من بە پەرلەمانم نەگوت کۆچ دەکەم
ماوه‌یه‌كه قسه‌ی زۆر له‌سه‌ر كۆچی كوردان ده‌كرێت، له راستیدا ئه‌وانه‌ی كۆچیان كردووه و ئێستا په‌نابه‌رن له باشی و خراپی كۆچ تێده‌گه‌ن، من پێناسه‌یه‌كی كورت و پوختم هه‌یه بۆ كۆچكردن: دۆخێكه ئینسان تێیده‌كه‌وێت، كاتێك كۆمه‌ڵێك خه‌ونی هه‌یه له وڵاته‌كه‌ی خۆی بۆی نه‌هاتووه‌ته‌دی، ده‌یه‌وێت له وڵاتی دووه‌م بیهێنێته‌دی!
من به‌شێوه‌یه‌كی دیكه ده‌نووسم، جیا له‌وانی دیكه، زیاتر وشه ریزناكه‌م، به‌ڵكو ئه‌و دۆخه باسده‌كه‌م، كه بینیومه له هه‌ندێك وێستگه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو.
ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ گه‌یشتنم به ئه‌مه‌ریكا، ده‌بوو بچینه به‌ر خوێندنی زمانی ئینگلیزی له قوتایخانه‌یه‌ك پێی ده‌گوترا (فێركردنی زمانی ساده‌ی ئینگلیزی) له ویلایه‌تی مینیسۆتا، مامۆستایه‌كی لێ‌بوو به‌ناوی دایانا شومه‌ر، وتیان ئه‌مه كۆنترین مامۆستای ئه‌م قوتابخانه‌یه و ماوه‌ی 25 ساڵه لێره‌یه.
كه‌واته ده‌بێت ئه‌م مامۆستایه ئه‌زموونێكی بێوێنه‌ی هه‌بێت له تێگه‌یشتن له دۆخی په‌نابه‌ر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من تێیگه‌یشتم ئه‌م مامۆستایه وایده‌زانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی هاتونه‌ته ئه‌مه‌ریكا له برساندا هاتوون. ره‌نگه تێڕوانینه‌كه‌ی گشتگیربێت، ئه‌م تێگه‌یشتنه بۆ ئه‌و مامۆستایه له روانگه‌ی ئه‌و ملیۆنان ئه‌فریقاییه ره‌شپێسته‌وه بێت، كه به درێژایی مێژوو روویان له ئه‌مه‌ریكا كردووه.
جا زۆر كه‌سی دیكه‌یش هه‌یه ئه‌م تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌یه‌ی هه‌یه له باشووری كوردستان، هه‌موو كۆچ ده‌به‌ستنه‌وه به خراپی دارایی یان نه‌بوونی ئازادی راده‌ربڕین، له‌كاتێكدا من خه‌ڵك ده‌ناسم له هه‌رێمی كوردستان په‌نای بۆ كۆچ بردووه، به هه‌موو ته‌مه‌نی به‌شداری چالاكییه‌كی سیاسی نه‌كردووه.
ئێستا راپرسییه‌ك بكه له‌نێو باشووری كوردستان ده‌رباره‌ی كۆچ، 3 له‌سه‌ر 4ی خۆشی نازانێت بۆچی ده‌یه‌وێت كۆچ بكات، چونكه به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی كۆچیان كردووه به درێژایی 30 ساڵی رابردوو دۆخی داراییان خراپ نه‌بووه.
كه‌واته قسه‌كردن له‌سه‌ر كۆچكردنی كوردان وه‌ك ئه‌وه‌یه (تۆ بێیت به گسكێك سه‌ربانێكی خۆڵ گسك بده‌یت)، چونكه سه‌ربانه‌كه چه‌ند گسكی بده‌یت؛ هیچی پێوه دیار نییه، كۆچكردنیش بۆ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه وه‌هایه، باسێكی بێكۆتایه.
یه‌كێك له‌و هۆیانه‌ی كه زۆرمان دركمان پێنه‌كردووه، مه‌سه‌له‌ی گلۆبالیزمه، له دونیای گلۆبالیزمدا ئینسانه‌كان حه‌ز به تاقیكردنه‌وه‌ی زۆر شت ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌ركێشیش بێت، ئه‌گه‌رنا خه‌ڵك هه‌یه سه‌رمایه‌دار و پاره‌یه‌كی باشی هه‌یه و كه‌چی كۆچ ده‌كات بۆ هه‌نده‌ران له‌وێ چاو‌ڕێی سوشیال-ی حكومه‌ت ده‌كات.
با من وردتر بچمه ناو بابه‌ته‌كه‌وه، له ئه‌مه‌ریكا كاتێك خه‌ڵكانی ئه‌مه‌ریكای لاتین (مه‌كسیكی، كۆلۆمبیایی، به‌رازیلی و هتد) روو له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، زیاتر له روانینیاندا دیاره كه بێكاریی و خراپی دارایی وایان لێده‌كات روو له ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌فریقاییه‌كان برسێتی و شه‌ڕی ناوخۆ پاڵی پێوه ناون، له‌و لاوه ئه‌وروپییه‌كان كه بیر له كۆچ ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌یانه‌وێت له ویلایه‌ته‌كانی وه‌ك فلۆریدا و ته‌كساس ببن به خاوه‌نی خانوویه‌ك كه به هه‌موو ته‌مه‌نی ناتوانێت له وڵاته‌كه‌ی خۆی خه‌ونی پێوه ببینێت، ساڵی 2017 ژنێكم بینی خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا بوو، له ساڵی 2001 شووی كردبوو به پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی و له‌گه‌ڵی هاتبوو بۆ ئه‌مه‌ریكا، كاتێك لێم‌پرسی: باشه فه‌ره‌نسا خۆشتر نییه له ئه‌مه‌ریكا؟، ئه‌و وتی: "ئه‌و خانووه‌ی ئێستا له شاری فارگۆ- ویلایه‌تی نۆرس داكۆتا كڕیومه، به 50 ساڵی دیكه كاركردن خانوویه‌كی زۆر له‌وه بچوكترم بۆ نه‌ده‌كڕدرا له فه‌ره‌نسا!" كه‌واته خه‌ونی ئه‌م ئه‌وروپاییه بۆ ئه‌مه‌ریكا جیاوازه له خه‌ونی ئه‌فریقاییه‌ك.
