یەکێتی ئەوروپا پەیامێکی توند ئاراستهی رووسیا دهكات

K24 – بارزان حهسهن/ برۆکسل:
لە ساڵڕۆژی دەستپێکی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا، ئۆرسێلا ڤۆندێرلاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا و پەیامێکی ڤیدیۆی تایبەتی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند، ساڵێک لە دەستدرێژی دڕندانەی رووسیا، ساڵێک لە بەرگری و بەرخۆدانی ئۆکرانییەکان، ساڵێک یەکگرتووی وڵاتانی ئەوروپا و ساڵێک شەڕکردن لەپێناو ئازادی و دیموکراسی.
لەناوەرۆکی پەیامەکەیدا، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا دووپاتیکردەوە، ئەوان بەردەوام دەبن لە چەسپاندنی سزای زیاتر بەسەر رووسیاو هاوکاری زیاتری ئۆکرانیا دەکەن لەرووی سەربازی و ئابوورییەوە.
پشتگیری و رێزگرتن لە خەڵک و قوربانیانیش، ئەمڕۆ ئاڵای ئۆکرانیا لەسەرجەم دام و دەزگاکانی یەکێتی ئەوروپا هەڵکرا .
دوای ساڵێک لەشەڕی رووسیاو ئۆکرانیا زیاتر لە حهوت هەزار مەدەنی ئۆکرانیا بوونهتە قوربانی و 12 هەزاریش برینداربوون. زیاتر لە ههشت ملیۆن ئۆکرانیش ئاوارەی ووڵاتانی ئەوروپا و جیهان بوونهتهوه.