فه‌وزیه حوسێنی
نووسەر
ئه‌نگێلا مێركێل، خاتوونێکی سەرکردە
مەترسی نەبوونی مێركل بۆ کێشەکانی داهاتوو لە هەمووکات زیاتر هەستدەکردرێت
ئێستا و لە کۆتا ڕۆژانەکانی ئه‌نگێلا مێرکێل لە بەرزترین ئاستی بەڕێوەبردنی ئه‌ڵمانیا و ئەوروپا، مەترسی نەبوونی ئەو بۆ کێشەکانی داهاتوو لە هەمووکات زیاتر هەستدەکردرێت. سەرکردەیەکی ژن کە بە یه‌كێك له دیزاینێرهكانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له 16 ساڵی ڕابردوو دەناسرێت و جێگا پەنجەی لە تاک بە تاکی ڕووداوە گرینگەکانی ئه‌ڵمانیا و ئەورووپا لەو 16 ساڵە دیارە.
ئه‌نگێلا مێركل، له ساڵی 1954 له شاری هامبۆرگ له به‌شی ڕۆژئاوای ئه‌وكاتی ئه‌ڵمانیا له دایك بووه. دەسپێکی تەمەنی سیاسی ئه‌و دەگەڕێتەوە بۆ پاش ڕووخانی دیواری به‌ڕڵین کە توانی ببێته سه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیمۆكڕات مه‌سیحیه‌كانی ئهڵمانیایا و دواتر بووه یه‌كه‌م ڕاوێژكاری ئهڵمانیایا له مێژووی ئه‌ووڵاته. مێركێل زۆر به زوویی وه‌ك یه‌كێك له سه‌ركرده دیاره‌كانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌ركه‌وت و توانی هێزی سه‌ركردایه‌تی خۆی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌ورووپا له قۆناغه سه‌خته‌كانی پاش قه‌یرانی ئابووری 2008 - 2009 و هێرشی په‌نابه‌رانی جه‌نگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بسه‌لمێنێت و پێگه‌یه‌كی دیار بۆخۆی له مێژووی ئه‌ورووپا ده‌سته‌به‌ر بكات.
مێرکێل بەهۆی ژیری و متمانەبوونی بە خۆی، توانی زۆر بەخێرایی لە ناو جیهانی سیاسەتی ئه‌ورووپا پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆخۆی دروست بکات تا ڕادەیەک هیچ پرسێكی گرینگی ئه‌ورووپا لە 16 ساڵی ڕابردوو به بێ بڕیار و بۆچوونی ئه‌و تێپه‌ڕ نەبووە. مێركێل ناودێرترین سه‌ركرده‌ی ژنی جیهان له 16 ساڵی ڕابردوو بووه و به‌رده‌ام بوونی له پله‌ی به‌رزی سیاسی ولاته‌كه‌ی و جیهان، ئه‌وی كردۆته خاوه‌نی چه‌ندین ناسناوی گرینگی جیهانی له‌و ماوه‌یه.
مێركێل، توانیوێتی به سه‌ركه‌وتوویی و سه‌ره‌ڕای كێشه و هه‌ڕه‌شه‌كان، وڵاته‌كه‌ی و ئه‌ورووپا به چه‌ندین قۆناغ و قه‌یرانی سه‌خت دا تێپه‌ڕ بكات و ناوی خۆی له مێژووی ئه‌ڵمانیا و ئه‌ورووپا تۆمار بكات.
ژیانی تایبەت و گرینگی فرە ڕەهەندبوونی کاراکتێری مێرکێل
ئه‌و به‌ته‌مابوو وه‌كوو دایكی ببێته مامۆستا به‌ڵام سیسته‌می سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ئالمان ڕێگه‌ی پێنه‌دا و چووه زانكۆی لایپزیك و فیزیای خوێند و له ساڵی 1987 پله‌ی دوكتورای له فیزیا به‌ده‌ستهێنا. به‌گوته‌ی مامۆستا و هاوپۆله‌كانی له زانكۆ زۆر كه‌سێكی به‌رچاو نه‌بوو و به‌لام په‌یوه‌ندی كۆمه‌لایه‌تی زۆر باشی هه‌بوو. ئه‌نگێلا به‌هره‌یه‌كی زۆر باشی له فێربوونی زمانی ڕووسی و بیركاری هه‌بووه و توانیویه‌تی تا ڕاده‌ی ئۆلۆمپیادی زمانی ڕووسی له ئاستی نێوده‌وله‌تی سه‌ركه‌وێت.
