەزەویی و زاری پەلكانەو گابەڵەكەی كەركووك، بەكڕینی خاك، شار و شارۆچكەكانی كوردستان، تەعریب دەكرێنەوە و هەولێری پایتەخت-یش (هەولێر- بەمانای هەموو باشووری كوردستان)، بە درۆن، وەك تەكنیك و سیستەمی نوێی شەڕ، بۆمبباران دەكرێت!
روونە، ناوە ناوە درۆنە بچووكەكان و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، هی گرووپو كەتائیبی میلیشاكان، نزیكبن یان دوور، بە ئەحداسیاتی درۆنە گەورەكانی دراوسێ، بەرەو هەولێر دەفڕێندرێن..! ئەمەش تارمایی مەترسییەكان زۆرتر رووندەكاتەوە، كە هەم تەعریبكردنەوە و هەم بۆمببارانكردن، وەك جووڵەی دوو بەیدەقی شەترەنج، لەدوو گۆشەی بچووكەوە، تابلۆ گەورەو پڕ مەترسییەكەی قووڵی ستراتیجی سیاسەتی ئێستای عیراق، بەفڵچە و رەنگ و دەستكردی دراوسێ، نیشانی باشووری فیدراڵ و پارتو لایەنە سیاسییە پەرتەوازەكانیشی دەدەن!
لەدوای ئازادكردنەوەی مووسڵ، خۆ رێكخستنەوەی سوپا و زۆرتر پڕچەككردنی میلیشاكان، دابڕاندنەوەی جارێكی تری ناوچە كوردستانییەكانی ماددەی (140)، قۆناغ بەقۆناغ ئاستو كێرڤی مەترسییەكان هەڵدەكشێن! هەروەك چۆن پێكەوەژیان، سەلماندنی مافە دەستوورییەكان، قەرەبووكردنەوەی تاوانەكان و زیانلێكەوتووان، رۆژ بەرۆژ دەبنە وەهم!
ئەمەش قین و رقی جەهلی تائیفی و مەزهەبییە، كە نوێنەرایەتی ستراتیجی راستەقینەی گرووپە جیاوازەكانی نێو دەسەڵاتدارێتی عێراق دەكات، كە بەتەنیشت بەرژەوەندخوازییو گەندەڵییەوە، هێواش هێواش هەناسە لەبەر جومگەكانی دەسەڵاتدارێتی عێراق دەبڕێتو نەك مانایەكی بۆ دیموكراسیو مەدەنییەت نەهێشتۆتەوە، بەڵكو زۆر دەمێكە وەهمی عێراقی نوێی، بۆ سەرەنوێلك توڕداوە..!
دەبینین، گرووپو حزبی سیاسی لە عێراق، نەك مانایەكیان لانییە بۆ پەیڕەو و بەرنامەی هاوبەشی راستەقینە، بەڵكو لەتەواوی دامەزراوە حكومییەكانیش، دەستووریان كردۆتە ئەرزشێكی بێ بەها. هەر بۆیە عێراقی دوای (2003) نەیتوانیوە خاوەن گوتارێكی نیشتمانی هاوبەشی راستەقینەی نەتەوە و پێكهاتە جیاوازەكانی بێ، بگرە بەپێچەوانەوە، تەنها خاڵی هاوبەشو كۆكی ناو هەموو ناكۆكییەكانی عێراق، دژایەتیكردنی باشووری كوردستانە..!
دیاردەی درۆنەكان، تەعریبی نوێو ستراتیجی قووڵی سیاسەتی عێراقیش، كە گرووپو كەتائیبو میلیشیاكان بەڕێوەیدەبەن، ئەو مەترسییانەن كە رووبەڕووی كوردستان كراونەتەوە و بەداخەوە، پەرتەوازەیی سیاسیو بەیدەقی ناوخۆیی لە بەغدا، بوونەتە كەرەستەی دەستی ئەو ستراتیجە ترسناكەی عێراق، رووە و باشووری كوردستان، ئاراستەی كردووە.
ئەگەر هەشبن، بەتێڕوانینێكی ترەوە بڕواننو بەشێكی لەوەی روودەدات، بەگەمەی سیاسی بزانن، ئەوا نابێ خۆیان لەكۆی تابلۆ پڕ مەترسییەكە نەبان بكەن، چونكە دواجار بەهۆی نەبوونی یەكگوتاری هاوبەشی ئێستای باشوور، بە بەردەوامی مەترسی لەگۆڕێدایە و هەر