رەهەندەكانی پشت كشانەوەی سەدرییەكان
پاش راگەیاندنى ئەنجامى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، کە لەمانگى ئۆکتۆبەرى (2021) ئەنجامدرا و گۆڕانکارى گەورە لە پێگە و قەبارەى لایەنە سیاسییەکانى گۆڕەپانى عێراقى روویدا بەهەموو پێکهاتەکانیانەوە، بەم پێیەش گۆڕانکارى گەورە لە نەخشەى سیاسی عێراقى روویدا، بەشێوەیەک لەنێو هەرسێ پێکهاتەى (کورد و شیعە و سوننە) هەریەک لە لیستەکانى (پارتى و سەدرییەکان و تەقەدوم) براوەى ئەم هەڵبژاردنە بوون.
ئەوەى دۆڕاوى سەرەکى ئەم هەڵبژاردنە بوو هێزە نزیکەکانى (ئێران) بوون، هەروەكو ئاشكرایە ئەم ههڵبژاردنە پێشوەختەیە لە ئەنجامی ناڕەزایی شەقام دروست بوو، كە له تشرینی یهكهمی ساڵی (2019) خۆپیشاندهران ههستیان كرد، چیتر عێراق بهم شێوهیه نابێت بهڕێوهببرێت، كه بڕیار له دهرهوهی سنووری عێراقهوه دهدرێت لهسهر ژیان و ئایندهی خهڵكی عێراقی، ئهم بێزاربوونهش دوای ئهم حكومهته یهك لهدوای یهكانهی عێراق هات، كه ژێرخانی ئابووری و كۆمهڵایهتی و پهروهردهیی و تهندروستی له عێراق لهخاڵی سفر دابوون و ههموو كێشهكان ههتا خزمهتگوزارییهكانیش به سیاسی كراوه.
بەجۆرێك وەزارەتی پلاندانانی عێراقی رێژەی هەژاری دیاری كرد، كە لەنوێترین ئامارى دا ساڵى (2020) بەنزیکەى (12ملیۆن) کەس لەکۆى دانیشتوانى عێراق لەژێر هێڵى هەژارى دان و ئەم ژمارەیەش لە رووى دابەشبوونى جوگرافیشەوە زۆربەیان کەوتوونەتە پارێزگاکانى باشوورى عێراق، کە شیعەنشینن بۆ نموونە پارێزگاى (موسەننا) بەپلەى یەکەم دێت بە رێژەى (52%) و پارێزگاى دیوانیە بە رێژەى (48%) و پارێزگاى (میسان) بە رێژەى (45%) و پارێزگاى (زیقار) بە رێژەى (44%) لە کۆى دانیشتوان پارێزگاکەن، لەرووى ئابووریشیەوە ئەم چوار پارێزگایە دەوڵەمەندن بە سامانى سرووشتى لەسەرووى هەموویانەوە چەندین کێڵگەى نەوتیان هەیە.
ئەو نادادی و نایەكسانییە ناڕەزایی شەقامی لێكەوتەوە و دواتر ههڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام درا، كە تێیدا هێزی سەربەخۆكان بەدیاركەوتن لەو بازنەی ههڵبژاردنی پارێزگاكانی باشووری عێراق.