ساڵی رابردوو له كۆلێژ چه‌ند خوێندكارێكی (چین و كۆریای باشوور)م له‌گه‌ڵ بوو، به ره‌نگو روخساریاندا دیاربوو كه وه‌ك ئه‌وه‌یه هاتبن بۆ شوێنێك كه به ته‌مه‌نیاندا وا خۆشیان نه‌دیوه! كه‌واته پرسیارێك له‌و گه‌نجانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م: "خه‌ونی گه‌نجێكی چین-ی چییه له ئه‌مه‌ریكا، خۆ ئێوه ناڵێن (چین) وڵاتێكی گرنگه و دۆخی دارایی باشه؟"، ئه‌وان خه‌ونێكیان هه‌یه كه بڕوانامه له زانكۆكانی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ستبهێنن.
جا ئه‌م قسانه‌ی سه‌ره‌وه‌م بۆ ئه‌وه‌یه، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بیستم كه بڕیاره په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر كۆچبه‌ران و ئه‌و كوردانه‌ی له سنووری بیلاڕووس دۆخیان خراپه، لێكۆڵینه‌وه بكات. به‌ڕاستی ئه‌مه‌م پێ سه‌یر بوو، په‌رله‌مان خۆی له بابه‌تێكه‌وه ده‌ئاڵێنێت، كه كاری ئه‌و نییه!
من كاتێك كۆچ-م كردووه بۆ ئه‌مه‌ریكا به حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان-م نه‌وتووه، كۆچ ده‌كه‌م تا ئه‌گه‌ر له رێگه تووشی رووداوێكی ناخۆش بووم، وه‌ره به‌هانامه‌وه، كه‌واته كۆچكردن كێشه‌یه‌كی شه‌خسییه و هه‌رگیز كۆتایی نایه‌ت، ئه‌وانه‌ش كه وه‌ك فه‌رمانبه‌ری نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و حزبه‌كان له ده‌ره‌وه‌ن، وه‌ك كۆچبه‌ر چوونه‌ته ئه‌و وڵاتانه.
راستر بڵێین زۆر كه‌س هه‌یه له كوردستان تا سه‌ر ئێسقان ئۆپۆزسیۆنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وروپای له‌سه‌ر تاپۆ بكه‌ی كۆچ ناكات بۆ ئه‌وروپا یان ئه‌مه‌ریكا، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه خه‌ڵك هه‌یه سوودمه‌ندێكی گه‌وره له حزب و حكومه‌ت، به‌ڵام له بچوكترین فرسه‌تدا خۆی و ماڵ و منداڵی ده‌رباز ده‌كات.
دیدێكی دیكه كه مایه‌ی تێڕامانه و ئێستا له‌نێو خه‌ڵكانێك ده‌بینم كه تێڕوانینی (ئیسلامی سیاسی)یان هه‌یه و وه‌ك ئۆپۆزسیۆنی حكومه‌تی هه‌رێم خۆیان نمایش ده‌كه‌ن، كه‌وتوونه‌ته ناو هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌وه، بێئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن، ئێستا به‌ئاشكرا هه‌موو دنیا باس له لێشاوی كۆچی گه‌نجان و خاوه‌ن بڕوانامه‌كانی ئه‌فغانستان ده‌كات له‌دوای جێهێشتنی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته، كاتێك باسی رۆیشتنی گه‌نجانی ئه‌فغانستان ده‌كرێت له‌به‌ر هێزێكی وه‌ك تاڵیبان كه ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته‌وه ده‌ست، ئه‌و كه‌سانه به تووڕه‌ییه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و گه‌نجه ئه‌فغانستانییانه كه‌سانی ترسنۆكن و دوای ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كه‌وتوون، به‌ڵام كاتێك باس له كۆچی گه‌نجانی كوردی باشوور ده‌كرێت، ئه‌وا وا باس ده‌كه‌ن له دژی ده‌سه‌ڵاتی كوردی كۆچ ده‌كه‌ن.
باشه بۆ ئه‌و دۆخه‌ی ئه‌فغانستان راست نه‌بێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان راست بێت؟ كه‌واته به كورتی كۆچكردن، زیاتر دۆخێكی به‌رژه‌وه‌ندیخوازی ئینسانه، ئینسان ده‌گه‌ڕێت به‌شوێن شتێك‌دا، كه له وڵاته‌كه‌ی خۆی چنگی ناكه‌وێت، یان بۆی نه‌هاتووه‌ته‌دی، جا ئیتر دۆخی دارایی باشتر بێت یان نانێكی تێرتربێت، یان خوێندن و خه‌ونێكی خۆشتر بێت، یان هه‌ر پاڵنه‌رێك كه له مێشكی ئینساندا به‌ر له جێهێشتن سه‌رقاڵی ده‌كات.