ئه‌نگێلا له كاتی ده‌رچوونی له زانكۆ، له‌جیاتی به‌شداری له جێژنی ده‌رچوون، له بۆنه‌یه‌كی ئایینی له كلیسا كه تایبه‌ت بوو به گه‌نجانێك کە ده‌یانه‌وێت بچنه ناو كۆمه‌ڵگای مه‌سیحی (كه به Konfirmarion ناسرابوو له كلیسهی ماریا ماگدالن له شاری تێمپلین) به‌شداری كردوه. ئه‌و له ماوه‌ی ده‌رسخوێندنی له زانكۆ بووه ئه‌ندامی ڕێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی سیاسی منداڵان كه دواتر ناوه‌كه‌ی بۆ گرووپی گه‌نجانی ئازادی ئه‌ڵمانیا گۆڕدرا.
ئه‌نگێلا نەتەنیا ژیان و کەسایەتیەکی ئاسایی هەبووە بەڵکوو سەربە چینێکی تایبەتی کۆمەڵگاش نەبووە، سەرکەوتنەکانی ئەو لە ژیان تەنیا بەهۆی تێکۆشان و ژیری ئەو بووە. تەنانەت ئه‌و له كاتی گه‌نجی و له زانكۆ، كه‌سێكی تا ڕاده‌یه‌ك ترسنۆك بووه و ترسی بووه له سه‌ركه‌وتن له په‌یژه، ئەوەشی نەشادرۆتەوە و زۆربەی هاوڕێکانی ئاگاداری ئەوەبوون. ئەو تەنانەت له‌كاتی زانكۆ بۆ دابینكردنی خه‌رجی خوێندنی خۆی، ناچاربووه له ڕێستوورانێك كاریگه‌ری بكات.
بەڵام پاش ئەوەی لە پەیژەی سیاسەت بوێرانە سەرکەوت، مێرکێڵ ژیانی ئاسایی و فرەڕەهەندی خۆی وەلانەنا و سەرەڕای ئەوەی سیاسەتوانێکی زۆر سەرکەوتوو و ناسراوە بەڵام هاوڕا لەگەڵ ژیانی سیاسی، زۆر گرینگی بە ژیانی خێزانی و کەسایەتی خۆی داوە و لەو بوارەش سەرکەوتوو بووە، تەنانەت له نانكردن و سازكردنی كه‌یك شاره‌زاییه‌كی زۆری هه‌یه و هه‌ڤاڵه‌كانی به‌رده‌وام مه‌دحی سووپی په‌تاته و ڕۆڵێتی گۆشتی ئه‌و ده‌كه‌ن. ئه‌و به ئاماده‌كردنی ئه‌و خواردنانه زۆر كه‌یف خۆش ده‌بێت تا ڕادەیەک بۆ ئه‌و چێشت لێنان وه‌ك بیانوویه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كات له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌سه‌ر ببات.
ئه‌نگێلا خۆی منداڵی نه‌بووه به‌ڵام هاوسه‌ری ئێستای له ژیانی پێشووی خاوه‌نی دوو كوڕه و پەیوەندی مێرکێڵ هەم لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەی و هەم لەگەڵ هەڤالانی خۆی زۆر بە هێزە و گرینگ‌یان پێدەدات.
ژیانی سیاسی ئه‌نگێلا مێركێل
هەرچەند به‌گوته‌ی هه‌ڤاڵانی، به‌ر له ڕووخانی دیواری به‌رڵین و له‌كاتی ده‌نگۆی هاتنی حیزبه دیمۆكڕاتهكان، بیرۆكه و بۆچوونی مێركێل زۆر نزیك له حیزبی سه‌وز بووه، بەڵام له‌ساڵی 1989، په‌یوه‌ندی به پارتی دێمۆكرات مه‌سیحی (CDU) كردوه. دواتر وه‌ك نوێنه‌ری ئه‌و حیزبه چووه ناو پاڕڵه‌مانی ئه‌ڵمانیا و له حكوومه‌تی هێلمۆت كۆهل له (1991) بووه وه‌زیری ژنان و گه‌نجان. دواتر (له‌ماوه‌ی 1994 تاكوو 1998) وه‌ك وه‌زیری ژینگه و ئاسایشی ئه‌تۆمی ده‌ستبه‌كار بوو. ئه‌و تاساڵی 2000 سیكرێتێری گشتی حیزبه‌كه‌ی بوو. بە شكستی كۆهڵ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 1998، مێرکێڵ توانی بە کاراکتێری بەهێزی خۆی، له هه‌ڵبژاردنی ناوخۆی پارتەکەی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت و ببێته سه‌رۆكی حیزب. بەڵام لەیەکەم ئەزموون، سه‌رۆكایه‌تی مێركێل له حیزبی دێمۆكڕات مه‌سیحی زۆری نه‌خایاند و له ساڵی 2002، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی به ئێدمۆند ئێستۆبیر دۆڕاند.
