په‌نابه‌رێك: له‌به‌ر گه‌رما هاوسه‌ر و منداڵه‌كانم به ماتۆرسكیله‌كه‌م ده‌به‌مه ده‌ره‌وه‌ی شار
K24 - هه‌ولێر:
گه‌رمای هاوین و نه‌بوونی كاره‌با ژیانی به‌شێكی زۆری هاووڵاتیانی سه‌خت كردووه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له كه‌مپه‌كان و له‌ژێر چادره‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، پێكه‌وه سه‌یری چیرۆكی خێزانێكی رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ین.
عیمران پیاوی ئه‌و خێزانه چوار كه‌سییه‌یه، چیرۆكی ژیانیان بۆ كوردستان بیست و چوار ده‌گێرێته‌وه و ده‌ڵێت، زۆرجار له ترسی گه‌رما خێزان و منداڵه‌كانی سواری ماتۆرسكیله‌كه‌ی ده‌كات و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌یانبات.
پله‌ی گه‌رما نزیكی 45 پله‌یه، تینی رۆژ ئه‌وه‌نده گه‌رمه، هاووڵاتیانی ناچار كردووه، نه‌توانن له‌ژێر خێمه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه.
له‌ناكاو كاسبكارێكمان بینی و له‌گه‌ڵی كه‌وتینه گفتوگۆ، ئه‌و خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانه، ماندوویه‌تی له چاوانی به‌دیده‌كرا، هه‌ر زوو داوایكرد بچینه ماڵه‌كه‌یان، تا له‌وێ له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی په‌نابه‌ران قسه‌بكه‌ین.
ئه‌و پیاوه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و 3 منداڵ له خێمه‌یێكی بچووك ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، زۆرجار كاتێك كاره‌با ده‌بڕێت، هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی سواری ماتۆرسكیله‌كه‌ی ده‌كات و ده‌یناباته پاركێك، یان وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن له ترسی گه‌رما به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی شار ڕاده‌كه‌ین.
20 مانگه و رۆژی جیهانی په‌نابه‌رانه، به‌ڵام به‌شێكی زۆریان نازانن، كه ئه‌م رۆژه تایبه‌ت به‌وان، لاشیان گرنگ نییه بیزانن، چونكه ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌وانه‌وه گرنگه، سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
هه‌رچه‌نده هه‌موویان هه‌رێمی كوردستان به وڵاتی خۆیان ده‌زانن، به‌ڵام چاوه‌كانشیان له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان له لێدان نه‌كه‌وتووه، ده‌شڵێن، ناخۆشیمان زۆر بینی، به‌لام ئومێدمان هه‌یه، دوای هه‌ر ناخۆشییه‌ك، ده‌رگایه‌كی خۆشی به‌ڕووماندا بكرێته‌وه.