دەتوانین رەهەندەكانی پشت كشانەوەی سەدرییەكان لەم خاڵانە دیاری بخەین:
دەبێت ئەوە بزانین ئەو ململانێیەی لە عێراق هەیە تەنیا لە ناو پێكهاتەی شیعەیە بە پلە یەك چونكە:
• هەر لەپاش راگەیاندنی ئەنجامی ههڵبژاردن، لە ناو شیعەكان لیستی (سەدر) یەكەم بوو، هەڵگری یەك دروشم بوو (لا شرقية ولا غربية، حكومة أغلبية وطنية) ئەم دروشمە مەبەستی روونە، كە ئێران لەرۆژهەڵات و ئەمەریكا لە رۆژئاوا چیتر دەست لە كاروباری عێراق وەرمەدەن، ئێمە حكومەتێكی زۆرینەی نیشتمانیمان گەرەكە، ئەوەی لەسەر ئەرزی واقع دەبینرێت ئەمەریكییەكان لارییان نییە و پشتگیری ئەم سیاسەتەش دەكەن بەشێوەیەك لەشێوەكان، بەڵام ئەم دروشمە (ئێرانییەكان)ی هێناوهتە لەرزین چونكە هێشتا برینی دۆڕاندنی ههڵبژاردنەكانی (ئۆكتۆبەری) ساڕێژ نەبووە و ئەوەشی هاتووهتە سەر، ئەم دروشمەی (موقتەدا سەدر) داوایەكی سەرەكی خۆپیشاندەرانی تشرینیەكان بوو و كاتێ بەربەست و ئاستەنگی بۆ دروستكرا و ئەم پێشنیازە لەلایەن هێزەكانی نزیك لەئێران رەتكرایەوە بارودۆخەكە گەڕاوە چوارگۆشەی یەكەم بۆ ساڵی (2019)، كەواتە سەدرییەكان تۆپەكەیان گەڕاندەوە ناو شەقامی ناڕازی لە حكومەت و هێزە شیعەكان، سەدر بەم كارەی بەجەماوەر و شەقامی شیعە دەڵێت ئێمە ئەوەی ویستتان لە رێگەی گفتوگۆ و دیالۆگ و ههڵبژاردن سەركەوتوو نەبووین و ئێستاش ئێمە تاكە هێزی شیعەین، لەگەڵ جەماوەر راستگۆین بۆیە كشاینەوە.
• خاڵێكی دیكهی كشانەوەی سەدرییەكان لە پەرلەمان و پرۆسەی سیاسی عێراقی بریتیە لەوەی، كە ئەوان ئەوسەری تۆنێلەكەیان لێ دیارە، كە دەزانن ئەگەر لەسەر ئاستی سیاسی دەستی دەرەكی لەناو عێراق نەبڕێت بەتایبەتیش دەستی ئێران و هەژموونەكەی بەبێ شك خۆپیشاندان لە هەموو شارەكانی باشووری عێراق و بەغدا دەست پێ دەكاتەوە، بۆیە لە ترسی ئەو بارودۆخە بەم كارەیان رووی خۆیان سپی بكەنەوە بەرامبەر شەقام.
• لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییش وێنەی راستەقینەی پرۆسەی سیاسی عێراقی بە هەموو جیهان نیشاندا، كە براوەی یەكەمی ههڵبژاردنەكان لە دەرەوەی حكومەت دەبێت و ئیرادەی دەستی دەرەكی زاڵترە بەسەر ئیرادەی میللەت و دەنگدەران.
• لەسەر ئاستی ئابووری دانیشتوانی عێراق بەگشتی و پارێزگاكانی باشوور بەتایبەتی لە خراپترین دۆخدان و هەژارن و گرانی بازار و نەبوونی هەلی كار بەرۆكی ئەو خەڵكەی گرتووە، ئەمەش مەترسیەكی لەسەر هەموو سیاسەتمەدارەكان و دەسەڵاتدارانی شیعە دروست كردووە، بەتایبەتی كاتی لەسەر و بەندی ههڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا گەورە سیاسەتمەداری شیعە (عزەت شابەندەر) تویتێكی كورتی لەسەر ئایندەی عێراق كرد و گوتی ئیدارەی داهاتووی ئەمەریكا عێراق دەخاتە بەردەم سێ بژاردە ئەوانیش (تەتبیع یا تەجویع یا تەقسیم) واتە (ئاساییکردنەوە یاخود برسیکردن یاخود دابەشکردن)، هەر زوو لایەنە شیعەکان و حەشدى شەعبی زۆر بەتوندى دژى ئەم قسانەى (شابەندەر) وەستانەوە و رەتیان کردەوە وتیان (نەخێر بۆ ئاساییکردنەوە و برسیکردن و دابەشکردن) مەبەست لە(ئاساییکردنەوە)ی پەیوەندییەکانى نێوان (عێراق و ئیسرائیل)بوو كە لەم خولەی پەرلەمان بەتوندی دژی ئاسایكردنەوە بوون و پڕۆژەی یاساش ئامادەكراوە بۆ ئەم بابەتە و بەهەموو شیوەیەك رەتكرایەوە، كەواتە ئێستا عێراق لە بەردەم بژاردەی دووەمە كە (تجویع_ برسێتییە) كە لە ئێستادا ئاسایشی خۆراك لە عێراق لەو پەڕی مەترسیدایە، كە ئەگەری تەقینەوە و پرژانی خەڵكی لێ دەكەوێتەوە بۆ سەر شەقام، بۆیە ئەو بارودۆخە هیچ هێزێكی شیعی ناتوانێت كۆنترۆڵی بكات بە سەدریەكانیشەوە.