بەلام ئه‌نگێلا کۆڵی نەدا و له هه‌ڵبژاردنی 2005، توانی به به‌ده‌ست هێنانی 3 كورسی زیاتر توانی شکست بە ڕاوێژكار گێرهارد شرۆدێر بێنێت و بەپێکهێنانی هاوپه‌یمانی نێوان حیزبه‌كانی دیمۆكرات مه‌سیحی و سۆسیال دێمۆكرات (SPD) ببێته یه‌كه‌م ڕاوێژكاری ژن له مێژووی ئه‌ڵمانیا. ئه‌و هه‌روه‌ها یه‌كه‌م هاووڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیا یان كۆماری دیمۆكراتی ئهڵمانیاه كه سه‌ركردایه‌تی ئه‌ڵمانیای یه‌كگرتوو ده‌كات. ئه‌و له ساڵه‌كانی 2009، 2013 و 2017ش بۆ ئه‌و پۆسته سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه.
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی مێركێل
ئه‌نگێلا مێركێل زۆر بوێرانه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه دواوه و بۆ ئەو مەبەستەش ڕووبەڕووی دژایەتی بەهێزی ئۆپۆزیسیۆنیش بۆتەوە. ئه‌و توانیویەتی ئەو ترسەی کە لەزۆربەی ژنانی سه‌ركرده‌ی وڵاتان بەرامبەر بەشداری لە هاوپه‌یمانیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان یان دژایەتیکردنی بڕیاره نێوده‌وڵتیه‌كان دەبیندرێت له‌خۆی لابدات. ئه‌ڵمانیا له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مێركێل وه‌ك هاوبه‌ش و هاوڕێیه‌كی سه‌ره‌كی ولایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ركه‌وتووه هەرچەند بەردەوام لەلایان ئۆپۆزیسیۆنەوە ڕووبەڕووی ڕەخنە و دژایەتی بەهێزبۆتەوە. مێركێل، بۆ یه‌كه‌م جار بیرۆکەی هاوبه‌شی ستراتێجی نێوان توركیا و یه‌كێتی ئه‌ورووپای هێنایە ئاڕاوە له جیاتی وه‌رگرتنی ئه‌و وڵاته وه‌ك ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌ورووپا، کەئەوە بە به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌وڵه‌كانی ساڵانی ڕابردووی ئه‌ورووپا و توركیا بوو بۆ له‌یه‌ك نزیك بوونه‌وه‌ی زیاتر.
هه‌روه‌ها مێركێل، زۆر به‌ڕوونی به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی خه‌رجی و دراوی به‌شێك له ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا وه‌ستاوه و توانیوێەتی ڕۆڵ و كاریگه‌ری به‌رچاوی له چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئابووری ئه‌و وڵاتانه هه‌بێت وه‌كوو یۆنان و ئیتالیا و ئیسپانیا.
مێركێل و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان
مێركێل له سه‌رده‌می سه‌ركردایه‌تی ئه‌ڵمانیا چه‌ندین كێشه و قه‌یرانی تێپه‌راندوه، ئه‌و وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی بوێر، به ئه‌زموون و خاوه‌ن پرینسیپ توانیویەتی سه‌ركردایه‌تی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌ورووپا و به‌شێك له جیهان بكات به‌رامبه‌ر قه‌یرانه‌كان. ئه‌و توانی سه‌ره‌ڕای كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تڕا‌مپ، ژیرانه ئه‌ڵمانیا لە گورزه ئابووریه‌كانی ئه‌مریكا بپارێزێت و له هه‌مان كات په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌و له بواری سیاسی و ئابووری له‌گه‌ڵ ڕووسیا سازبكات. مێركێل ته‌نانه‌ت كاتێك قه‌یرانی سیخۆری ئه‌مریكا له موبایلی تایبه‌تی ئه‌و له ساڵی 2013 كه ده‌نگدانه‌ی زۆری لێكهوتهوه ڕوویدا، توانی گازنده‌ی خۆی بكات به‌ڵام نه‌یهێشت كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ئه‌و دوو وڵاته ساز بكات و زۆر زوو تێیپه‌ڕاند.
