
به‌رزان عه‌لی حه‌مه
نووسەر
شانه نووستووه‌كانی یه‌كێتی!

ئه‌رێ ئه‌مه چ یه‌كڕیزییه‌كه ته‌نیا له‌و كاتانه‌دا تێكده‌چێت، كه به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبییه‌كانی یه‌كێتی كه‌م بێته‌وه، یان فڵانه پۆستی نه‌درێتێ؟ بۆچی (یه‌كڕیزیی كورد) هه‌ر بریتییه له رازیكردنی یه‌كێتی و قه‌ت بریتی نه‌كراوه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پارتیش؟ ده‌قیقه‌ن ده‌مه‌وێت بڵێم: بۆچی ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆككۆمار بۆ یه‌كێتی بێت، ئه‌مه پاراستنی یه‌كڕیزیی كورده، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ پارتی بێت، ئه‌مه ده‌رچوونه له یه‌كڕیزی؟
ئه‌م هه‌موو فه‌یله‌سووف و موحه‌لیله بندیوارانه چین كه وه‌ك شانه‌ی نووستووی یه‌كێتی، له پڕ دێن و باسی سووده‌كانی یه‌كڕیزیمان بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌ویش ته‌نیا ئه‌و جۆره‌ی یه‌كڕیزی كه پۆستی سه‌رۆككۆماری تێدا بدرێت به یه‌كێتی؟ گه‌رنا جۆره‌كه‌ی تری یه‌كڕیزی خراپه، چونكه پۆسته‌كه بۆ یه‌كێتی نییه؟! ئه‌مه كه‌ی یه‌كڕیزییه كه هه‌ر ده‌بێت بۆ تۆ باش بێت؟
ئه‌مه چ لۆژیكێكه هه‌ر كاتێك یه‌كێتی له به‌شی خۆی یان له شتێك رازی نه‌بوو، ئیتر ئه‌گه‌ری هه‌یه كوردستان تێك بچێت؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر پارتی رازی نه‌بوو، ئه‌وه ده‌بێت دان به خۆیدا بگرێ و دڵی یه‌كێتی و حه‌لیفه‌كانی رازی بكات؟ خۆی ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌گبه‌تی نه‌بێت، كابرا سه‌ر به كۆمه‌ڵه، ئه‌وی دی سه‌ر به ئیخوانه، ئه‌م سه‌ر به گۆڕانه و ئه‌وی تر سه‌ر به نه‌وه‌ی نوێ، هه‌موویشیان پێكڕا كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌غدا تووندتر چنگ بگیرێنێته گه‌رووی حكومه‌تی هه‌رێم و بوودجه‌ی بۆ نه‌نێرێت، كه‌چی ئێستا بوونه‌ته بانگبێژی یه‌كڕیزیی كورد و له یه‌كێتییه‌كان خه‌ستوخۆڵتر لۆبی بۆ ده‌رچوواندنی كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌كه‌ن!
حه‌ڤده ساڵه پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق لای یه‌كێتییه، حه‌ڤده وتاریان به كوردی نه‌داوه، په‌نجاوچوار مادده‌ی ده‌ستووری پێشێلكراوه، سه‌رۆككۆمار كه پارێزه‌ری ده‌ستووره، ناڕه‌زایه‌تییه‌كی ده‌رنه‌بڕیوه. سوپای عێراق هاته سه‌ر كوردستان و به ده‌بابه‌وه به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌دا ڕۆی، سه‌رۆككۆمار یه‌ك ره‌خنه‌شی نه‌گرت. به‌غدا بودجه و مووچه‌ی كارمه‌ندانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بڕی كه‌چی مووچه‌ی كارمه‌ندانی ژێر ده‌ستی داعشی ده‌نارد، سه‌رۆككۆمار یه‌ك جاریش نه‌یوت ئه‌رێ بۆ وا ده‌كه‌ن؟
ئیدی ئه‌مه یانی چی ته‌نیا ئه‌گه‌ر پۆستێك له به‌غدا بۆ یه‌كێتی نه‌بێت، له كوردستان مه‌ترسی دوو ئیداره‌یی و خۆپیشاندان و هاندانی میدیای سێبه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه له حكومه‌تی هه‌رێم و دامه‌زراندنی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ و ده‌یان شتی تر دێننه پێشه‌وه؟
بۆ ده‌بێت هه‌ر به‌شی تۆ باشتر بدرێت جا یه‌كڕیزی پارێزراوه، به‌ڵام كه به دڵت نه‌بوو، یه‌كڕیزی تێكچووه؟
چما داعی و بانگبێژه‌كانی حاج قاسم، كه ده‌نگیان دا به یاساییكردنی حه‌شدی شه‌عبی، له كوێی ئه‌مه‌دا یه‌كڕیزیی كورد هه‌بوو؟ كه كه‌ركووك راده‌ستی پاسداران كرایه‌وه و موعاهه‌ده‌ی شومی ره‌شاد واژۆ كرا، یه‌كڕیزییه‌كه كامه بوو؟