• لەسەر ئاستی جەماوەریەوە موقتەدا سەدر باش لەعەقڵیەتی شەقامی شیعی گەیشتووە، كە عاتیفین و بەم شێوازە لەبڕیاردانە، بەم كارەشی ئاستی جەماوەری خۆی زیاتر دەكات چ لەرووی پێگەی ئایینی چ لە رووی پێگەی سیاسیەوە و هەر هیچ نەبێ خۆی وا پیشان دەدات، كە چیتر جەماوەر دروشمی (شلع قلع كلكم حرامیە) بەسەر سەدر جێ بەجێ نەكەن و وەك هێزێكی سیاسی جەماوەری پاك و راستگۆ هەژماری بكەن.
• لەسەر ئاستی ناوەخۆ (موقتەدا سەدر) لەوە دڵنیا بووهتەوە ئەو هێزانەی تێوەگلاون لە گەندەڵی و بوونەتە نەهامەتی بەسەر خەڵكی عێراقەوە و جارێكی دیكه ناتوانێت خزمەت بەگەلانی عێراق بكەن لە ههڵبژاردن دۆڕان هەر كورسی دەسەڵات بەرنادەن، بۆیە بەم كارەی هانا بۆ ناڕەزایی شەقام دەبات، كە ئەو بارودۆخە یەكلایی بكەنەوە، ئەوەش بارودۆخەكە دەگەیهنێتە شەڕ و شۆڕش بەرپاكردن.
• لایەنێكی دیكهی بڕیاری كشانەوەی سەدر دەرخستنی رووی راستەقینەی هەندێ لایەنی سیاسی سەربەخۆكان بوو، بەشێوەیەك بەشەقامی گوت ئەو كەسانەی ئێوە هەڵتانبژاردن وەك نوێنەری خۆپیشاندەرانی تشرینەكان بوون لەراستی دا وادەرنەچوون، چونكە هەندێكیان بۆ پۆست و پارە دەنگیان خستە پاڵ دەنگی هێزە گەندەڵەكان و هەندێكیان نەیانتوانی بڕیاری یەكلاكەرەوە بدەن لە كاتی نەهێشتنی هەژموونی ئێرانی لەسەر پرۆسەی سیاسی عێراقی بایكۆتی دانیشتنەكانی پەرلەمانیان كرد.
• لەمەودا سەدر وەك ئۆپۆزیسیۆنی راستەقینەی بەرەی گەل خۆی دەناسێنێت، خۆی دەكات بە خاوەنی شەقامی ناڕازی لە حكومەت و دەسەڵات، بەم كارەشی زۆرترین جەماوەری ناڕازی لە خۆی كۆدەكاتەوە.
كەواتە لە كۆتاییدا دەگەینە ئەو ئەنجامە، هەموو ململانێیەكانی نێو هێزە شیعەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ و دیالۆك سەركەوتوونەبوون و گەیشتە ناو شەقام، بەجۆرێك لە رێگەی خۆپیشاندانەوە كێشەكان دەچێتە قۆناغێكی دیكهوە.