دەنگی حزبە بچووکەکان بۆ کێیە؟
چەندین بچووکی دیکەش هەن لەگەڵ هەموویان یەکتان گرتووە عەلەساس لەدڵی خۆتاندا تا پارتی ڕابگرن!
ئایا دەنگی زۆربەی حزبە بچووکەکان دوای چوونە پەرلەمان بۆ پارتییە یان خەڵکی دیکە لە پشتیانە؟
بۆ نموونە یەکێک لەم حزبە بچووکانە خاوەنەکەی کەسێکی قۆڵبڕە کە لەسلێمانییەوە هەموو سەپۆرتێک دەکرێت و سەیری ئەم نموونانە بکەن کە بەبەڵگەی نووسراو لە لامن:
ساڵی 2009 لەسلێمانییەوە داواکرا قەرزی بدەنێ!
لە جوانترین شوێنی شار باشترین و گەورەترین زەوی پێدراو بەناوی پشک و بازرگانی قۆڵی هەزاران کەسی بڕی!
ئێستا 67 ملیار دیناری حکومەت قەرزارەو نەیداوەتەوە کە به پێی یاسای چاکسازی دەبوو بیداتەوە دەپرسین کێ بەرگری لێدەکات و فشاری لە دادگا کردووە کە لەسەر ئەم کەیسە نەڕۆن؟
تاوەکو ئێستا پارەی کارەبای حکوومی نەداوەو دوو ملیارو 600 ملیۆن دینار قەرزارە! کێ بوو فشاری لە دادگا دەکرد نابێ دەست بەسەر موڵکو ماڵیدا بگرن لەبری ئەم قەرزە؟
30 ملیار دینار قەرزاری خەڵکەو 158 سکاڵای خەڵک و خاوەن پشکەکانی لەسەرە لە دادگا! کێ ناھێڵێت ئەم کەیسانە یەکلاببن؟
دەبوو چەندین قوتابخانەو نەخۆشخانەو پارک و خزمەتگوزاری لە پرۆژەکانیدا بن،بەوپێیەی خۆیان دەڵێن لەودیو دێگەڵە ناهێڵین ئێوە جوڵە بکەن، ئەدی کێیە پشت و پاڵپشتی ئەم کابرایە لەودیو دێگەڵە؟!
دەی ئەمە ئاژاوەچی و قەرزدارێکە و حزبۆکەیەکی داناوە، بێ زەحمەت کێ پاڵپشتی حزبە بچووکەکان دەکات؟
چەندین بچووکی دیکەش هەن لەگەڵ هەموویان یەکتان گرتووە عەلەساس لەدڵی خۆتاندا تا پارتی ڕابگرن!
چەندتان لەپەرلەمانی بەغدا کڕیبوون کە لە حزبی خۆتان نەبوون و بە پارەو مووچەی خەڵکی خەباتگێڕوو ماندووی خۆتان پڕچەک دەکران و پارەو خانووتان پێدان تا جنێو بە پارتی بدەن؟
چەندیان لەناو پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ئێوەن و ئیشتان لەگەڵ دەکەن هەندێکیان لەم هەڵبژاردنە بە پارە و پوول و هەندێکیان بە ڕقی هاوبەش دژی پارتی یەکتان گرتووە، بەڵام بێ سوێندخواردن و خۆتێکدان دەڵێم نەتاندیت.