
د. ئەرشەد تەها
نووسەر
ئه‌گه‌ر خورما مامى عه‌ره‌به با زهيتوونيش خاڵى ئێمه بێت!

مۆريتانيا له پڕۆژهيهكدا ده‌ستيكردووه به چاندنی 150 مليۆن دارخورما له بيابانى گه‌وره. بە ته‌واوبوونى ئه‌و پڕۆژەیە، ساڵانه نزيكه‌ى 12 مليار دۆلار داهاتی ده‌بێت و نزيكه‌ى 500 هه‌زار كه‌س ده‌خاته سه‌ر كار له بوارى كشتو‌كاڵى و پيشه‌سازى خۆراك په‌يوه‌ست به‌و پڕۆژه‌يه.
پێشبينى ده‌كرێت پله‌ى گه‌رمى به نزيكه‌ى 7 پله‌ى سه‌دى له ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى ئه‌و پڕۆژه‌يه دابه‌زێنێت. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش مۆريتانيا ده‌توانێت 6 مليۆن دارى ميوه‌ى دیكه له ژێر سێبه‌رى ئه‌و دار خومايانه بڕوێنێت. پاشماوه‌كانى ئه‌و پڕۆژه‌یە له (السعف و الكرب) ساڵانه به‌شى ئه‌وه ده‌كات 15 مليۆن تۆن په‌ينى سروشتى به‌رهه‌م بهێنێت، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات شياندنى زه‌وى دیكه‌ى كشتو‌كاڵى خێراتر بكات. كواليتى ژينگه له رووى پاكى هه‌وا و زيادبوونى ئۆكسجين زياتر ده‌كات. ژينگه‌يه‌كى گونجاو بۆ مليۆنان باڵنده دروست ده‌كات، كه ئه‌وانيش رۆڵيان ده‌بێت باشتركردنى ژينگه.
جگه له‌مانه‌ش ده‌يان پيشه‌سازى دیكه‌ى گۆڕين له پاشماوه‌كانى دارخوما دروست ده‌كرێن. ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ به‌خێوكردنى ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر له‌و زه‌ويه كراوانه‌دا، كه ده‌بنه په‌ينى سرووشتى بۆ داره‌كان و نه‌هێشتنى مێروو و حه‌شه‌رات. دامه‌زراندنى پيشه‌سازى ته‌خته‌ى په‌ستراو له (كرب)ى دارخورما، كه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ى به‌رهه‌مهێنانى زياتر له يه‌ك مليۆن تۆن ساڵانه.
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش چيا و زورگهكانمان به دار زه‌يتوون داپۆشين، كه له‌بارن بۆ ئه‌مجۆره داره، ره‌نگه داهاتى زه‌يتى زه‌يتوون له دواى 7 تا 10 ساڵى دیكه، له داهاتى نه‌وت زياتر بێت. چونكه ليترى زه‌يتى سرووشتى به نزيكه‌ى 10 دۆلاره، واته يه‌ك به‌رميل زه‌يتى 200 ليترى نرخه‌كه‌ى ده‌گاته 2000 دۆلار. ئه‌وه‌ش ماناى ره‌خساندنى سه‌دان هه‌زار ده‌رفه‌تى كاره له سه‌رانسه‌رى هه‌رێمى كورستان. دامه‌زراندنى ده‌يان پڕۆژەی پيشه‌سازى خۆراكى په‌يوه‌سته به‌و بواره. سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌و خاڵه ئهرێنييانهى كه له‌سه‌ره‌وه باسمانكرد سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وا و پله‌ى گه‌رمى و گلدانه‌وه‌ى ئاو و به‌خێوكردنى ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه.