به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت 42 گه‌نجی كورد كه له لوبنان گیریان خواردبوو گه‌ڕێندرانه‌وه كوردستان
"دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر توانیمان حكومه‌تی لوبنان رازی بكه‌ین، كه ئه‌و (42) كۆچبه‌ره به شێوه‌یه‌كی زۆره ملێ وخراپ دیپۆرت نه‌كرێنه‌وه"

K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی 42 گه‌نجی كورد هه‌وڵیانداوه له رێگه‌ی وڵاتی لوبنانه‌وه، بگه‌ن به وڵاتێكی ئه‌وروپی، له‌لایه‌ن حكومه‌تی لوبنان ده‌سبه‌سه‌ر كران، دواتر فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، ئه‌و گه‌نجانه‌ی گه‌ڕانده‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ئیبراهیم خدر ره‌شید به‌حری، له به‌شی پڕۆتۆکۆڵ و شاندەکانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، تایبه‌ت به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، ئه‌و كۆچبه‌رانه هه‌وڵیانداوه له رێگه‌ی قاچاخچیه‌كه‌وه بگه‌ن به وڵاتێكی ئه‌وروپی، به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی لوبنان پاسپۆرته‌كانیان لێوه‌رگیراو له دۆخێكی مرۆیی ئێجگار خراپدابوون.
راشیگه‌یاند، به فه‌رمانی راسته‌وخۆی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیار درا ئه‌و (42) كۆچبه‌ره بگه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
گوتیشی: "سه‌ره‌تا ده‌ستمان به لێكۆڵینه‌وه كرد، له رێگه‌ی كه‌ناڵه فه‌رمییاكانه‌وه گه‌یشتین به‌و كۆچبه‌رانه، كه له شوێنێكی خراپ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون".
روونیكرده‌وه، وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م له‌و شوێنه خراپه گوازرانه‌وه بۆ هۆتێلێكی باش، تاوه‌كو رێكاره یاساییه‌كان جێبه‌جێ بكرێت و بیانگه‌ڕێنینه‌وه هه‌رێمی كوردستان، چونكه پێویستمان به كات بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكر، دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر توانیمان حكومه‌تی لوبنان رازی بكه‌ین، كه ئه‌و (42) كۆچبه‌ره به شێوه‌یه‌كی زۆره‌ملێ وخراپ دیپۆرت نه‌كرێنه‌وه، له به‌رامبه‌ر ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندیان دا كه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێنه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیكرد به رێككاره‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و (42) كۆچبه‌ره نایاساییه، كه (10) كه‌سیان له پارێزگای هه‌ولێر و (2) كچی ئێزدی و (30) كه‌سیشیان دانیشتووی سنووری پارێزگای سلێمانی بوون.
جه‌ختیشیكرده‌وه، توانرا هه‌ر (42) كۆچبه‌ر له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بگه‌نه‌وه هه‌رێمی كوردستان.