مه‌هدی ئه‌مین ستونی
نووسەر
سیناریۆ‌كانی دانیشتنی 7 ی شوبات بو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆمار
له 7ی شوبات په‌رله‌مانی عێراق داده‌نیشێت بو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق و 25 كاندید پێشبڕكێ ده‌كه‌ن له سه‌ر ئه‌و پۆسته هه‌ر چه‌نده پۆسته‌كه پشكی كورده، به‌ڵام له‌ناو كاندیده‌كان برای عه‌ره‌بیش هه‌ن، چونكه به‌پێی ده‌ستوری عێراقی هه‌میشه‌یی ساڵی 2005 هه‌موو عێراقییه‌ك مه‌رجی خۆ پاڵاوتنی هه‌بێ ده‌توانێت خۆی كاندید بكات، به‌ڵام ئه‌و پۆسته له دوای سالی 2003 بوته عورف كه پشكی كورده و یه‌كێتی ده‌ڵێت له‌ناو كوردیش بویته عورف كه بو یه‌كێتیه، به‌ڵام پارتی له‌سه‌ر ئه‌وه رازی نیه و ده‌ڵێت ئه‌و پۆسته بۆ كورده تاپۆ نیه له سه‌ر كه‌س.
بۆیه كێبركێیه‌كه له نێوان كاندیدی پارتی (هۆشیار زێباری) و به‌ربژێری یه‌كێتی (به‌رهه‌م ساڵح)ه.
لێره هه‌وڵ ده‌ده‌ین تیشك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و سیناریۆیانه كه له‌وانه‌یه رووبدات له‌م دانشتنی 7ی شوبات بو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆمار، چونكه به‌راستی دانیشتنێكی زور ئاڵوزه و له هه‌مان كات چاره‌نووسازه چونكه له‌م دانشتنه‌دا نه‌خشه‌ی سیاسی داهاتووی عێراق دیارده‌كرێت بۆیه هه‌مویان چاویان له سه‌ر ئه‌و دانشتنه‌یه.
سیناریوی یه‌كه‌م:
ده‌ستپێكردنی دانیشتنی په‌رله‌مان به‌بێ په‌رله‌مانتارانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی, به‌بۆچوونی خۆیان كه ئه‌وان ده‌توانن به‌و هه‌نگاوه رێژه‌ی دانشتن بشكێنن و پاشان له دادگای فیدراڵی ته‌عنه له‌دانشتنه‌كه بده‌ن. چونكه پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی 70ی ده‌ستوری عێراقی هه‌میشه‌یی ساڵی 2005 ه. ئه‌گه‌ر ئه‌م سیناریویه روو بدات به‌راستی من به دووری ده‌زانم ئه‌و كاته سه‌ركه‌وتنی كاندیدیی پارتی زور ئاسان ده‌بێت, چونكه یه‌كێتی پشتی به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ستووه تاوه‌كو ده‌نگی پێ بدات ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش به‌شدار نه‌بن ئه‌وكات سه‌ركه‌وتنی به‌رهه‌م زور قورس ده‌بێت.
سیناریوی دووه‌م:
له‌وانه‌یه نوری مالیكی بكشێته‌وه له‌ژێر فشاری ئێران و رێگه به به‌شێك له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بدات بچێته ناو هاوپه‌یمانی سه‌در، تاوه‌كو زۆریینه‌ی شیعی بێته‌كایه‌وه چونكه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به بیانوی ئه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن بێنه ناو حكومه‌ت, ده‌ڵێن حكومه‌تی ئێستا كه ده‌یانه‌وه‌ێت پێكیبهێنن زورینه‌ی شیعه نییه, بۆیه ئه‌مه پیلانه له سه‌ر شیعه. له‌وانه له ژێر ئه‌و بیانووه هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بێنه ناو حكومه‌ت و هادی عامری له هه‌مووان نزیكتره كه بێت. له‌م سیناریویه‌دا به بۆچونم كاره‌كان له دانشتنی 7ی شوبات به بێ گرفت به‌رێوه‌ده‌چێت و زه‌ره‌مه‌ندی سه‌ره‌كی له‌م سیناریویه‌دا ته‌نیا مالیكی و یه‌كێتی ده‌بن.
