هاوسەرۆکانی هەدەپە و دهبهپه دەستگیرکران
.jpeg)
K24 – هەولێر
هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و پارتی دیمۆکراتیکی هەرێمی (دهبهپه) و چەند کەسێکی دیکە دەستگیرکران، هەروەها 7 پەرلەمانتاری دیکەی ئەو حزبە لە لایەن پۆلیسەوە، گەمارۆ دراون.
حەسەن کاکۆ، پەیامنێری کوردستان24 لە دیاربەکر، ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ (یەکشەممە 9ـی تشرینی یەکەم) لە کاتێکدا هاوسەرۆکانی هەدەپە و بەدەپە لە دیاربەکر و چەندین پەرلەمانتار و لایەنگری ئەو حزبانە دەیانەویست لەو شارەدا چالاکی بکەن، بەڵام لەلایەن هێزی پۆلیسی تورکیاوە رێگریان لێکرا و لە ئەنجامدا هاوسەرۆکی هەدەپە لە دیاربەکر (زیاد جەیلان) و هاوسەرۆکی بەدەپە (هەیرەتین ئاڵتون) و چەند کەسێکی دیکە دەستگیر کران و 7 پەلەمانتاریش لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆ دراون .
ئەو هەواڵە نوێ دەکرێتەوە..