ئامانج عەبدوڵڵا سوور
نووسەر
بوژاندنه‌وه‌ی چه‌مكی متمانه له كابینه‌ی نۆیه‌مدا
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه پرۆژه‌یه‌كی نوێی كابینه‌ی نۆهه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌نێوی (هه‌ژماری من) وه‌ك پرسی رۆژه‌ڤ هاتۆته كایه‌وه پرۆژه‌یه‌ك بهدیقهتگرتن له نێوه‌رۆكی بهوهدهگهین سه‌رباری ئه‌وه‌ی ره‌هه‌ندێكی ئابوری هه‌یه هاوكات چه‌مكی پربایه‌خی متمانه‌ی به‌دوای خۆیدا كێشكردوه.
ره‌هه‌نده ئابوریه‌كه‌ی پرس وباسێكی پتر ئه‌كادیمیه ولێدهگهرێین كه‌سانی پرۆفیشناڵ له‌م بواره‌دا شه‌ن وكه‌وی بكه‌ن،لێ ئه‌وه‌ی كه سه‌رنجمان پتر راده‌كێشێت به‌رپاكردنه‌وه‌ی چه‌مكی متمانه‌یه و به‌جۆرێك كه‌ئه‌گه‌ر له‌رابردوودا ئه‌م چه‌مكه لهگوفتاروههوڵدا خه‌مڵی بوبێت له‌ئێستادا ولهفۆرمی پراكتیك وكردهنیدا خۆی ساغ ده‌كاته‌وه.
له‌نێو ئه‌م فه‌زا تازه‌یه‌دا كهسهرلهبهری دونیای داپۆشیوه پرسی به‌دیجتاڵكردنی مامه‌ڵه پرسێكی هه‌ستیاری یونیڤیرساڵیه و تاك له‌رێگه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه وپتر هه‌ست به‌دڵنیایی ده‌كات .
ئێستا لهزۆریهی وڵاتانی پێشكه‌وتوودا ته‌ریب به‌ره‌وتی خێرایی ژیان تادێت رۆتین كاڵ ده‌بێته‌وه، ئه‌په‌كانی نێو مۆبایلی گیرفانی هاونیشتمانیه‌ك دوورترین رێگای بۆ نزیكده‌خاته‌وه وسه‌ره‌نجام هیچ كۆسپێك نایه‌ته به‌رده‌م ره‌وتی خێرایی له‌مامه‌ڵه‌ی رۆژانه‌یدا.
هه‌رخودی ئه‌م پرۆسه‌یه گرێدراوی هه‌نگاوه‌كانی پێش خۆیه‌تی وه‌ك چۆن له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌كه‌دا مه‌سروربارزانی ره‌وتی چاكسازی به‌رپاكرد تا چی تر مشه‌خۆر و بێ دهربهستهكان ئاو نه‌كه‌نه ئاشی گه‌نده‌ڵیه و نه‌بنه كۆسپی به‌رده‌م هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه پرسی حوكمرانی لای كورد ده‌باته قۆناغێكی نوێ وگهشهسهندوهوه.
هه‌نگاوی یه‌كه‌می متمانه له‌نێوان شه‌قام وحكومه‌ت به دروستبوونی پردی نێوان ده‌سه‌ڵات وشه‌قام ده‌ستپیده‌كات بۆئه‌مه‌ش شارێی پێكگه‌یشتن ره‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانیه‌كانی شه‌قامه له‌رێی چه‌سپاندنی پرسی هه‌ستیاری چاكسازی و خودی سه‌رۆكی حكومه‌ت بهلێبرانهوه ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی له‌قۆناغی جهدهلیهوه برده قۆناغی جیبه‌جێكردن و سه‌ره‌نجام دۆخێك به‌رپابوو كه هاونیشتمانی چی تر له‌دۆخی هیواخواستندا نه‌مێنێته‌وه و گه‌شبین بێت به‌پرۆژه‌كانی حكومه‌ت. هاوكێشهكهی له‌ئاستی هیوا خواستنه‌وه گۆری بۆ چاوه‌روانی وزیاتر له‌وه‌ش دۆخی ئابوری له قۆناغێكه‌وه گه‌یانده قۆناغێكی گه‌شه‌سه‌ندووتر.
هه‌وڵدان بۆساغكردنهوهی په‌رۆشی هاونیشتمانیان له‌پێناو ژیانێكی باشتر به‌شێكی په‌یوه‌ندی بهئامادهگیهوه هه‌یه واته میانه‌ی گه‌رمی نێوان ده‌سه‌ڵات وجه‌ماوه‌ره پرسێكه دووجه‌مسه‌ر ،له‌لایه‌ك ئه‌وه ئه‌ركی حكومه‌ته گوزه‌رانی هاونیشتمانیان به‌ره‌وباشتر ببات له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌وه هاونیشتمانیه ده‌بێت به‌وپه‌ری متمانه‌وه ئاماده‌یی هه‌بێت بۆ خستنه‌گه‌ری توانای خۆی له‌پێناو گوزه‌رانێكی باشتر.
نمونه‌ی سه‌ركه‌وتوویی ئه‌م هاوكیشهیهمان له‌وه‌دا بینی كه‌خودی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی له جوتیاره‌كان كرد بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاخر یه‌كێك له‌نیگه‌رانیه‌كانی ئابوری‌ناسان ئه‌وه‌بوو كه ئێمه پتر هاورده ده‌كه‌ین و كه‌متر ناردنكارین.
له‌لایه‌كی تره‌وه شه‌فافیه‌ت وروونی كرده ته‌وه‌ره‌یه‌كی دیاری نێو كابینه‌كه له‌رێی فه‌رمانگه‌ی میدیا وزانیاریه‌وه تاوه‌كو چیتر میدیاكان عه‌وداڵی هه‌واڵ ولێدوان نه‌بن وبه‌ئاسانی هاونیشتمانیان ده‌ستیان بهزانیاریهكان بگات به‌م دیدگا مۆدیرنهش كۆتایی به‌هه‌واڵی ساخته هێنا وچی تر پۆپۆلیسته‌كان توانای هۆنینه‌وه‌ی هه‌واڵی بێ بنه‌ما یان نه‌ما.
وه‌ك چۆن له‌پرسی چاكسازیدا سه‌رۆكی حكومه‌ت راوی گه‌نده‌ڵ ومشهخۆرهكانی كرد وكۆتایی بهبندیوارهێنا ئاواش له قۆناغی دووه‌می پرۆسه‌ی گشهسهندندا سه‌ركه‌وتووبووه ،دۆخێكی نوێی په‌ره‌سه‌ندووی هێناوه‌ته كایه‌وه به‌جۆرێك كه سه‌ره‌وه‌ری ده‌به‌خشێته تاك وهه‌ستكردن به‌بوون په‌یره‌وی لێده‌كات لێره‌وه را متمانه ده‌بێته چه‌مكی ژیانێكی نوێ بۆ هه‌مووان.