سیناریۆی سێیه‌م:
دانیشتنه‌كه ده‌سپێده‌كات به ئاماده‌بوونی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی. له‌م كاته چه‌ند سیناریویێك له ژێر ئه‌م سیناریۆییه‌دا هه‌ن:
سیناریوی یه‌كه‌م: به‌شێك له ره‌وتی سه‌در ده‌نگ به كاندیدی پارتی نه‌ناده‌ن به بیانووی ئه‌وه‌ی كه هۆشیار زێباری تاوانبار كراوه به گه‌نده‌ڵی و له په‌رله‌مان متمانه‌ی لێسه‌ندراوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی رێبازی سه‌دره.
سیناریوی دووه‌م: ره‌وتی سه‌در له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری ده‌نگ به به‌ربژێری پارتی ده‌ده‌ن به‌پێی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی كه به‌ستوویانه. به‌ڕاستی ئه‌و سیناریوییه له هه‌مووان به‌هێزتره كه رووبدات له دانشتنی 7ی شوبات. چونكه نه ره‌وتی سه‌در و نه هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری هیچ به‌دیلێكی ترله به‌رده‌میان نییه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت.
لێره چه‌ند خاڵێك هه‌یه كه پشگیری ئه‌و بوچوونه ده‌كات.
1- دوای ئه‌وه‌ی بێ تاوانی و پاكی هۆشیار زێباری ده‌رچوو له ده‌سته‌ی پاكسازی عێراق و ناوی په‌سه‌ند بو لای سه‌رۆكاتی په‌رله‌مانی عێراق. لێره هه‌موو ئه وده‌نگه ناڕه‌زاییانه‌ی كه كاك هۆشیاریان به گه‌نده‌ڵ ناو ده‌برد بێده‌نگ كردن و هیچ بیانوێك له‌ده‌ستیان نه‌ما.
2- پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌دوای پۆستی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلاده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌با به‌راستی جێگای مه‌ترسی بوو, به‌ڵام ئێستا ئه‌وان ئه‌گه‌ر ده‌نگ به كاندیدی پارتی نه‌ده‌ن ئه‌وكات پارتیش ده‌نگ به كاندیدی ئه‌وان نادات به‌وه‌ش ناتوانێ به‌بێ پارتی حكومه‌تی زورینه‌ی نیشتیمانی پێكبهێنێت وئه‌وكات روبه‌ڕوی كێشه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێته‌وه كه زور قورسه بتوانێت لێی رزگاربێت و پڕوژه‌كه‌ی هه‌موو له‌ناو ده‌چێت.
بۆیه لێره ده‌ڵێین باشه ئه‌گه‌ر ره‌وتی سه‌در ده‌نگ به به‌ربژێری پارتی نه‌دا چی روده‌دات.
به بۆچوونی من, ئه‌وكات پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق ده‌روخێت وه له هه‌مان كات پرۆژه‌ی سه‌دریش سه‌رناگرێت چونكه ئه‌و كات پارتی كاردانه‌وی زۆر به هێز ده‌بێت له‌وانه‌یه بگاته كشانه‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق.
له لایه‌كی دیكه‌وه به بۆچوونی من هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری هیچ كاتێك به‌وه رازی نابێت ئه‌و پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر پارتی بكرێت له لایه‌ن سه‌دره‌وه. له‌دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌در پارتی له ده‌ست ده‌دات بێگومان ده‌بێت بچێت بو لای یه‌كێتی تاكو هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ گرێبدات ئه‌وه‌ش به‌راستی زور زه‌حمه‌ته رووبدات ته‌نیا ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بێته هاوپه‌یمانی ره‌وتی سه‌در ئه‌وه‌ش به‌دوور ده‌زانم.
بۆیه سیناریۆی نزیك كه رووبدات ئه‌وه‌یه، ئه‌و هاوپه‌یمانیه سێ قۆڵی (سه‌در، بارزانی و حه‌لبوسی) یه‌كبگرن و ده‌نگ به به‌ربژێری پارتی بده‌ن به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه به‌ڕاستی نه‌ك ته‌نیا حكومه‌تی زورینه‌ی نیشتیمانی ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ره‌شه، به‌ڵكو هه‌موو پرۆسه‌ی سیاسیی له عێراق ده‌كه‌وێته تونێڵێكی تاریك كه ده‌ركه‌وتنی زور ئه‌سته‌م ده‌بێت.