ئه‌ڤین عه‌زیز
نووسەر
ناته‌بایی هزری
زانستی سیاسی سوودێكی زۆری له روانگه‌ی ده‌رونزانی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی له دونیا بینی و ره‌فتاری خه‌ڵكی تێبگه‌ن له كۆمه‌ڵگادا. ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك چۆن بیرده‌كاته‌وه و چ بڕیارێكیش ده‌دات بێ مه‌به‌ست باكگراوه‌ند نییه، هه‌نێ جار بڕیاره‌كانیان دوورن له عه‌قڵانیه‌ت و ئیتیك و مۆراڵه‌وه یان هه‌ندێ جار زۆر بڕیار ره‌هه‌ندێكی ته‌نگه‌ژه‌ی ده‌روونیه.
ناته‌بایی فكری له بواری سیاسی ئێمه‌دا هه‌موو سنووری پره‌نسیپ و مۆراڵ تێپه‌ڕاندووه تا ئه‌و راده‌ی، كه هه‌ندێ له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی حزب و نوێنه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق كه‌وتوونه‌ته خانه‌ی خیانه‌تی رووته‌وه، كه له‌بری پاراستنی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنی ده‌ده‌ن تە‌نھا لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی دژایە‌تی حزبێكی دیكە‌ی ھە‌رێمی كوردستان دە‌كە‌ن، ئە‌م كارە تە‌نگە‌ژە‌ی دە‌روونییە، نە‌ك پرە‌نسیپ و مۆراڵ و ئە‌خلاقی سیاسی نیشتیمانی، چونكە ململانێی حزبی لە‌دە‌رە‌وە‌ی ھە‌رێمی كوردستان نییە، بە‌ڵكو لە‌ناو چوارچێوە‌ی ھە‌رێمدایە تیۆری ناته‌بایی فكری كه له زانستی ده‌رونزانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا به كۆگنیتیڤ دیسۆنانس cognitive dissonans پێناسه ده‌كرێ لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر بخه‌مه‌ڕوو پاشانیش ناته‌باییه فكرییه‌كانی بواری سیاسیمان دیاری بكه‌م.
كۆگنیتیڤ دیسۆنانس، یان ناته‌بایی فكری له‌لایه‌ن (Leon Festingar (1957 داهێنراوه ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی ده‌روونیه و له هه‌لومه‌رجێكی دیاریكراودا دروست ده‌بێ كاتێ كه زانیاریه‌كی نوێ به‌ر دنیابینی تاك یان گروپه‌ك ده‌كه‌وێ. مانای به‌ریه‌ككه‌وتنی زانیاریه‌ك كه وه‌ك فاكتاك ده‌رده‌كه‌وێ به‌رامبه‌ر به دنیابینی و باوه‌ڕه‌ی كه ئێمه هه‌مانه له‌ژیانی رۆژانه‌دا هه‌وڵی سانسۆر ولابردنی ده‌ده‌ین ته‌نانه‌ت زۆر جار هه‌ڵچونی ده‌رونیشی له‌به‌رامبه‌ردا ساز ده‌كه‌ین..
بۆ نمو‌نه ره‌نگه تۆ خۆت به باشترین چێشت لێنه‌ر بزانی به‌ڵام كاتێ هاوڕێكانت به‌تۆ ده‌ڵێن چێشته‌كانت دایم سوێره .. تۆ نیگه‌ران ده‌بێ و كاتێ تامی ده‌كه‌ی وانیه ... لێره‌دا ناته‌باییه‌ك دروست ده‌بێ له نێوان ئه‌وه‌ی كه تۆ خۆت (پێ باشترینه) به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه هاوڕێكانت ده‌یڵێن ( چێشته‌كانت سوێره). ئه‌م ناته‌باییه یان ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌كی لۆژیكی چاره‌سه‌ر بكرێ كه تۆ یه‌كه‌م به چاوێكی ره‌خنه‌گرانه له خۆت بڕوانی و ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه بكه‌ی كه ره‌نگه تۆ تامی سوێریكردنت لاواز بێ بۆیه خواردنه‌كانت سوێرن یان ئه‌وه‌تا هاوڕێكانت زۆر به سوێری هه‌سته‌وه‌رن. له‌م حاڵه‌ته‌دا یان ئه‌وه‌تا بڕیارێك ده‌ده‌ی كه هه‌ست و توڕه‌یی سه‌رچاوه‌كه‌یه‌تی كه واز له‌و هاوڕێیانه دێنی و هاوڕێی تازه په‌یدا ده‌كه‌ی چونكه بێسفه‌تن و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه تۆ خۆت هیلاك ده‌كه‌ی بۆیان، به‌ڵام ئه‌وان پێ نازانن. یان ئه‌وه‌تا به‌هاوڕێكانت ده‌ڵێی ببورن ئێوه راست ده‌كه‌ن من هه‌ستی سوێركردنم لاوازه.
