رووسیا له‌و ناوچانه‌ی داگیری كردووه، ریفراندۆم ئه‌نجامده‌دات
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا بۆ رێكخراوی ئاسایش و هاوكاری له ئه‌وروپا ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه رووسیا پلانی هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمێكی ساخته (گوماناوی) له هه‌رێمه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا له چه‌ند مانگی داهاتوودا.
رۆژی 2ی ئایار (مه‌ی 2022) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایكل كارپێنته‌ر باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا بۆ رێكخراوی ئاسایش و هاوكاری له ئه‌وروپا رایگه‌یاند كه به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌به‌رده‌ستدایه كه ئاماژه‌ن بۆئه‌وه‌ی كرملین هه‌وڵده‌دات ئاماده‌كاری بكات بۆ رێوشوێنی ریفراندۆمێكی ساخته (گۆماناوی) بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی نوخبه‌یه‌كی سه‌ر به‌رووسیا بۆ حوكمی ئه‌و ناوچانه‌ی خۆرهه‌ڵات و باكوری خۆرهه‌ڵات كه داگیری كردوون و داواكردنی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر رووسیا له‌بری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه دیموكراتییه‌ی كه پێشتر ئه‌نجامدراوه.
به پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی واشنتۆن ئێكزامنه‌ر، كارپێنته‌ر وتویه‌تی: "ده‌شێت رووسیا ریفراندۆمه‌كه له نزیكترین كاتدا و له نیوه‌ی مانگی ئایار ئه‌نجامی بدات و روسیا ده‌یه‌وێت هه‌مان فێڵ له خیرسۆن -یش دووباره بكاته‌وه".
هه‌رێمی د‌ونباس كه له هه‌ردوو ناوچه‌ی دۆنیسك و لۆهانسك-ی خۆرهه‌ڵانی ئۆكرانیا پێكدێت ماوه‌ی 4 ساڵ (2014-2018) شوێنی ململانێی نێوان سوپای ئۆكرانیا و چه‌كداره جوداخوازه‌كانی ئۆكرانیا بووه كه به پرۆ- رووسه‌كان ناسراون، به‌شی زۆری دانیشتوانی ناوچه به رووسی ده‌دوێن، له‌رێگه‌ی رووسیاوه له دوای 2014 ه‌وه هانده‌درێن و هێزێكی یاخی پڕچه‌كده‌كرێن دژی حكومه‌تی ئۆكرانیا.
رووسیا هیواخوازه كۆنترۆڵی هه‌رێمی دۆنباس-ی خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا بكات وه‌ك ناوچه‌ی نیوه‌دورگه‌ی (كرامییه-قرم) كه له ساڵی 2014 داگیری كرد و خسته‌سه‌ر رووسیا كه له‌ساڵی 2014 داگیری كرد‌و خستییه سه‌ر رووسیا به‌ڵام له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به ناوچه‌ی داگیركراو ناسراوه.
رووسیا دوای ئه‌وه‌ی له كۆنترۆڵكردنی كێڤ-ی پایته‌خت-ی ئۆكرانیا شكستی هێنا و پاشه‌كشه‌ی به هێزه‌كانی كرد بۆ ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵات و باكوری خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا و ئێستا ده‌یه‌وێت ئه‌و ناوچانه بكات به به‌شێك له هه‌واداری خۆی له رێگه‌ی حكومه‌تێكه‌وه كه خۆی دیاری بكات.
به‌پێی راپۆرتێكی ناشناڵ ئینترێست، مایكل كارپێنته‌ر هۆشداری ده‌دات كه رووسیا هه‌وڵده‌دات كه هه‌ردوو كۆماری دۆنیتسك و لۆهانسك میللی بگه‌ڕێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و به‌ر له‌شه‌ڕی رووسیا - ئۆكرانیا، رووسیا تاك لایه‌نه سه‌ربه‌خۆیی بۆ هه‌ردوو ناوچه‌كه راگه‌یاند.
كارپێنته‌ر له راپۆرته‌كه‌ی ناشناڵ ئینترێست ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه رووسیا به زۆره‌ملێ هه‌موو به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه و ته‌ندروستی و شوێنه حكومییه‌كانی ناچار كردووه پۆسته‌كان جێ بهێڵن و له بری ئه‌وان خه‌ڵكی خۆی داینێت.
ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری هه‌واڵگرییه‌وه چه‌ندین جاره دووپاتیكردۆته‌وه كه رووسیا ئاماده‌كاری كردووه كه له‌رێگه‌ی ریفراندۆمی ساخته‌وه بیه‌وێت سێ ناوچه‌ی كۆماری دۆنیتسك و لۆهانسك و خیرسۆن بكات به به‌شێك له خاكی رووسیا، به‌پێی راپۆرتێكی ئه‌ی بی سی نیوز مانگی رابردوو ولیام بیرنز به‌رێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری مه‌ركه‌زی (CIA) وه‌ها وه‌سفی كرد كه ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته پێشوه‌خته‌ی ته‌كتیكیانه‌ی رووسیا بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ناوچانه له ئاینده‌دا وه‌ك ناوچه‌ی رووسیا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات و بیكات به به‌شێك له‌خاكی رووسیا.
ئه‌م لێكدانه‌وه پێشوه‌خته‌ی به‌رێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری مه‌ركه‌زی (CIA) به‌ته‌واوی ده‌سه‌لمێت كاتێك هه‌فته‌ی پێشوو ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا دوای كۆنترۆڵكردنی شاری خیرسۆن داوایان له دانیشتوانی شاره‌كه كردووه (300 هه‌زار كه‌سه) كه رووسیا پلانی هه‌یه له بری دراوی (هریڤنا)ی ئۆكرانی (رۆبل)ی رووسی به‌كاربهێنن، شاری خیرسۆن شارێكی گه‌وره و پیشه‌سازیی سه‌ره‌كییه و چه‌ندین به‌نده‌ری بازرگانی تێدایه، رووباری دنیبه‌ر به ده‌ریای ره‌ش ده‌گه‌یه‌نێت و نزیكه له نیوه‌دوورگه‌ی (كرامییه-قرم).