هه‌روه‌ها كاتێك حیزبه دهستهڕاستیهكانی به دروشمی دژ به په‌نابه‌ران ده‌نگی به‌شێك له هاووڵاتیانی ئه‌ڵمانیایان بۆ خۆیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2017 ڕاکێشا، مێركێل توانی ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی به‌هێزبوونی ئه‌و حیزبانه له ئه‌ڵمانیا و پاشان ئه‌ورووپا ببێته‌وه و هۆشداری بداته خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی له مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی نازی له ئه‌ڵمانیا.
كه‌سایه‌تی مێركێڵ وایكردوه كه گرینگ‌ترین قه‌یرانه‌كانی ئه‌ڵمانیا و ئه‌ورووپا به‌بێ پرس و ڕا له‌گه‌ڵ ئه‌و چاره‌سه‌ر بانێت و سه‌ركردایه‌تی به‌هێزی ئه‌و و تێپه‌ڕاندنی چالنجهكانی له ناو ئه‌ڵمانیا و ئه‌ورووپا وایكردوه كه له 11 ساڵی رابردوو 9 جار وه‌ك به‌هێزترین سه‌ركرده‌ی ژنی جیهان ده‌ست نیشان بكرێت. ئه‌و تاكوو ئێسیا ١٤ جار ئه‌و نازناوه‌ی به‌ده‌ست هێناوه.
گرینگی ده‌سكه‌وته‌كانی مێركێل
بۆ باشتر زانینی گرینگی ده‌سكه‌وته‌كانی مێركێل ده‌توانین ئاماژه به چه‌ند خاڵێك بكه‌ین؛ وه‌كوو:
1. مێركێل كه‌سێكی له دایك بووی ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا بوو كه بەناچار بۆ به‌شی ڕۆژهه‌ڵات كۆچی كردبوو. واتا له وڵات و شاری خۆی بناغه‌ی كاراكتێر و داهاتووی خۆی دانه‌نابوو.
2. ئه‌نگێلا له سیسته‌می كۆمۆنیستی ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی خۆی داهاتوو و پیشه‌ی خۆی هه‌ڵبژێرێت و ناچار كرا به‌پێی ئه‌وه‌ی بۆی دیاریكراوه له خوێندن به‌رده‌وام بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ش واینه‌كرد ئه‌و واز له خوێندن و پێشكه‌وتن بێنێت و ته‌نانه‌ت تاكوو به‌رزترین ئاستی خوێندن له‌و بواره‌ش دا چوو.
3. شكست له ژیانی تایبه‌تی نه‌یتوانی شكست به خه‌ونه‌كانی بێنێت و ئه‌و ته‌نانه‌ت سه‌ره‌ڕای جیابوونه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی، ناسناوی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆخۆی ڕاگرت و له كۆشش و سه‌ركه‌وتنیش به‌رده‌وام بوو.
4. مێركێل له كاری حیزبایه‌تی و سیاسی ئه‌ڵمانیا كه زۆر سیسته‌ماتیك و تا پێش مێركێل كه‌شێكی پیاوانه‌ی هه‌بوو توانی بگاته سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین و كۆنترین حیزبه‌كانی ئه‌ڵمانیا، پاش جارێكیش شكست هێنان و له‌ده‌ست دانی ئه‌و پۆسته، دیسان به‌رده‌وام بوو له حه‌ولی خۆی و گه‌یشته‌وه سه‌رۆكایه‌تی حیزب.
5. ئه‌و توانی وه‌ك یه‌كه‌م ژن له مێژووی ئه‌ڵمانیا ببێته ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیای یه‌كگرتوو و بۆ ماوه‌ی 16 ساڵیش (تا 2021) ئه‌و له‌و پۆسته دا بمێنێته‌وه. ئه‌و توانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌ورووپاش بكات و به زیره‌كی خۆی ئه‌ورووپا له قه‌یرانه‌كان تێپه‌ڕێنێت.
6. ڕه‌مزی سه‌ركه‌وتنه‌كانی مێركێل ده‌توانین له هه‌بوونی متمانه به‌خۆی، نه‌ترسان له ڕكابه‌رایه‌تی و ده‌رس وه‌رگرتن له شكسته‌كان خۆلاسهبكهینهوه كه ئه‌وی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری سه‌ده‌ی 21 ناساندووه.