یان گه‌ر كه‌سێكی جگه‌ره‌كێش سه‌ره‌ڕای زانینی زیانه‌كانی جگه‌ره كێشان، به‌ڵام هه‌ر جگه‌ره ده‌كێشێ و ده‌ڵێ باپیرم ئه‌وه‌نده ساڵ ژیا و جگه‌ره كێشیش بوو به‌م شێوه‌یه لایه‌نه خراپه‌كانی جگه‌ره كێشان بلۆك ده‌كات و وه‌ری ناگرێ، مانای سه‌ره‌ڕای زیانه‌كانی جگه‌ره ده‌كێشێت چونكه ئارامی پێ ده‌دات.
مانای تۆ سانسۆری زانیارییه راستیه‌كه ده‌كه‌ی و به‌ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی ده‌رونیدا تێده‌په‌ڕی و بڕیارێكی بێبنه‌مای له‌سه‌ر ده‌ده‌ی.
به مانایه‌كی تر تاك هه‌میشه به‌دوای ئه‌و به‌هانه و بابه‌تانه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ دنیا بینی ئه‌و ده‌گونجێن و ته‌بان و ته‌نگه‌ژه‌ی ده‌روونی بۆ دروست ناكه‌ن. نمونه‌ی ده‌یان كه‌س دێنێته‌وه كه به جگه‌ره كێشان هیچیان لێ نایه، له ئۆستورالیا ساڵی 2004 لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان كرد له‌سه‌ر ره‌فتاری خوێندكارانی به‌شی په‌رستاری سه‌باره‌ت به هۆشیاری ته‌ندروستی. ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه خۆیان جگه‌ره كێش بوون هانی خه‌ڵكیان نه‌دادا كه له جگه‌ره كێشان دوربكه‌ونه‌وه چونكه ئه‌و زانیاریه‌یان بلۆك ده‌كرد كه تایبه‌ته به‌زیانه‌كانی جگه‌ره كێشان و باوه‌ڕیان به‌و نه‌خۆشیانه نه‌بوو، كه خه‌ڵك به‌هۆی جگه‌ره كێشانه‌وه توشی ده‌بن. زانیاریه‌كانیان بلۆك ده‌كرد و دنیا بینی خۆیان نه‌ده‌گۆڕی. مانای ناته‌بایی هزریان هه‌بوو له نێوان قبوڵكردنی زانیاری زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان و كرداری جگه‌ره‌كێشانی خۆیان جۆری ئه‌م كه‌سانه له ته‌نگه‌ژه‌ی ده‌رونی به‌رده‌وامدان.
له روانگه‌یه‌كی سیاسیشه‌وه ده‌توانین بڵێین گه‌ر كه‌سێك پره‌نسیپ و مۆراڵی سیاسی له ئایدۆلۆژیای چه‌پ هه‌بێ ئه‌وا ده‌نگ به حزبێك ده‌دات، كه له دنیا بینی خۆیه‌وه نزیكه و دژی چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌یه چونكه ته‌بایه له‌گه‌ڵ دنیا بینی ئه‌ودا. مانای ده‌نگدانی ئه‌و( باوه‌ڕبوونێكه، پره‌نسیپێكه) كه‌له‌گه‌ڵ به‌ریه‌ككه‌وتنه ده‌ره‌كیه‌كه‌دا (ده‌نگداندا) وێك دێته‌وه و هه‌ست به ناته‌بای ناكات و ته‌نگه‌ژه‌ی بۆ دروست نابێ. مانای زانیاریه ده‌ره‌كیه‌كه ته‌نگه‌ژه‌ی ده‌رونی بۆ دروست ناكات و ته‌نگی پێ هه‌ڵناچنێ.
