نێچیرڤان بارزانی: پابەندبوونم بۆ زیاتر پتەوکردنی دۆستایەتی لەگەڵ فەرەنسا دووپاتدەکەمەوە

"گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرۆک ماکرۆن و گەلی فەرەنسا دەکەم"

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

K24 – هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی رۆژی نیشتمانی فەرەنسا لە سەرۆک و گەلی فەرەنسا دەکات و پابەندبوونی هەرێمی کوردستانیش بە زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و پاریس دووپاتدەکاتەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: "بەبۆنەی رۆژی نیشتمانی فەرەنساوە گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرۆک ماکرۆن و گەلی فەرەنسا دەکەم".

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: "پابەندبوونی خۆم بۆ زیاتر پتەوترکردنی دۆستایەتی و هاوبەشیمان لەگەڵ فەرەنسا دووپاتدەکەمەوە و رۆژی نیشتمانی فەرەنسا پیرۆز بێت."

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌ 14ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022) به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی، یادی رۆژی نیشتمانی فه‌ره‌نسا له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

ئۆلیڤیێ دیکۆتینی، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر له‌ گوتارێكدا جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی پیرۆزكرد و رایگه‌یاند، "بژی دۆستایه‌تی فه‌ره‌نسی كوردی".

Fly Erbil Advertisment