سیروان مه‌حمود ئه‌رگۆشی
نووسەر
كۆچی گه‌نجانی كورد كێشه‌یه‌كی سیاسییه؟
"كێشه‌ی ئێمه سیاسییه، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سیاسی كورد بكرێ، ئه‌و كێشانه‌ی باسكران خۆی چاره‌سه‌ر ده‌بن". (مه‌سرور بارزانی) سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سیمینارێكدا كه له گوڵانی 2001 بۆ پرسی گه‌نجان له په‌رله‌مانی كوردستان رێكخرابوو، وای گوت. ئه‌گه‌رچی ئه‌و قسانه‌ی به‌ڕێزیان له قۆناغی پێش ئازادی عێراق 2003 كراون، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بۆ ئێستای واقعی كوردستانیش ده‌گونجێت.
مه‌به‌ستی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت چی بووه؟
كوردستان وڵاتێكه هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له ڕووی (ژێرخان و سه‌رخان)ه‌وه هه‌یه‌تی، توانای مرۆیی و خاك و ژینگه سروشتیه‌كه‌ی، زۆرتر له سه‌رمایه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی و نه‌وه‌كانی داهاتووشی له‌خۆی كۆكردۆته‌وه. بۆیه كێشه‌ی ئابووری نییه.
"به چاره‌سه‌ربوونی كێشه سیاسییه‌كان كێشه‌كانی تر خۆیان چاره‌سه‌ر ده‌بن"؟ كێشه‌كانی تر چی بوون كه له سیمیناره‌كه ئاماژه‌یان پێكرا، (ئابووری، شه‌ڕی ناوخۆ...ئیدی) بۆچی له‌لای سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه جه‌خت له كێشه سیاسیه‌كه كراوه‌ته‌وه؟
1- ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم له ڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌ره‌كی سنوورداره و هه‌ر ئاڵوگۆڕێك مۆڵه‌تی به‌غدای پێویسته، ئه‌وسا به‌غدایه‌ك ئاماده نه‌بێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانت بدات و ته‌ماته‌ی جوتیارانت لێ بكرێته‌وه، چۆن ڕێگات پێده‌دات به‌رهه‌می ناوخۆیت په‌ره پێبده‌یت!
2- وڵاتانی وه‌كو توركیا و سوریا و ئێران، بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانی و ئه‌و واقعه‌ی له دوای ساڵی 1991 بۆ كوردستان ڕه‌خساوه به‌شێوه‌ی خۆیان ڕێز له باشووری كوردستان ده‌گرن. وڵاتێك ئاماده‌نه‌بێت مافه سه‌ره‌تایه‌كانی وه‌كو پێناسه‌ی باری شارستانی و ئازادی خوێندن و نووسین و قسه‌كردن به زمانی دایك به كوردانی وڵاته‌كانیان بدات، ده‌بێت ئه‌و شێوه سه‌یركردنه‌ی بۆ باشووری كوردستان چۆن بێت؟ كه باوه‌ڕمان وایه به‌م شێوه‌یه‌یه:
1- پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ئابوورییه‌كانیان، ساڵانه هه‌نارده‌كردنی وڵاتانی وه‌كو توركیا و ئێران بۆ كوردستان به‌رزده‌بێته‌وه، له ساڵی 2017 كاتێك بابه‌تی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له ئارادابوو، هه‌نارده‌ی ئه‌و وڵاتانه گه‌یشته (15) ملیار دۆلاری ساڵانه، له‌كاتێكدا ساڵی (2015) 20%ی له‌و ڕێژه‌یه كه‌متر بووه، بۆیه ئه‌و ده‌مانه‌ی كوردستان هه‌نگاو به‌ره‌و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه ناوخۆییه‌كان به به‌رهه‌می ناوخۆیی ده‌هاوێژێت، ئه‌و وڵاتانه خه‌می ساخكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می خۆیان ده‌كه‌وێته سه‌ر شان و كێشه‌ت بۆ دروست ده‌كه‌ن.
2- به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه له باشووری كوردستان وێڕای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به پرسی سۆزی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، له كاریگه‌ری ئازادی باشوور به‌سه‌ر وڵاته‌كانیانه‌وه ده‌ترسن، له هه‌مان كاتدا شه‌ڕی نفوز و ده‌سه‌ڵاتیش به‌لای خۆیدا، كه هه‌ریه‌ك له‌و وڵاتانه بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی سیاسی و سه‌ربازیان له قوڵایی عێراقدا به‌هێزبێت و به‌جۆرێك له جۆره‌كان خاكی كوردستان و عێراق بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان به‌كارده‌هێنن، یان ناڕاسته‌وخۆ كاراكته‌ری ناوخۆیی بۆ دروست ده‌كه‌ن. سه‌رهه‌ڵدانی داعش و دروستكردنی حه‌شدی شه‌عبی، ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی سووریا له نێوان ساڵانی 2003-2010 له كاروباری عێراق كه چه‌ندین جار لێدوانی جۆراوجۆری به‌رپرسانی عێراقیمان له تۆمه‌تباركردنی ئه‌و وڵاتانه له بوونی ده‌ستی ئه‌و وڵاتانه له‌و ڕووداوانه‌ی له عێراق ڕووده‌ده‌ن بیستووه.
له كۆتایی مداخلهكهیدا جه‌نابی مه‌سرور بارزانی به به‌شداربووان ده‌ڵێت:"داواكارم هه‌ریه‌ك له‌لای خۆی په‌یوه‌ندی به ئهوڕووپیهكانهوه بكات، تا یارمه‌تیمان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كۆچكردن له وڵاتی خۆمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین"، به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر كێشه سیاسییه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و هاوكار و پاڵپشت بن بۆ بونیادنانی كیانێكی كوردی دوور له هه‌ڕه‌شه و ده‌سترێژییه‌كانی ده‌ره‌كی. خاوه‌ن سه‌روه‌ر و سیاده‌ی دڵنیاكه‌ره‌وه‌ی جیهانی بێت، نه‌ك وه‌كو 16ی ئۆكتۆبه‌ری2017 به هه‌موو هێز و پاڵپشتی وڵاتانی هه‌رێمی هێرشی بكرێته‌وه سه‌ر و، هه‌ر كاتێك ویستیان گه‌مارۆیی بخه‌نه سه‌ر. ده‌سه‌ڵاتی كوردستان بایی ئه‌وه‌نده خه‌می میلله‌ت و نیشتمانهكهیهتی ژیانێكی شایسته‌تر له‌وه‌ی له ئه‌وڕووپا هه‌یه بۆیان فه‌راهه‌م بكات.