به‌رزان عه‌لی حه‌مه
نووسەر
له قالاوه و كهنهسوورهوه بۆ سێتاقان
ئێوه چ ئاوهدانییهكتان گه‌یاندووه‌ته گه‌ڕه‌كی قڕگه‌ی سلێمانی، تا ئێستا بتانه‌وێت بێن و گه‌ڕه‌كی گهڵكهندیش له هه‌ولێر وه‌ربگرنه‌وه؟
ده‌بێت مرۆڤ شتێكی هه‌بێت كه بیكاته نمونه و؛ بوون و به‌رهه‌مه‌كه‌ی خۆیی پێ نیشانی ئه‌وانی تر بدات. تۆ كه هیچت بۆ گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته‌ی سلێمانی نه‌كردووه، ده‌ته‌وێت به خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی كوران و ته‌عجیل بڵێیت چی؟ یان به سه‌یداوه و مه‌نتكاوه ده‌ڵێیت من وه‌كو چ شوێنێكی لای خۆمان ئهتانڕازێنمهوه؟
حه‌ق وایه كاك قوباد و حیزب و هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی، جارێ واز له سه‌یداوه و سێتاقان و حه‌سارۆك و بنه‌سه‌ڵاوه وشاوێس و كه‌سنه‌زان و پیرزین بهێنن و هه‌ر له سلێمانی تۆزێك خزمه‌ت و ته‌عمیرات و ئاوه‌دانی بگه‌یه‌ننه گه‌ڕه‌كه‌كانی دارۆغا و سابونكه‌ران و كانێسكان و مه‌ڵكه‌ندی و شێخان و حاجی حان و كانی با و شاره‌وانی و خه‌بات و شێمحێدین و قالاوه و قڕگه و كه‌نه‌كه‌وه و به‌كره‌جۆ و مامه‌یاره و سه‌یوان و هتد.
ئه‌گه‌ر پاش ئه‌وانیش مه‌جالیان بۆ ڕه‌خسا، با دار و باخچه‌كانی پاركی ئازادی و هه‌واری شار ئاو بده‌ن و له جێی سنه‌وبه‌ره سوتێنراوه‌كانی ده‌باشانیش، هه‌ندێ دار و نه‌مامی نوێ بڕوێننه‌وه. دوای ئه‌مانه‌یش ڕێ بگرن له‌وه‌ی زێراب و پاشه‌ڕۆی سلێمانی بڕژێته چه‌می تانجه‌رۆ و ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه، ئێ خه‌ڵكی كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان گوناحن لێی ده‌خۆنه‌وه، هه‌موویان تووشی شێرپه‌نجه ده‌بن.
جا هه‌ر كه له كاره‌كانی ئه‌وێ بوونه‌وه و له گه‌ڕه‌كه‌كانی بن ده‌ستی خۆیان هیچ كارێكیان نه‌ما، چ قه‌یدی هه‌یه با بێن بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێریش. خۆ هه‌میشه مامه‌ی ڕه‌حمه‌تیش ده‌یوت: ده‌بێت شۆڕش له خانووه قووڕهكانهوه ده‌ست پێ بكه‌ین. ده‌ی ئێوه لوتف بكه‌ن جارێ خانووه قووڕهكانی ئه‌وێ سواغ بده‌ن، جا دواتر وه‌رنه سه‌یداوه‌ش. به‌ڵام خۆ هێشتا خانووه‌كانی ئازادی و مه‌جیدبه‌گ و دارۆغا و كانی گۆمه هه‌ر قووڕن و شۆڕشه‌كه‌ی مامهیش گه‌یه‌ندرایه سه‌ده‌یه‌كی هه‌زه‌لی و بزنسی غه‌ریبی دوگفرۆشی و دارستان تێكدان و ده‌یان قاچاخچێتی پێكه‌نیناوی.
هه‌موو ئه‌مانه‌یش به‌لایه‌ك، ئه‌گه‌ر پارتی له هه‌ولێر به‌شه (دوبه‌ی)ی خۆی هه‌یه، له سلێمانیش یه‌نه‌كه به‌شه (تاران)ی خۆی هه‌یه. له هه‌ولێر گه‌ڕه‌كی نازسیستی و دۆلاراوه هه‌یه، له سلێمانیش گه‌ڕه‌كی فیرعه‌وناوا و به‌رزاییه‌كانی سلێمانی، ده‌ی خۆ ئه‌وه نه‌بێت ئه‌وه‌ی لای ئێوه ته‌وزیع كرا بێت به‌سه‌ر هه‌ژاره‌كانی گه‌ڕه‌كی قالاوه و خه‌بات.
ئێوه به شۆفڵ خانووی هه‌موو هه‌ژار و ئاواره‌كانی حامییهتان ڕووخاند و به‌كر عه‌لی شاعیریشتان له‌سه‌ر كوشت و دواتر هه‌موویتان كرد به مه‌شروعی ده‌زگای خاك و هۆڵ و بزنس و لهولایشییهوه گه‌ڕه‌كی فیرعهوناواتان له‌سه‌ر دروست كرد.
من ختوكه‌دانی هه‌ستی ڕهشوڕووتم به‌لاوه كوفر و گوناهی كه‌بیره‌یه. ئه‌وه‌تا له سلێمانیش قه‌یوان هی ئێوه‌یه، به‌رزاییه‌كانی سلێمانی هی ئێوه‌یه، هه‌رچی ده‌روازه و ده‌ڕنه‌فیز و ده‌ڕابه‌ی هه‌بێت، هه‌ر هی ئێوه‌یه، جا كورته‌ی ڕه‌خنه‌كه‌ی منیش له ئێوه هه‌ر ئه‌وه‌یه كه: ئێوه چ ئاوهدانییهكتان گه‌یاندووه‌ته گه‌ڕه‌كی قڕگه‌ی سلێمانی، تا ئێستا بتانه‌وێت بێن و گه‌ڕه‌كی گهڵكهندیش له هه‌ولێر وه‌ربگرنه‌وه؟ خۆ له كۆڵانه‌كه‌ی ماڵی ئێمه له گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندیی سلێمانی، هێشتا به كۆنكرێتهكهوه ماوه كه نوسراوه: 1987 بۆ 1988 كاكل محه‌مه‌د مه‌ولود، پارێزگاری سلێمانی دروستی كرد.