به‌ڵام گه‌ر زانیارییه‌كه پێچه‌وانه‌ی دنیا بینی كه‌سه‌كه بوو ته‌نگه‌ژه‌ی ده‌رونی دروست ده‌بێ. تاك بۆ نه‌جات بوونی له‌و ته‌نگه‌ژه ده‌رونیه‌كه ده‌بێ هه‌وڵبدا ناته‌باییه (ناوه‌كییه‌كه‌ی) ته‌با بكات له‌گه‌ڵ زانیارییه به‌رده‌سته‌كه‌ی. به‌مانایه‌كی تر كاتێ تاك هه‌وڵی جێگۆڕكێ ده‌دات بۆئه‌وه‌ی ته‌بایی دروست بكات له‌نێوان زانیاری وه‌رگیراو و دنیابینه‌كه‌ی خۆی ته‌نگه‌ژه ده‌رونیه‌كه نامێنێ.
ژینگه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر دنیا بینی ئێمه وچۆنیه‌تی دروست بوونی ناته‌بایی فكری.
بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان له بڕیاری ناعه‌قڵانی بپارێزین (Leon Festingar (1957 دوو رێگا ده‌خاته روو یه‌كه‌میان كاتێ به‌ر زانیارییه‌كی تازه ده‌كه‌وین، كه پێچه‌وانه‌ی دنیا بینی ئێمه‌یه مانای هه‌ڵسه‌نگاندنی خود له‌لایه‌ن خوده selfevaluation له رێی به‌راورد‌كارییه‌وه كه بیركردنه‌وه‌ی خود چۆنه له ئێستادا و ده‌بێ چیش له دنیا بینیدا بگۆڕێ. مانای خود گۆڕانكاری له دنیا بینی خۆیدا ده‌كات به‌هۆی به‌راوردكاری له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیاریه به‌رده‌سته‌ی كه هه‌یه. یان له پله‌ی به‌راوردكاریدا له له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر یان منی سه‌ر به پارتێك له پله‌ی به‌راوردكاریدا له‌گه‌ڵ پارتێكی تر. زۆر جار خه‌ته‌ری ئه‌وه هه‌یه كه زانیاریه‌كه گه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی بێلایه‌نیش بێ به‌شێوه‌یه‌كی عه‌قڵانی كاری پێنه‌كرێ له‌لایه‌ن تاكه‌وه یان ده‌بێ بڕیارێكی خه‌نجه‌ر ئاسا له دنیا بینی خۆی بدا‌و به ره‌فتاره‌كانیدا بچێته‌وه.
كاتێ مرۆڤ خود هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كات له نێوان ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕی پێیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیاریه تازه‌یه‌ی، كه پێی ده‌گات گه‌ر كه‌سه‌كه ته‌ندروست و عه‌قڵانی بێ، ئه‌وا ته‌نها له چوارچێوه‌ی خود هه‌ڵسه‌نگاندا نامێنێته‌وه، به‌ڵكو به‌ره‌و به‌هێزكردنی خود selfenhancement و باشتر كردنی خود self improvement ده‌ڕوا.
مانای من گه‌ر خۆم به كه‌سێ به‌راورد بكه‌م به‌كه‌سێ كه توانای له من زیاتر ئه‌وا به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌م، كه من توانام وه‌ك ئه‌و نیه و خراپم (هه‌ڵسه‌نگاندنی خود)، مانای ئامانجێكی سه‌ره‌وخواره و كاریگه‌ری خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام گه‌ر پله‌ی به‌راوردكاریه‌كه‌م به‌و ئاراسته‌یه‌دا بێ كه گه‌شه به‌باش بوونی خۆم بده‌م تا وه‌ك ئه‌و بم(باشتركردنی خود) ئه‌وا ئامانجه‌كه‌م عه‌قڵانیه و به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌یپێكم. مانای دنیا بینی من كاریگه‌ری ده‌بێ له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدان و به‌هێزكردنی خودی من كه چۆن پله‌یه‌كی باڵاتر به‌ده‌ست دێنم یان چۆن خۆم له‌پله‌یه‌كی كه‌متردا ده‌هێڵمه‌وه.
