رازان هاوگۆ
نووسەر
ئینگه ستۆیبه‌ر
ئینگه ستۆیبه‌ر*
ده‌شێت من زیاتر له خه‌ڵکیی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ت به‌رانبه‌ر به منداڵانی بووک تێبگه‌م "ئه‌و منداڵانه‌ی، که به زۆر ده‌درێن به شوو". چونکه من خۆم یه‌کێک بووم له‌وانه. کاتێک من ته‌مه‌نم سیانزده ساڵ بوو، به‌بێ ویستی خۆم درام به شوو، به پیاوێکی بیست و شه‌ش ساڵ.
من هیچ شانسێکم نه‌بوو و له باروودۆخێکی زۆر نابه‌خته‌وه‌ردا بووم. به‌ڵام من دوو منداڵم له‌و پیاوه بوو، که من ئه‌وانم له‌سه‌ر ئه‌م ڕووی دونیایه له هه‌موو که‌س زیاتر خۆشده‌وێن و پاشان فێریش بووم، که هۆگری پیاوه‌که‌م بم. ئێمه بووینه خێزانێک و پێکه‌وه ناچاربووین، که له ده‌ستی سه‌ددام حوسێن، له ترسی کیمیابارانکردنمان ڕابکه‌ین.
ئێمه که‌وتینه دانمارکه‌وه، ئه‌و کات من ته‌مه‌نم ته‌نها حه‌ڤده ساڵ بوو، هه‌موومان داچڵه‌کێنراوی جه‌نگ بووین. ئێمه ئه‌و کاته سه‌ختانه‌مان تێپه‌ڕاند، چونکه خاوه‌نی یه‌کتریی بووین. زۆر ناخۆش ده‌بوو، ئه‌گه‌ر بێت‌و بهاتبایه، له سه‌ره‌تای گه‌یشتنماندا به‌زۆر ئێمه‌یان له‌یه‌کتریی جیابکردایه‌ته‌وه.
هه‌ر بۆیه پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندنێکی ئیندیڤیدوێلانه بکرێت، پێشئه‌وه‌ی، که خێزانه‌کان له‌یه‌کتریی جیابکرێنه‌وه. هه‌ربۆیه من خه‌مبار ده‌بم، کاتێک ده‌بینم تێکۆشانی ژنان بۆ ئازادیی و یه‌کسانیی سیاسییانه له مێزگردی ڕه‌وه‌نددا خراپ به‌کارده‌هێنرێت.
من به هه‌ق دژی منداڵانی بووک و کۆنترۆڵکردنی کۆمه‌ڵایه‌تییم. من هه‌موو ژیانم بۆ مافی ژنان تێکۆشاوم، که ژنان خۆیان مافی هه‌ڵبژاردنی شووکردنیان هه‌بێت و ئازاد بن. من هاوڕام له‌گه‌ڵتدا، ئه‌م تێکۆشانه گرنگتریین تێکۆشانی تێکۆشانه‌کانه، به‌ڵام ئه‌مه به سیمبوڵی سیاسیی و په‌یامی ساده و ساکار ناکرێت.
له‌مه‌دا من له‌گه‌ڵتدا نیم، که تۆ پێتوایه، که تۆ یان سیستێم ده‌توانن بڕیار بده‌ن، که چی بۆ تاک راسته و پێوابوونه‌که‌ت قورسایی ده‌خاته سه‌ر هه‌ر یه‌ک له دڵنیایی ماف و ئه‌رکه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان. هه‌ربۆیه ئینگه ئه‌مه نابێت.
ئیدی ئه‌وه‌ی پێویست بوو بگووترێت گووترا و پێویسته بزانیت، که من رێزێکی زۆرم بۆت هه‌یه و هیوای هه‌موو شتێکی باشت له ئاینده‌دا بۆ ده‌خوازم.
____________________________________
* رۆژی 14ی ئه‌م مانگه، كوردستان24، هه‌واڵێكی تایبه‌ت به دادگاییكردنی وه‌زیری پێشووی كۆچبه‌رانی دانیمارك، ئه‌نگه‌ر ستویبه‌رگ بڵاوكرده‌وه و وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتبوو، ئه‌و وه‌زیره 24 هاوسه‌ری خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵی به زۆر له یه‌ك جیاكردبوویه‌وه و ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی له دادگادا سزای 60 رۆژ به‌ندكردنی به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.
**رازان هاوگۆ، نووسەر و رۆمانووسێکی کوردی دانیشتووی دانیمارکە.
*** وه‌رگێڕانی: پۆڵا سەعید
سه‌رچاوه: له رۆژنامه‌ی "پۆلیتیکن"ی دانیمارکی ژمارەی رۆژی 15.12.2021 بڵاوبووه‌تەوە.