گه‌ر به شێوه‌یه‌كی خێرا له روانگه‌ی ئه‌م تیۆرییه‌وه تێڕامانێك به‌سه‌ر كایه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌دا ئه‌وا نمونه‌ی زۆر زه‌ق و گه‌وره‌مان به‌رچاو ده‌كه‌وێ و ده‌بیننین كه چۆن تاك، ده‌زگای حكومی، حزب و لایه‌نگرانی به‌رده‌وام به ته‌نگه‌ژه‌ی ده‌رونیدا تێده‌په‌ڕن من چه‌ند نمونه‌یه‌كم پێدان له‌سه‌ره‌وه و چه‌ند نمونه‌یه‌كیش له‌سه‌ر حزب و سیاسه‌ت له خواره‌وه ده‌نوسم، به‌ڵام ئێوه‌ش له به‌رپرسیارێتی ده‌رناكه‌م ده‌مه‌وێ هه‌ر یه‌ك له ئێوه نموونه بێنێته‌وه له‌سه‌ر بڕیاری ته‌نگه‌ژه‌ی ده‌رونی كه سه‌دان هه‌زار هه‌یه رۆژانه و بێ ره‌خنه هه‌ڵپه‌سێردراون.
له روانگه‌ی تیۆری ناته‌بایی فكریه‌وه ده‌مه‌وێ شروڤه‌ی له پارتی ، یه‌كێتی، گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ بكه‌م هاوكات شیكاری دنیا بینی ره‌فتاری نوێنه‌رو كه‌سایه‌تیه‌كانیان له:
1- كه‌سانێكی زۆر هه‌ن كه 31ی ئاب به خیانه‌ت ده‌زانن، به‌ڵام 17ی ئۆكتۆبه‌ر نا ، یان به پێچه‌وانه‌وه، یان كه‌سانێ هه‌ن باسی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی ده‌كه‌ن كه گۆڕانن به‌ڵام قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی گۆڕان ناكه‌ن، له‌راستیدا گه‌ر له رووی مه‌سه‌له‌ی پره‌نسیپ و ئینتماو ئه‌خلاقی نیشتیمانییه‌وه سه‌یری بكه‌ین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ، كه ئه‌و بۆچون و بڕیارانه ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی ده‌روونی نا لۆژیكییه.
2- كاتێ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی فڵان حزب كاری باش ده‌كات یان سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیارێكی باش ده‌دات لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ی تر ره‌فزی ده‌كه‌ن چونكه ئه‌وه‌یان بڕیوه‌ته‌وه لای خۆیان كه هه‌ر چی بكات هه‌ر خراپه، ته‌نگه‌ژه‌ی ده‌رونیه.،
3- چه‌ند له ئێوه وه‌ك پارتی یان یه‌كێتی ره‌خنه‌ی سه‌ركردایه‌تی خۆتان كردووه، كاتێ گه‌وره‌ترین هه‌ڵه ده‌كات به راده‌یه‌ك كه ئه‌منی قه‌ومی ده‌خاته ژێر مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ له ئێوه هه‌ریه‌ك له ئێوه تێڕامانێ له خۆی بكات... له هه‌موو ئه‌و بۆچون وبڕیارانه‌ی كه ته‌نگه‌ژه‌ی ده‌رونی به‌سه‌ریدا زاڵ بووه له‌بری لۆژیك و هزر، بێگومان ژیانی تایبە‌تی خۆشتان و ناوماڵه‌كانیشتان ده‌گرێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ژیان به حه‌قیقه‌ت ببه‌خشینه‌وه له كلتوری سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تیماندا.
ئه‌ڤین عزیز
لێكۆڵه‌ری یاسایی توندوتیژی له په‌یوه‌ندییه نزیكه‌كاندا